ئاریتما موحەممەدی
گەورەترین موشکیلی کەلتوری سیاسەتوانانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئەوەیە کە لە گەڵ فەرهەنگی ڕەخنە و ڕەخنە گرتن نامۆن. ئەگەر ڕەخنەیان ئارەستە بکەیت لە دژت هەڵوێست وەر دەگرن و ژیانت دەکەوێتە مەترسیەوە. ئەگەریش ڕەخنە نەگریت بەرژەوەندی گشتی و کۆمەڵگا دەکەوێتە مەترسی و پەرە بە گەندەڵی و بە هەدەر بردنی سامانی گشتی دەدرێت. لێرەدا هەوڵ دەدەم کە باس لە کەلتوری ڕەخنە و ڕەخنە گرتن لە نیو پارتی کوردیدا بخەمە بەر باس و لێکۆڵینەوە!
پارتە ڕۆژهەڵاتیەکان!
سەبارەت بە پارتە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێم وایە کە ئەگەر کەلتوری ڕەخنەگرتن لە نێو خۆماندا بە سەرکەوتوویی تێنەپەڕێنین،
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
رۆژی 25ی دێسەمبەری 2012، لەو ناوچەیەی عێراقدا كە بە سێكوچكەی سوننی ناسراوە، خۆپیشاندانی جەماوەری لەدژی حكومەت دەستیانپێكرد. رۆژی 1ی جەنیوەریی 2013، لە كەركووكیش ناڕەزایی لەدژی نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەریانهەڵدا. ئەمە بۆ عەرەبە نەتەوەپەرستەكانی كەركووك كێشەی لێكەوتەوە، چونكە ئەوان ئومێدیان بەوە هەبوو كە مالیكی كارێك بكات ئەوان لەدژی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لەدژی كوردەكانی كەركووك بەهێزتربن. بەر لە ساڵی 2011، ئەنجوومەنی سیاسیی عەرەب (كە كاری رێگەگرتن بوو لە باڵادەستبوونی كورد لە كەركووك) پشتیوانیی لە لیستی عێراقییە كرد . پاش ئەوەی لیستی عێراقییە نەیتوانی حكومەت پێكبێنێ، ئەنجوومەنە عەرەبییەكەی كەركووكیش نەیتوانی هیچ پشتیوانییەك لە بەغداوە بۆ رێگەگرتن لە باڵادەستیی
ئاریتما موحەممەدی
مێژوو گرینگترین سەرچاوەی ئاڵوگۆڕ و پێشکەوتنەکانی جیهان و گەلانی سەردەمە. نەتەوە و دەوڵەتان لە ڕووی زانستی مێژوو دۆست و دووژمنەکان هەڵدەبژێرن. ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەک ناوچەیەکی پڕ کێشە و ئاڵۆز هەمیشە جێ پێی ڕمڕمانی زڵهێزەکان و هێزە ناوچەیەکان بووە. ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناچەیەکی بە پیت و بەرەکەتە کە هەمیشە سرنجی بێگانەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. هەر ئەوەش بوتە هۆی ئەوە کە ئەم ناوچەیە بەر پەلاماری دەرەکی بکەوێتەوە. زۆر جاریش بۆ دەست بە سەراگرتنی سەرمایە سروشتییەکانی ئەم ناوچەیە وڵاتە زلهێزەکانی وەک ئەمریکا، بریتانیا و ڕووس هێزی ناوچەیی و داردەستی خۆیان چاندوە بۆ ئەوە کار ئاسانی بکەن بۆ داماڵین و بە فیڕۆ بردنی سامانی ئەم ناوچەیە. بەداخەوە هەر ئەو هۆکارەش بووەتە هۆی ئەوە کە بەشێک لە نەتەوەکانی ئەم
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
ئەو راستییەی كە ئێستا دانوستاندن هەن لەنێوان هاوبەندیی هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و ئەنجوومەنی باڵای كورد، پێشڤەچوونێكی تازەیە لە گۆڕەپانی سووریدا. بۆیە تازەیە، چونكە جاران ئەو ئۆپۆزیسیۆنە ئامادەنەبوو لەگەڵ بەرپرسانی پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD دابنیشێ و وەك درێژكراوەی رژێمی ئەسەد لێیان دەڕوانی. بە بڕوای PYDش ئەو ئۆپۆزیسیۆنە بەكرێگیراوی توركیا و بزووتنەوەی ئیخوان موسلمین بوو. لێدوانەكانی محەممەد ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی PYD و سەركردەكانی دیكەی ئەو پارتەش دەربارەی دانیشتنەكانیان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریدا زۆر ئەرێنی بوون. تەنانەت میخائیل بۆگدانۆف، كە بەرپرسیارە لە دۆسیەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە حكومەتی رووسیادا، دانی بەوە دانا كە
هادی محهمهدی
بهپێی تیۆری و زانستی سیاسی نوێ، دهوڵهتی مۆدێرن یان دهوڵهتی نهتهوهیی [nation state] کاتێک پێکدێت که سیستمی کۆنی فیۆداڵی لێکدهترازێ و سیستمی تازهی سهرمایهداری جێگهی دهگرێتهوه. یانی تا له کۆمهڵگهیهک پێوهندییهکانی سهرمایهداری سهرنهگرێ و پهرهنهستێنێ بوار بۆ پێکهاتنی دهوڵهتی نهتهوهیی ناڕهخسێت. له سیستمی کۆنی فیۆداڵی دا دهسهڵاتداری له چهشنی ئهمپراتۆری زاڵه که به دیسکۆرسی ئاین و دروشمی ئۆمهتی تاقانه چهندین نهتهوه و ئێتنیکی جیاواز لهژێر چهتری خۆی دا کۆ ئهکاتهوه، بهڵام زۆر جار زمان و کولتوری نهتهوهیهک بهسهر نهتهوهکانی تردا دهسهپێنێ. بۆ نموونه له سهردهمی دهسهڵاتی ئهمپراتۆری رۆم دا زمانی لاتین زاڵ بوو و زمانهکانی تری نهتهوهکانی تری ئورووپی قهدهغه بوون، له سهردهمی ئهمپراتۆری عوسمانیش دا
رێناس جاف
له سهردهمێکدا به سهردهمی گوندی جیهانیی "مهک لۆهان"(۱۹۸۰-۱۹۱۱)*، به جیهانیبوون و شۆڕشی تهکنۆلۆژیا و زانیاری ناودێره و له کورتترین سات و خێراترین کاتدا ههموو ههواڵ و نووچهیهک له چوارقوڕنهی جیهانهوه به سهرانسهری دونیادا بڵاو دهبێتهوه و ههمووان ئاگاداری دهبنهوه، ڕوودانی بویهرێکی ناسهردهمییانه و به دوور له شارستانییهت و ڕهوشتی مرۆیی له ناو کۆمهڵگهی کوردهوارییدا چهند ههنگاوێک بۆ دواوهمان دهگهڕێنێتهوه و زیانێکی زۆریش له پێگهی کورد له ئاستی جیهان دهدات. دیاره ئهم دیاردهیه تهنیا کورد ناگرێتهوه و هێشتا له جیهانێکدا به ناوی "جیهانی سێیهم" ههر له ئاسیاوه ههتا ئهفریقا و ئهمریکای لاتین، گهلێک وڵات لهبهر داب و نهریتی خێڵهکییانه و عهشیرهتی به دهس دهیان و بگره سهدان کێشه و ئارێشهی ناسهردهمییانه و دواکهوتووانهوه ناڵانن.
هادی سۆفی زادە
بە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی دووهەم، جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کرا. جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کۆڵەکەی هەموو پەیماننامەکانی مافی مروڤ و کونڤانسیۆنەکانە و سەرچاوە ی دیاریکردنی مافی تاکەکەسی، سیاسی، مەدەنی، کولتووری ئابوری و کۆمەڵایەتییە. بەر لە پەسەندکرانی جاڕنامەی گەردوونی ماڤی مرۆڤ، خانمی "ئێلێنوور رۆزڤێڵت"، هاوسەری "فرانكلين دێلانو رۆزڤێلت"، لە ساڵی ۱۹۴۱ پێش نووسی جاڕی گەردوونی ماڤی مرۆڤ نوسیبووی کە "لە سەر چوار بنچینەی مافی مرۆڤ وەک، ئازادی دەربڕین و بیروڕا، ئازادی پەرەستن یا نەپەرستین، ئازادی هێنانە دی خەون و ئاواتەکان و چوارەم ڕزگاربوون لە ترس، داڕێژرابوو، بەڵام بێ ڕەحمی و کوشتارەکانی سەروبەندی شەڕی دووهەمی جیهانی، هەروە ها
عەبدولڕەحمان سدیق
كە لە نێوەڕاستی شەستەكاندا سوپای ئەمریكا لە ڤێتنام دەجەنگا، پاشان شكستی هێنا و ڤێتنامی بەجێهێشت ، جەنەڕاڵ (وێست مۆڕ لاند) رووبەڕووی سەرزەنشت و لۆمەكردنێكی زۆر بووەوە لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە سەبارەت بەشكستەكەی ، بەڵام ئەو بەم قسەیە بەرگری لەخۆی كردو گوتی :” ڤێتنامییەكان هەر سووپا نەبوون ، ئەوان گەل و سوپا بوون ، هەموویان بەبێ جیاوازی یەكڕیزبوون، لە حاڵەتێكی بەوەشێوەیەشدا هیچ هیوایەك بۆ سەركەوتنی ئێمە نەمابوو”. لێرەوەیە كە ئەمڕۆ بۆ ئێمەی كوردستانی پرسی یەكڕیزی نێوخۆیی فاكتەرێكی زۆر گرنگە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێكی نەیاران ، بۆیە ئەم یەكهەڵوێستییەی تەواوی حیزبە كوردستانییەكان و رێكخراوە پیشەیی و جەماوەرییەكان بەرامبەر بە پێكهێنانی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە ، دواتریش سەردانی بەرپرسان
عەبدولڕەحمان سدیق
دیارە لەئێستاو ئایندەشدا دەستوور باشترین رێگەیە بۆ سەلماندن و جێگیركردنی داوا و مافەكانمان ، لە هەردوو ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا. ئێمەی كورد لە روانگەی دەستوورییەوە بەو ناوچانەی دەرەوەی سنووری ئێستای هەرێمی كوردستانمان گوت ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان یان كێشە لەسەرەكان ، بەڵام دواتر زاراوەی ناوچە دابڕاوەكان هاتە ئاراوە ، دواتر گوترا ئەوە ناوچەی دابڕاو نین ، بەڵكو دابڕێنراون بەزۆری زۆرداران ، كەئەم قسەیەش راستە لەڕووی نەتەوەییەوە ، بەڵام لەڕووی دەستوورییەوە ناكاتە واتای (المتنازع علیها) كە دەستوور ئاوای ناوناوەو، خۆشمان دەنگمان بۆداوە. لەبەرامبەر ئەم زاراوەی “ناوچە دابڕێنراوەكان”دا ، لەم ماوەیەی رابردووداو لەكاتی جوڵاندنی هێزەكانی بەغدا بۆ ئەو ناوچانە ، بەغداش زاراوەیەكی تازەی داهێناو ، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق زۆر لە راوێژكارەكانی و هەندێك لە
سیاوەش گۆدەرزی
دەوڵەتی عێراق لەسەر سیستەمێك دامەزراوە كە پێیدەگوترێ فیدرالی. ئەم سیستەمە لەساڵی 2003 وەك دوو منداڵی "دووانە"ی سەقەت و ئیفلیج بە نەشتەرگەری ئەمریكا لە جەستەی نەخۆشی عێراقدا لەدایكبوو. بۆ كورد ئەم سیستەمە لە سەرەتاوە وەك حەبێكی ژانبڕی كاتی وەك دەرمان و چارەسەرێك، ژانی دەیان ساڵەی كوردی تاوەكو رادەیەك كەم كردەوە. لەلایەكەی دیكەوە بۆ عەرەبیش كاركردێكی پارادۆكسی هەبوو، برینی زۆرینەی شیعەی بن سەركوتی سەدام حوسێنی سارێژ كردەوە، بەڵام بۆ كەمینەی عەرەبی سوننەش وەك سیستەمێكی زۆرەملێیانە بە تۆپزی سەپێندرا. لەبەرئەوەی ئەم سیستەمە لەسەرەتاوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سیاسی، كولتووری و جڤاكی كورد و عەرەب دامەزرا، ئێستاش دوای نزیكەی 10 ساڵ،
فەلەكەدین كاكەیی
پێكەوە رابوون لە مەینەتدا، خەسڵەتێكی چاكی كوردە كە ماوەتەوە. هەرچەندە ئەم پێكەوە سەرهەڵدانە، زۆربەی جاران، خۆڕسك و سەرپێیە، وەلێ لە نێوەڕۆكدا، نیشانەی زیندوومانەوەی رۆحی میللی، یا نەتەوەییە، كە لە رۆژانی مەینەت و گەمارۆ و پەلاماری ناحەز و نەیاراندا، پێكەوە رادەبن و، پاڵپشتی یەكدی دەكەن. لەم یەك دوو مانگەدا هەم لەسەر ئاستی باشوور، هەم ئاستی سەرانسەری فەزای كوردستانی گەورە، كورد پێكەوە سەریان هەڵداوە، كە نیشانەی ئاستێكی پێشكەوتووی بزووتنەوەی رزگاریخوازیمانە. لە باشوور، هەڵوێستی گشتی خەڵكی كوردستان، سەبارەت بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی نوری مالیكی و جموجۆلەكانی، بەچاكی دەركەوتووە، حكومەتی مالیكی دوو رێگەی دێتە پێش : یان
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
لەنێوان رۆژانی 26ی ئۆكتۆبەر و 2ی نۆڤێمبەری ئەمساڵدا شەڕوپێكدادان لەنێوان سوپای ئازادی سووریا و پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD لە ناوچەی ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دروستبوو. ئێستا سوپای ئازادی سووریا توانیویەتی رەئسولعەین (سەرێ كانیێ) كۆنترۆڵ بكات. رەنگە ئەمەش لە ئایندەدا ببێتە هۆی پێكدادانی زۆرتر لەنێوان ئەو سوپایە وPYD دا. بەپێی ئاگربەستی نێوان سوپای ئازادی سووریا و PYD لە حەلەب، سوپای ئازاد بۆی نییە بچێتە ناوچە كوردییەكان، PYDش دەبێ واز لەو ناوچانە بێنێ كە سوپای ئازاد تێیاندا باڵادەستە، بەڵام ئێستا سوپای ئەسەد چەكی قورستر بەكاردەهێنێ. ئەمەش لەوكاتەوە دەكەن كە زۆر شوێنیان وێرانكران و چیدیكەش هێزی زۆریان نەماوە بۆئەوەی بینێرنە بەرەی جەنگەوە،
رهزا شوان ـ نهرویج
کوردیلهچاوگهش و روحسووکهکانی ئهمڕۆمان ، نهوهی داهاتووی کوردستانن .. ئهمانن کهدهبنهرابهر و سهرکردهو کاربهدهستانی داهاتووی کوردستان .. ئهگهر بهراستی و بهدروستی گۆش و پهروهردهیان بکهین .. رهنج بێوهر نابین و دهتوانن هیوا و ئاوات و خهونهکانمان بهێننهدی و ، داهاتوویهکی گهشتر و ، ژیانێکی شیاوتر بۆ کورد و کوردستان دابین بکهن. قۆناخی منداڵی ، خۆشترین و گرنگترین و ناسکترین قۆناخهکانی ژیانی مرۆڤه.. قۆناخی دهروون پاکی و خۆشی و شادییه.. لهرادهی لهبهرچاوگرتن و بایهخدان بهم قۆناخهههستیاره ، دهتوانین پێشبینی لهداهاتووی ههر گهل و نیشتمانێک بکهین .. پسپۆرانیش له بهرچاوگرتنی قۆناخی منداڵی زۆر بهگرنگ دهزانن. منداڵان سێیهکی دانیشتوانی جیهان پێک دههێنن .. جیهانیش بهبێ منداڵان ، جیهانێکی بێ تام و بێ
سەلاحەدین خەدیو
کۆتایی حەفتاکانی سەدەی زایینی پێشوو ، پاش ئەم نسکۆ کارەساتبارەی کە بە سەر شۆڕشی کورد داهات، دەرفەتێکی لەباریش خوڵقا بۆپێداچوونەوە و شرۆڤەکاری تێزەباوەکانی ئەو سەردەمی بزووتنەوەی کوردستان.نۆشیروان مستەفا لە کتێبی " لە خڕی ناوزەنگەوە بۆ کەناری دانووب" دا دەنووسێ:ئێمە ئەودەم بیرمان لەوە دەکردەوە کە کوردستانی تورکیا وەک میسر بۆ جیهانی عەرەب وایە و تا ئەم پارچە گرینگەی کوردستان هەڵنەستێ و دەوری پێشەنگ نەگێڕێ کێشەی کورد چارەسەر نابێ. لەم تێزە نۆیەدا باکووری نیشتمان، هاوشانی میسری براگەورەی عەرەبان داندرابوو.کەچی هەم بێدەنگێکی گۆڕستانی باڵی بە سەر باکوور دا کێشا بوو و هەم میسریش بەرە بەرە بەرەو کامپ دەیڤید دەچوو و ریگەی خۆی لە برا چکۆڵە عەرەبەکانی جۆی دەکردەوە.تەریک بوونەوەی میسر
فەلەكەدین كاكەیی
بارودۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەشێوەیەك وەرچەرخایەوە، كە حكومەتی توركیا ببێ بە جەمسەرێكی گرنگی داهاتووی كوردستان، لەتەك جەمسەرە ئیقلیمی و نێونەتەوەییەكانی دیكەدا. دەبووایە گەلی كوردستان بەخۆی ببا بە جەمسەری سەرەكی و چارەنووسساز، وەلێ لەبەر یەكنەگرتنی كورد ، ئەم بارودۆخە كەوتووەتەوە. توركیا، بۆ ئەوەی رۆڵێكی سەرەكی هەبێ و كاریگەریی بەهێزتر بخاتە سەر چارەنووسی كاروباری كورد، دەبێ هەوڵی جیدی بدات تاوەكو كێشەی ناوخۆی لەتەك كورددا چارەسەر بكات و، جەمسەری دیكەی مەسەلەكە خودی گەلی كوردستان و PKK و عەبدوڵڵا ئۆجەلانە، بەتایبەتی ئەوە هاتووەتە پێش : ئایا ئۆجەلان ئازاد دەكرێت و... كەی؟! بەبڕوای چاودێر و ئاگادارە شارەزاكان،