فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ 

لەنێوان رۆژانی 26ی ئۆكتۆبەر و 2ی نۆڤێمبەری ئەمساڵدا شەڕوپێكدادان لەنێوان سوپای ئازادی سووریا و پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD لە ناوچەی ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دروستبوو. ئێستا سوپای ئازادی سووریا توانیویەتی رەئسولعەین (سەرێ كانیێ) كۆنترۆڵ بكات. رەنگە ئەمەش لە ئایندەدا ببێتە هۆی پێكدادانی زۆرتر لەنێوان ئەو سوپایە وPYD دا. بەپێی ئاگربەستی نێوان سوپای ئازادی سووریا و PYD لە حەلەب، سوپای ئازاد بۆی نییە بچێتە ناوچە كوردییەكان، PYDش دەبێ واز لەو ناوچانە بێنێ كە سوپای ئازاد تێیاندا باڵادەستە، بەڵام ئێستا سوپای ئەسەد چەكی قورستر بەكاردەهێنێ. ئەمەش لەوكاتەوە دەكەن كە زۆر شوێنیان وێرانكران و چیدیكەش هێزی زۆریان نەماوە بۆئەوەی بینێرنە بەرەی جەنگەوە، بەپێی لێكدانەوەی جێفری وایت، شیكەرەوەی هەواڵگریی سەربازیی ئەمریكا.  ئەم كەمكردنەوەی سوپا و بەكارهێنانی چەكی قورس، بواری زۆرتری بۆ سوپای ئازادی سووریا رەخساندووە تاوەكو ناوچەی زۆرتر بخەنە ژێر دەستیانەوە و ئۆپەراسیۆنی فراوانتریش ئەنجامبدەن. هەرچەندە هەندێك لە هاووڵاتیان لە سوپای ئازاد نیگەرانن و بەهۆی تاكتیكە هەڵەكانیان و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤەوە رەخنەیان لێدەگرن. 

لەكاتێكدا پێشتر جەنگاوەرانی سوپای ئازادی سووریا بە رەزامەندی PYD چووبوونە ناوچەی ئەشرەفییەوە، هەروەها چەكدارانی PYDش بە ئاسانی بە خاڵەكانی پشكنینی سوپای ئازاددا دەهاتن و دەچوون، كەچی كاتێك سەدان چەكداری سەر بە سوپای ئازادی سووریا هێرشیانكردە سەر بارەگا ئەمنییەكانی رژێمی سووریا لە ئەشرەفییە، PYD بەو كردەوەیە نیگەران بوو. یەكێك لە هۆكانی ئەو نیگەرانییەش ئەو هێرشانە بوون كە سوپای سووریا، دوای هێرشەكەی سوپای ئازادی سووریا، كردیانە سەر ناوچەكە و بەهۆیەوە خەڵكێكی زۆر گیانیان لەدەستدا. ئەنجامەكەشی ئەوەبوو كە PYD و سوپای ئازادی سووریا پێكیاندادا. 

لەوەش واوەتر، بەم دواییانە یەكەیەكی سەر بە سوپای ئازاد ناوچەی رەئسولعەین (سەرێ كانیێ)ی كۆنترۆڵكرد. لە رابردوودا PYD رایگەیاندبوو كە ئەو ناوچەیە لەژێر كۆنترۆڵی ئەواندایە، كەچی سوپای ئازاد گوێی بەوە نەدا. ئێستا PYD توركیا بەوە تۆمەتباردەكات كە دەیەوێ شەڕ بێنێتە ناوچە كوردییەكان. 

دوای رووداوەكانی ئەشرەفییە، هێزە ئەمنییەكانی سووریا لە ناوچەی درباسییە و تەلئەمیر كشانەوە، یەكسەریش PYD ناوچەكەی كۆنترۆڵكرد. ئەمە پێشانیدەدات كە ترسێكی قووڵ لەنێو كورددا بڵاوبووەتەوە و دەشزانن سوپای ئازادی سووریا خەریكی پلاندانانە بۆئەوەی بێتە ناوچە كوردییەكانەوە. ترسی كورد ئەوكاتە قووڵبووەوە كە لە حەلەب كوردێك گیرا و لەلایەن سوپای ئازادی سووریاوە تاوەكو ئاستی مردن ئەشكەنجەدرا، بەدواشیدا فەرماندەیەكی یەكینەكانی پاراستنی گەل YPGبەناوی نووژین دێركی دیارنەما و ئینجا لە سەرێ كانیێ چەكدارانی سوپای ئازادی سووریا گەنجێكی كوردیان ناچاركرد ئاڵای كوردستان بهێنێتە خوارەوە.

مالیك ئەلكوردی، فەرماندەی باڵای سوپای ئازادی سووریا، رایگەیاند كە ئەوان نایانەوێ بەر لە سەركەوتنیان بەرەو دیمەشق و حەلەب هیچ بارەگایەكی ئەمنیی سووریا لەو ناوچانەدا بمێنێ كە بەدەستیانەوەیە. راشیگەیاند ئەمە تەنیا بە هاوكاری لەگەڵ پارتە كوردییەكاندا دەكرێت.

بەتایبەتیش لە پارێزگای حەسەكە هێشتا بارەگای ئەمنیی سووریا ماون، لە هەریەكە لە شارەكانی قامشلۆ و حەسەكەش هێزە ئەمنییەكانی سووریا و چەكدارانی سەر بە هۆزە عەرەبییەكان ماون كە لەترسی هێرشی كورد چەكیان هەڵگرتووە. 

لەبەرئەوەی هێزەكانی سوپای ئازادی سووریا لە توركیاوە هاتوونەتە ناو سەرێ كانیێ، بۆیە PYD ئەمە بە دنەدانێك لەلایەن توركیاوە دەزانێ و وایدەبینێ كە توركیا پلانی داناوە بۆئەوەی شەڕ بهێنێتە ناو ناوچە كوردییەكانەوە. لەوەش واوەتر، ئەو گرژییەی نێوان سوپای ئازادی سووریا و PYD وایكردووە لەنێوان PYD و پارتە كوردییەكانی نێو كۆنگرەی نیشتمانی كوردیش ناكۆكی و كێشە دروستبن. PYD هەندێك لەو پارتانە بەوە تۆمەتبار دەكات كە هاوكاریی سوپای ئازادی سووریا دەكەن، هەندێك لەو پارتانەش PYD بەوە تۆمەتبار دەكەن كە دژایەتییان دەكات و رێگە نادات ئاڵای سەردەمی سەربەخۆیی سووریا بەرزبكەنەوە. 

ئەگەر هەریەكە لە سوپای ئازادی سووریا، PYD و كۆنگرەی نیشتمانی كورد دەیانەوێ رێگە لە گرژتربوونی رەوشەكە بگرن، گرنگە دەست بە دانوستاندنی سێقۆڵی بكەن، تاوەكو بەوهۆیەوە رێگە لە هەڵایسانی شەڕ بگرن. هەروەها گرنگە دەست بە دانوستاندن بكەن لەگەڵ ئەو هۆزە عەرەبییانەی لە ناوچە كوردییەكانن و سەر بە ئەسەدن، ئامانج لەمەش رێگەگرتنە لە دروستبوونی تووندوتیژی.

شەڕی نێوان ئەو سێ لایەنە لە بەرژەوەندیی بزووتنەوەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا نییە و بەپێچەوانەوە سوود بە حكومەتی ئەسەد دەگەیێنێت. هەوڵەكانی سوپای ئازادی سووریاش خاوتردەكاتەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی دیمەشق و حەلەب. بۆیە ئەو دانیشتنە نائاساییەی PYD داوای دەكات لە قامشلۆ ببەسترێت گرنگە بكرێ، تاوەكو گرژییەكان خاوبكرێنەوە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان