ره‌زا شوان ـ نه‌رویج
کوردیله‌چاوگه‌ش و روحسووکه‌کانی ئه‌مڕۆمان ، نه‌وه‌ی داهاتووی کوردستانن .. ئه‌مانن که‌ده‌بنه‌رابه‌ر و سه‌رکرده‌و کاربه‌ده‌ستانی داهاتووی کوردستان .. ئه‌گه‌ر به‌راستی و به‌دروستی گۆش و په‌روه‌رده‌یان بکه‌ین .. ره‌نج بێوه‌ر نابین و ده‌توانن هیوا و ئاوات و خه‌ونه‌کانمان بهێننه‌دی و ، داهاتوویه‌کی گه‌شتر و ، ژیانێکی شیاوتر بۆ کورد و کوردستان دابین بکه‌ن. قۆناخی منداڵی ، خۆشترین و گرنگترین و ناسکترین قۆناخه‌کانی ژیانی مرۆڤه.. قۆناخی ده‌روون پاکی و خۆشی و شادییه.. له‌راده‌ی له‌به‌رچاوگرتن و بایه‌خدان به‌م قۆناخه‌هه‌ستیاره ، ده‌توانین پێشبینی له‌داهاتووی هه‌ر گه‌ل و نیشتمانێک بکه‌ین .. پسپۆرانیش له به‌رچاوگرتنی قۆناخی منداڵی زۆر به‌گرنگ ده‌زانن. منداڵان سێیه‌کی دانیشتوانی جیهان پێک ده‌هێنن .. جیهانیش به‌بێ منداڵان ، جیهانێکی بێ تام و بێ ژیانه.. چونکه‌ئه‌م منداڵانه‌ی ئه‌مڕۆن، ده‌بنه‌مرۆڤی داهاتوو و ، درێژه‌به ژیان و مان و داهێنان ده‌ده‌ن. له‌م روانگه‌یه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا ، بایه‌خدان به‌گه‌شه‌کردنی منداڵان به‌پێویستییه‌کی گرنگ و به‌ستراتیژییه‌کی باڵا هه‌ژمارده‌کرێ بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و جیاوازییه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان .. تا له‌سه‌ره‌تاوه‌هۆکاره‌کانی ئه‌م دیاردانه‌چاره‌سه‌ر و بنبڕبکرێن و .. نه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستی کارا و ئه‌کتیڤ و داهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر بێننه‌کایه‌وه.
له‌پێناوی چاوه‌گه‌شه‌کانی منداڵاندا ، له‌پێشه‌کییه‌که‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا ، ده‌رباره‌ی منداڵ ئاماژه‌به‌وه‌کراوه‌که: " بۆ هێنانه‌دیی خۆشی بۆ منداڵه‌کانمان ، ئاره‌زووه‌کانمان به‌ش ده‌که‌ین ، که‌زیاتر له هه‌موو هیوایه‌کی تر ، هیوای سه‌رجه‌م مرۆڤی پێوه‌به‌نده"
ئه‌وه‌بوو کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ، له‌ساڵی ( 1954 ) دا ، له‌بڕیاری ژماره( 836 ) له‌به‌ندی ( 9 ـ د ) دا ، ئه‌وه‌ی راسپارد ، ده‌بێ هه‌موو وڵاتانی جیهان ، رۆژێکی جیهانی بۆ منداڵان سازبکه‌ن .. له‌م رۆژه‌دا ئاهه‌نگ بگێڕن .. به‌وه‌ی که‌رۆژێکه‌بۆ برایه‌تی و له‌یه‌کگه‌یشتن له‌نێوان منداڵاندا له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا .. بۆ کارکردنیش بۆ خۆشکردنی خۆشی و شادی منداڵان له‌جیهاندا. له‌پێش و له‌دوای ئه‌م بڕیاره‌شدا ، چه‌ند بڕیار و پرۆتۆکۆلێکی نێوده‌وڵه‌تی تر ده‌رباره‌ی مافه‌کانی منداڵان و چاودێری کردن و پاراستنیان ده‌رکران.
رێکه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵیش که‌له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌به‌بڕیاری ژماره( 44 / 25 ) له‌به‌رواری ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ر/ ی 1989 ) دا ده‌رچووه ..
جه‌ختی له‌سه‌ر رۆژی جیهانی منداڵان کردووه‌و .. رۆژی ( 20 ی/ نۆڤه‌مبه‌ری) هه‌موو ساڵێکی به( رۆژی جیهانی منداڵان ) دیاری کردووه.. چه‌سپاندنی ئه‌م رۆژه‌ش به‌شێک بوو له‌هه‌وڵ و کارنامه‌ی رێکخراوی یۆنیسیڤ .
به‌ڵام له‌هه‌ندێ له‌وڵاتانی جیهان ( 1 ی/ یونیۆ )ی هه‌موو ساڵێکیان کردووه‌به‌رۆژی جیهانی منداڵان ، به‌تایبتیش له‌کۆماره‌کانی يه‌کێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه.
رۆژی جیهانی منداڵان ، ئه‌و رۆژه‌یه‌که‌هه‌موو منداڵانی جیهان ئاهه‌نگی تێدا ده‌گێڕن به‌وه‌ی که‌رۆژی برایه‌تی و یه‌کترناسینه .. یادی بڕیاردانه‌له مافه‌کانیان. له‌م بۆنه‌یه‌دا منداڵان جلوبه‌رگی جوان له‌به‌رده‌که‌ن و ، به‌بۆیه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگیش ده‌موچاویان جوان ده‌نه‌خشێنن .. له‌قوتابخانه‌کانیشدا ئاهه‌نگ و به‌زم سازده‌که‌ن.
رۆژی سێ شه‌ممه( 20 / 11 / 2012 ) که( رۆژی جیهانی منداڵان )ـه، یادی ( بیست و سێیه‌مین ) ساڵڕۆژی راگه‌یاندنی رێکه‌وتننامه‌ی مافه‌کانی منداڵه.
رۆژی جیهانی منداڵان ، بۆنه‌یه‌کی له‌باره بۆ دووباره‌چه‌خت کردنه‌وه‌له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی مافه‌کانی منداڵان .. گرنگترین ئه‌و مافانه‌ش ، مافی ژیان و ، دابین کردنی خۆراک و جێی حه‌وانه‌وه‌و حه‌سانه‌وه‌و ، مافی خوێندن و ، چاره‌سه‌ری پزیشکی و ، یاری کردن و ، پاراستنی و ، رێزگرتن له‌بیروڕا و بۆچوونه‌کانی و ، دابین کردنی پێداویستییه‌کانی و ، زه‌مینه‌ره‌خساندن بۆ گه‌شه‌کردنی به‌هره‌و ئاره‌زووه‌کانی .. جیاوازی نه‌کردنیش له‌نێوانیاندا به‌هۆی ره‌گه‌ز و ره‌چه‌ڵه‌ک و ره‌نگی پێسته‌وه.. به‌ر له‌هه‌موو شتێکیش به‌خشینی خۆشه‌ویستی و سۆز و دڵنیایی و ئاسووده‌یی و ته‌بایی ، له‌نێو خێزان و کومه‌ڵگا و نیشتمانه‌که‌یدا .. هه‌روه‌ها ( رۆژی جیهانی منداڵان ) بۆنه‌یه‌که‌بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی حکوومه‌ته‌کان و ، پێبه‌ندبوونیان به به‌ڵێنه‌کانیان ده‌رباره‌ی جێبه‌جێکردنی مافه‌کانی منداڵ.
منداڵان له‌هه‌ر شوێنێکی جیهاندا بن ، به‌بێ جیاوازی ، به‌بێ ئه‌وه‌ی داوای که‌مترین ئه‌رکیان لێ بکرێ ، مافیان هه‌یه.. ئه‌گه‌ر مافه‌کانیان بۆ دابین بکرێن .. به‌دڵنیاییه‌وه‌له‌داهاتوودا ، گه‌ل و نیشتمانه‌کانیان له‌سایه‌یاندا ده‌حه‌سێنه‌وه‌و له‌به‌ری ره‌نجیان ده‌خۆن .. ده‌بنه‌مایه‌ی رێز و شانازی بۆیان .. هه‌مووشمان هیوادار و خوازیاری ئه‌م ئاکامه‌باشه‌ین له‌منداڵه‌کانمان .. که‌ده‌بنه‌نه‌وه‌ی دهاتوومان .. ده‌بێ له‌ئه‌مڕۆدا کار بۆ ئه‌و ئاکام و داهاتووه‌خوازراوه‌بکه‌ین.
ئه‌گه‌رچی ( 23 ) ساڵ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی منداڵدا تێ ده‌په‌ڕێ و چووه‌ته‌بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش له‌گه‌لێ شوێنی جیهاندا ، بارودۆخی منداڵان تا دێت‌خراپتر ده‌بێت .. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که‌به‌هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه‌وه‌ده‌کوژرێن ، له‌زیادبووندایه.. منداڵانێکی زۆریش که‌ته‌مه‌نیان له‌هه‌ژده‌ساڵ که‌متره، چه‌کیان پێ هه‌ڵگرتوون و بۆ شه‌ڕ و کوشتار ده‌یان نێرن .. تا ئه‌مڕۆش به‌هۆی هه‌ژاری و نه‌بوونییه‌وه، به‌ملیۆنان منداڵ به‌ناچاری ئيش ده‌که‌ن و زۆربه‌یان له‌خوێندن دابڕاون .. ئه‌م منداڵانه‌تامی خۆشی و شادی نازانن و .. به‌کوێره‌وه‌ری و هه‌ناسه‌ساردی ده‌ژین .. تا دێش جیاوازی له‌نێوان منداڵانی هه‌بوو و نه‌بوودا فراوانتر ده‌بێت .. له‌م جیهانه‌پڕ له‌شه‌ڕ و هه‌راوهوریا و کاره‌سات و ئاژاوه‌و ململانێ و جیاوازی ره‌گه‌زی و ره‌چه‌ڵه‌کییدا.. منداڵان له‌ترس و خه‌م و دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژین .. خه‌ون و هیواکانیان ده‌پليقێننه‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی کوردستانیش ، زۆربه‌ی منداڵانی کوردمان ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌و له‌ساده‌ترین مافه‌کانی منداڵ بێ به‌شن و ، به‌شیان هه‌ر کوێره‌وه‌ری و مه‌ینه‌تی و ترس و تۆقاندن و ڕاونان و گرتن و ده‌ربه‌ده‌ری بووه.. له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ره‌گه‌زپه‌رسته‌داگیرکه‌ره‌کانی کوردستاندا .. پرۆفایلی مافه‌کانی منداڵانی کوردمان ره‌شه.. ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌کی قێزه‌وه‌ن و شه‌رمه‌زارییه‌به‌نێوچه‌وانی رژێمه‌خوێنرێژه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا ، زۆر به‌زه‌قی و ره‌قی پێشێلی مافه‌کانی منداڵانی کوردمان ده‌که‌ن و .. سنووری مرۆڤایه‌تی و ره‌وشت و یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان به‌زاندووه.. گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتن و له‌سێداره‌دان بوونه‌به‌به‌زم و رابواردنی رۆژانه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌خۆێنڕێژانه.. تا ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان منداڵێ بێ تاوانی کوردمان که‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان ( 12 ــ 18) ساڵانه‌له‌به‌ندیخانه‌ترسناکه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریادا .. له‌لایه‌ن چه‌قاوه‌سووه‌دڕنده‌و بێ ره‌وشته‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌وه، رۆژانه‌پیسترین ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی گیانی و ده‌روونیان ده‌ده‌ن .. هه‌موو تاوانێکیان ئه‌وه‌یه‌که‌کوردن و.. ده‌یانه‌وێ به‌ئازادی و ئاشتی بژین و .. وه‌کو منداڵانی تری گه‌لانی جیهان مافیان هه‌بێ.
منداڵانی کوردمان ، شه‌و و رۆژ له‌دڵه‌ڕاوکێدان و ، له‌ترسی نه‌ڕه‌ی زریپۆش و زرمه‌ی تۆپ و ، بۆردوومانی فرۆکه‌ی جه‌نگی و هێڕشه‌کانی له‌شکری دڕنده‌و خوێنڕێژی تورکیا و ئێران ئۆقره‌یان نییه‌و ، تامی خۆشی و شادی نازانن و ، ئۆخه‌یان له‌ته‌مه‌نی منداڵییان نه‌کردووه.. بێگومان ئه‌م بارودۆخه‌ترسناکه‌و ، ئه‌م ترس و تۆقاندن و بێ ئارامییه.. ئه‌م گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان وکوشتن و بڕینه.. رۆژانه‌بینینی تۆندوتیژی و خوێن و دووکه‌ڵ .. هه‌موو ئه‌م دیمه‌نه‌ترسناکانه.. کاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆر خراپیان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌مڕۆ و داهاتووی منداڵانی کوردمان هه‌یه‌و ده‌بێت.
قێزه‌وه‌نترین و تاوانترین تاوانی دوژمنانی کورد ، ئه‌وه‌یه‌که‌میت و پۆلیسی نهێنی تورکی و پاسدارانی ئێرانی ، به‌خۆڕایی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ده‌ده‌ن به‌منداڵانی هه‌رزه‌کاری کوردمان .. تا تووشیان بکه‌ن و ، بیر وهۆش و له‌شیان سڕبکه‌ن و ، له‌رێ ده‌ریان بکه‌ن و ، له‌خه‌بات و له‌کوردایه‌تی دایان ببڕن و ، وایان لێبکه‌ن که‌خوو به‌م ماده‌هۆشبه‌رانه‌وه‌بگرن و مفته‌لاببن و، بیر له‌هیچی تر نه‌که‌نه‌وه.. دوژمنانی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌ی که‌به‌هێز و به‌سیاسه‌ت به‌رانبه‌ر به‌کورد بۆیان نه‌کرا و شکستیان تیا هێنا .. ده‌یانه‌وێ له‌رێی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌هۆشبه‌رانه‌وه ، نه‌وه‌یه‌کی سه‌قه‌تی کورد دروست بکه‌ن .. بۆیه‌پێویسته‌به‌توندی به‌ره‌نگاری ئه‌م پیلان و نیازه‌گڵاوه‌شیان ببینه‌وه‌و .. نه‌هێڵین ته‌شنه‌بکات و پووچه‌ڵی بکه‌ینه‌وه.. ئه‌م پیلان و کاره‌نامه‌ردانه‌شیان تاوانێکی نێوده‌وڵه‌تییه‌و ، پێشێلکردنێکی زه‌قی مافه‌کانی منداڵانه.
له‌رۆژی جیهانی منداڵاندا ، نه‌هامه‌تییه‌کانی منداڵانی کوردمان وه‌بیر منداڵانی جیهان ده‌هێنینه‌وه.. وڵاتانی تر له‌رۆژی جیهانی منداڵاندا نوقڵ و شیرینی و دیاری به‌سه‌ر منداڵه‌کانیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن و ئاهه‌نگی خۆشیان بۆ سازده‌که‌ن .. به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌شۆڤێنییه‌داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان .. له‌جیاتی شیرینی ، ژه‌هری کیمیاوی و دووکه‌ڵی باروود و تاڵاو به‌قوڕگی منداڵانی کوردماندا ده‌که‌ن .. ؟! داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان نه‌ک ته‌نها رۆژێک ، به‌ڵکو رۆژانه‌ئاهه‌نگی گرتن و کوشتنی منداڵانی کورد ده‌گێڕن .. له‌سه‌رده‌می دیکتاتۆری گۆڕ به‌گۆڕی عێراق سه‌دام حوسێن‌دا ، شۆڤێنی عه‌ره‌بی ، هه‌ڵگرانی ( ذات رسالة خالدة ) .. به‌سه‌دان منداڵ و کۆرپه‌ی شیرخۆری کوردیان ، له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیاندا ، له‌گه‌ڵ شووشه‌شیره‌کانیان و مه‌مه‌مژه‌کانیان و بووکه‌ڵه‌و تۆپه‌قنجه‌کانیان ، زینده‌به‌چاڵیان کردن .. ئه‌مه‌له‌کوێی جیهان و له‌چ کاتێکدا تاوانی وا ده‌رهه‌ق به‌منداڵانی بێ تاوان کراوه؟؟ مه‌گه‌ر هه‌ر له‌نه‌وه‌کانی قه‌حتان و عه‌دنان و ئه‌تاتورک و خومێنی و عه‌فله‌ق ئه‌م تاوان و نامه‌ردییانه‌بوه‌شێنه‌وه.. ئه‌مه‌یه‌ویژدان و ره‌وشت و کو‌لتوور و داب و نه‌ریتی بۆگه‌نیان ، ئه‌مه‌یه‌په‌یامی هه‌ڵگرانی ( رساله‌خالده) و ( حریة و عدالة ) و هه‌ڵگرانی ئاڵای ( الله‌أکبر ) .. ئه‌مه‌یه‌راستیی ره‌فتار و ره‌وشتی بێ ره‌وشتی و نامه‌ردیی داگیرکه‌رانی کوردستان.
هه‌ر له( رۆژی جیهانی منداڵان ) دا .. بارودۆخی ناهه‌موار و پڕ له‌مه‌ینه‌تی و کوێره‌وه‌ریی و ناسۆری ، منداڵانی خێزانه‌کورده‌ئاواره‌بێده‌ره‌تانه‌کانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان‌مان وه‌بیر جیهان ده‌هێنینه‌وه .. که‌ئه‌وانه‌ش خوشک و برای ئێمه‌ن و له‌ترسی کوشتن و گرتن ، ماڵ و حاڵیان خۆیان به‌جێهێشتووه‌و .. زۆر به سه‌ختی له‌خێوه‌تگاکانی ( خابوور ) و ( مه‌خموور ) له‌باشووری کوردستاندا ده‌ژین .. که‌زۆربه‌یان له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی و ده‌ربه‌ده‌ری .. له‌خوێندن دابڕاون و ، ره‌شورووتن و به‌سکێ تێر و به‌ده‌برسین .. به‌داخه‌وه‌تا ئێستا رێکخراوه خێرخواز و مرۆڤایه‌تییه‌نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئاوڕیان لێ نه‌داونه‌ته‌وه‌و ، ده‌ستی یارمه‌تییان بۆ درێژنه‌کردون .. ؟! ئه‌ی ئه‌مه‌سته‌مه‌به‌تاوان نازانن که‌له‌ترسی رژێمی سه‌رکوتکه‌ری تورکیا و سوریا هه‌ڵهاتوون و.. ئه‌م ژیانه‌سه‌خته‌و مردنیان پێ باشتره‌له‌کڕنۆش بردن ؟!.. تا ئێستا ئاوڕێکی ئه‌وتۆ له‌منداڵانی ئه‌م خێوه‌تگایانه‌نه‌دراوه‌ته‌وه.. ئه‌ی کوان ئه‌و که‌س و رێکخراو و لایه‌نانه‌ی که‌خۆیان به‌ره‌واناس و به‌داکۆکیکه‌ری سته‌ملێکراو و ماف پێشێلکراو ده‌زانن ؟!
ئه‌ی منداڵه دڵخۆش و شاد و به‌خته‌وه‌ره‌کانی جیهان .. ئێمه‌ی منداڵانی کوردستان به‌بۆنه‌ی ( رۆژی جیهانی منداڵان ) ه‌وه.. جوانترین پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین .. هه‌موو رۆژ و هه‌موو ساڵێکتان هه‌ر له‌خۆشی و شادی بن .. به‌ڵام لێمان ببورن که‌به‌شداری له‌خۆشی و له‌ئاهه‌نگی یادی ( رۆژی جیهانی منداڵان ) دا ناکه‌ین .. ئێمه‌یه‌ک که‌له‌ساده‌ترین مافه‌کانی منداڵان بێبه‌ش کرابین .. ئێمه‌یه‌ک که‌ئازادی و ئاشتیمان نه‌بێ .. ئێمه‌یه‌ک که‌ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان برا و خوشک و هاوڕێمان له‌گرتووخانه‌کانی تورکیا و ئێران و سوریادا .. رۆژانه‌ئاهه‌نگی ئه‌شکه‌نجه‌دان و تێهه‌ڵدانیان بۆ ده‌گێڕن و ، تێروپڕ جوێن بارانیان ده‌که‌ن .. هیچ که‌س و رێکخراو و لایه‌نێکیش نییه‌که‌وێژدانیان راچه‌نێ و .. به‌ده‌نگی هاواریانه‌وه‌بێن ؟! .. مه‌خابین که وێژدانی جیهانی و ، رێکخراوی مافه‌کانی منداڵ و ، رێکخراوه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و ، ( هیومان رایتش ۆچ ) و ، هه‌موو ئه‌و رێکخراوانه‌ی که‌ئامانجیان پاراستن و داکۆکیکردنه‌له‌منداڵان و له‌مافه‌کانیان .. هه‌موویان له‌ئاستی ئه‌و تاوانانه‌ی که‌له‌گه‌لی کوردمان به‌گشتی و ، له‌منداڵانی کورد به‌تایبه‌تی ده‌کرێن .. که‌مترین شت تا ئێستا پرۆتستۆی تاوانه‌کانی ئه‌و رژێمه‌سه‌رکوتکه‌رانه‌یان نه‌کردووه، که‌به‌رۆژی رووناک ده‌رهه‌ق به‌منداڵانی کورد کردوویانه‌و ده‌یکه‌ن .. بۆ له‌ئاستی ئه‌م تاونانه‌دا خۆیان کوێر و که‌ڕ و لاڵ کردووه.. ؟! که‌واته‌ئه‌وه‌راسته‌که‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و سیاسی و بازرگانی و ده‌مچه‌ورکردنی وڵاته‌کانیان .. له‌سه‌رووی ویژدان و مرۆڤایه‌تی و دادپه‌روه‌ری و ره‌واناسیی و یه‌کسانی و مافه‌وه‌ن .. بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی و ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕین .. هه‌موو ئه‌م لایه‌ن و رێکخراوانه، ده‌خه‌نه‌ژێر گومان و لادان و بێ متمانه‌ییه‌وه.
ئه‌ی منداڵانی جیهان ، که‌ی ئێمه‌ی منداڵانی کورد ، وه‌کو ئێوه‌ئازاد بین و کوردستان‌مان له‌داگیرکه‌ران رزگاربکه‌ین ، به‌ئازادی و به‌ئاشتی و‌دڵنیایی‌له‌نیشتمانی خۆماندا بژین .. مافه‌کانمان جێبه‌جێبکرێن .. وه‌کو ئێوه‌ش سه‌رفراز و بێ خه‌م و دڵشاد و دڵخۆش بین .. ئه‌وسا له‌ئێوه‌زیاتر حه‌ز به‌جه‌ژن و خۆشی و شایی و به‌زم و ئاهه‌نگ ده‌که‌ین .. به‌دڵنییایه‌وه‌به‌شداری له‌یادی رۆژی جیهانی منداڵان و له‌هه‌موو جه‌ژن و بۆنه‌یه‌کی خۆشی ده‌که‌ین و .. سه‌رچۆپی ده‌گرین.
شایانی باسیشه‌خۆش به‌ختانه ئێمه‌ی کورد گه‌لێکی دلێر و تێکۆشه‌ر و خۆڕاگر و کوڵنه‌ده‌ر‌ین .. باوه‌ڕبه‌خۆ و گه‌شبینین .. بڕوامان به‌خۆمان هه‌یه، که‌له‌سایه‌ی خه‌باتی بێ وچان و قوربانیدانمان .. زوو بێ یا دره‌نگ ، ده‌بێت هیوا ئاواته‌کانمان بهێنیینه‌دی و .. له‌کوردستانی شیرینماندا به‌ئازادی و به‌ئاشتی بژین.
ره‌زا شوان / سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد / نه‌رویج ( 18 / 11 / 2012)