فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

peshmerge 155878599

 

هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD دەڵێ هێزی پێشمەرگە برای ئێمەن و ئێمە هیچ کێشەمان لەگەڵ پێشمەرگە نییە.

ساڵح موسلیم ناسراو به ئەبو وڵات لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (رووداو) ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە رێگرییان لە هاتنی هێزی پێشمەرگە بۆ ناو رۆژئاوای کوردستان کردبێ. لە چەند رۆژێکی رابردوودا شاندێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و دەربارەی هاتنی هێز بۆ رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.

ساڵح موسلیم وێڕای پشت راستکردنەوەی ئەو هەواڵە رایگەیاند "لەو دانیشتنەدا باسی هاتن یان نەهاتنی هێزی پیشمەرگە بۆ رۆژئاوای کوردستان نەکراوە بەڵکو بابەتەکە لەسەر گەڕانەوەی سەربازە کوردەکانی سوپای سووریا بووە کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانن". ناوبراو گوتیشی "پێشمەرگە برا و کەس و کاری ئێمەن و ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە نییە بەڵام لە ئێستادا رۆژئاوای کوردستان پێویستی به یارمەتیدانی هێزی پێشمەرگە نییە و بەدڵنیاییەوە هەرکات پێویست بکات داوای یارمەتی لە هێزی پێشمەرگە دەکەین".

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی ئینگلیزی کاناڵی ئەلجەزیرە رایگەیاندبوو "مه‌شق به‌ سه‌ربازانی هه‌ڵاتوو له‌ سوپای سووریا و گه‌نجانی رۆژئاوای کوردستان کراوه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری بۆشاییه‌کی ئەمنیدا ره‌وانه‌ی رۆژئاوای کوردستان ده‌کرێن".

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی PYD لەو بارەوە راگەیاند"بە نیسبەت گەڕانەوەی سەربازە کوردەکانی سوپای سووریا یان هەر هێزێکی دیکە بۆ رۆژئاوای کوردستان، تەنها دەستەی باڵای کوردی دەتوانێت بڕیار لەسەر هاتنی ئەو هێزانە بدات و ئەگەر دەستەی باڵا به پێوسیتی زانی دەتوانێ رێگە به هاتنی ئەو هێزانە بدات". دەستەی باڵای کوردی لە ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای کوردستان پێک هاتووە و بڕیارە ئەو دوو ئەنجوومەنە لەرێگای دەستەی باڵای کوردییەوە بە هاوبەشی کاروباری رۆژئاوای کوردستان بەڕێوە ببەن.

یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG کە سەر به پارتی یەکێتی دیموکراتی PYDیە، تەنها لایەنی چەکداری کوردی بەهێز لە رۆژئاوای کوردستانه و سەرجەم شار و شارۆچکە و سنوورە ئازادبووەکانی رۆژئاوای کوردستان کۆنتڕۆڵ دەکات.

سەرچاوە: رووداۆ/ ساکار عەبدوللازادە

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان