فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 فەلەكەدین كاكەییfalakadin kakei 

پێكەوە رابوون لە مەینەتدا، خەسڵەتێكی چاكی كوردە كە ماوەتەوە. هەرچەندە ئەم پێكەوە سەرهەڵدانە، زۆربەی جاران، خۆڕسك و سەرپێیە، وەلێ لە نێوەڕۆكدا، نیشانەی زیندوومانەوەی رۆحی میللی، یا نەتەوەییە، كە لە رۆژانی مەینەت و گەمارۆ و پەلاماری ناحەز و نەیاراندا، پێكەوە رادەبن و، پاڵپشتی یەكدی دەكەن. لەم یەك دوو مانگەدا هەم لەسەر ئاستی باشوور، هەم ئاستی سەرانسەری فەزای كوردستانی گەورە، كورد پێكەوە سەریان هەڵداوە، كە نیشانەی ئاستێكی پێشكەوتووی بزووتنەوەی رزگاریخوازیمانە. لە باشوور، هەڵوێستی گشتی خەڵكی كوردستان، سەبارەت بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەی نوری مالیكی و جموجۆلەكانی، بەچاكی دەركەوتووە،  حكومەتی مالیكی دوو رێگەی دێتە پێش : یان دەكشێتەوە و فەرماندەیی دیجلە هەڵدەوەشێنێتەوە، یان شەڕێكی كورتی سنووردار هەڵدەگیرسێنێ، كە تێیدا شكست دەهێنێ و هەلومەرجی سیاسی عێراقی فیدرال وەردەچەرخێ.

لەسەر ئاستی گشت كوردستانیشدا هەست و جوڵانەوەی جەماوەری هەر چوارپارچە، هەڵوێستی رەسمی و حیزبیش، بووە هۆكاری پاڵەپەستۆی ناوخۆ و ئیقلیمی بەرەو خاوبوونەوەی باری گرژی پەیوەندی حكومەتی توركیا و PKK و گشت گەلی كورد.

بەڕێز عەبدوڵڵا ئوجەلان لەدیداری كەسوكاریدا رایگەیاند كە مانگرتنی گیراوە سیاسییەكان و پشتیوانی خەڵكی كوردستان ئامانجی خۆی پێكاوەو، داوای كۆتایی هێنان بە مانگرتنی كردووە.

هەڵوێستی سەرۆكایەتی سیاسی كوردستان قورسایی خستە سەر كێشەكە و بەرەو چارەسەری بردووە.

پێویستە ئێستا گەلی كورد بەوەوە رانەوەستێ، بەڵكو پێداگری لە دەستپێكردنی پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی مەسەلەی كورد لەو وڵاتەدا بكات ، كە لەتەك هەبوونی كیانی باشوور، رابوونی كوردی رۆژئاوای كوردستان، مەسەلەكە بەرەو ئاستێكی بەرزتر دەبات.

بەوەش مەسەلەی هاوكاری و هاوپەیمانی حكومەتی توركیا و گەلی كوردستان لەم سێ هەرێمەدا دێتە پێشەوە.

كەوابێ، جەماوەری خەڵك و حیزب و لایەنە سیاسی و مەدەنییەكان دەبێ رۆحی پێكەوە سەرهەڵدان زیاتر بچەسپێنن.

كورد ئەمجارەش، وەك سەردەمی راپەڕین و كۆڕەوی ساڵی 1991، تام و چێژی خۆشی یەكبوونی خۆی تاقیدەكاتەوە.

ئەوە خەسڵەتی گشت میللەتانە كە لە دژواری و تەنگانەدا بە هانای یەكترەوە دەچن.

ئەمجارەیان لە بازنەی بارودۆخی جیاوازی نیودەوڵەتی و ئیقلیمیدایە، كە رژێمێكی ستەمكاری دیكەی دژی كورد و مافەكانی تووشی داڕمان بووە. هەرێمێكی دیكەی كوردستان بەرەو سەرفرازی دەچێ، كە چاوەڕوان و شایانی هەموو پشتیوانی و هاوكاریەكە.

هاوكاری نەك بەس عاتیفی و سەرپێی بێ، بەڵكو زانستیانە و هۆشیارانەبێ، ئاسۆی دوای كەوتنی رژێمی سووریا رەنگێكی دیكە وەردەگرێ و، خێرا لەسەر دەوروبەری رەنگدەداتەوە، عێراقیش دەگرێتەوە، كە هاوسەنگی سیاسی تێدا سەرەوژێر دەبێ و گەلی كوردستان پێگەی بەهێزتری بەردەكەوێ و، لەسێبەری هەڕەشەی كەسانێكی وەك مالیكی و هاوپەیمانانی، بەدوور دەمێنێ.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان