فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فەلەكەدین كاكەییfalakadin kakei

بارودۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەشێوەیەك وەرچەرخایەوە، كە حكومەتی توركیا ببێ بە جەمسەرێكی گرنگی داهاتووی كوردستان، لەتەك جەمسەرە ئیقلیمی و نێونەتەوەییەكانی دیكەدا. دەبووایە گەلی كوردستان بەخۆی ببا بە جەمسەری سەرەكی و چارەنووسساز، وەلێ لەبەر یەكنەگرتنی كورد ، ئەم بارودۆخە كەوتووەتەوە.  توركیا، بۆ ئەوەی رۆڵێكی سەرەكی هەبێ و كاریگەریی بەهێزتر بخاتە سەر چارەنووسی كاروباری كورد، دەبێ هەوڵی جیدی بدات تاوەكو كێشەی ناوخۆی لەتەك كورددا چارەسەر بكات و، جەمسەری دیكەی مەسەلەكە خودی گەلی كوردستان و PKK و عەبدوڵڵا ئۆجەلانە، بەتایبەتی ئەوە هاتووەتە پێش : ئایا ئۆجەلان ئازاد دەكرێت و... كەی؟! بەبڕوای چاودێر و ئاگادارە شارەزاكان، ئازادبوونی ئۆجەلان نزیكبووەتەوەو مەسەلەی وەختە، چونكە ئەو كلیلێكی ئەساسی چارەسەری ئاشتیانەی مەسەلەی كوردە لە باكوور، كە ئەوەش دەرگای گەورەتر دەكاتەوە بەڕووی مەسەلەی كورددا لە هەر چوار هەرێمەكەدا. 

ساڵی 2006 ویستم سەمینارێك بەناوی (عەبدوڵڵا ئوجەلان) لە هەولێر ببەستم، وەلێ رووبەڕووی پاڵەپەستووی تووند و خێرای حكومەتی توركیا بوومەوە، كە لە رێگەی جۆربەجۆرەوە هێنایە سەر پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان، چونكە لەو كاتدا وەزیر بووم و هەڵوێستم لەسەر حكومەتیش حیساب دەكرا. ئەوەبوو سەمینارەكە نەبەسترا، مەبەستیشم ئازادكردنی ئۆجەلان بوو، وەلێ پەیامەكە گەیشتە رای گشتی كوردستان و جیهان، كە بە گران لەسەر خۆم وەستایەوە.

لەسەرەتاوەش چاوەڕوانی ئەو گوشارە بووم. لەوە بەدواوە ئیتر هەر ساڵێك یان دوو ساڵ جارێك مەسەلەی ئازادبوونی ئۆجەلانم هێناوەتەوە یاد.

ئەمڕۆ ئەو مەسەلەیە بووەتە داخوازی گشتی كۆمەڵانی خەڵكی هەر چوار هەرێم و ئەوروپا... من ئەمە ناو لێدەنێم: بێداربوونەوە. واتە: بێداربوونەوەی گیانی گشتی نەتەوەیی كورد كە گرنگترین ئومێد و بڕوای سەركەوتنی رزگاری و سەربەخۆییە.

چەندین فاكتەر و هۆكار، یەكیانگرتووە و ئەم بارودۆخەیان پێكهێناوە: لەسەرێكەوە كوردی باكوور و باشوور و سەرهەڵدانی كوردی رۆژئاوای كوردستان كە هەموو هاوسنووری توركیان و لە چەقی نێوەڕاستی ناوچەكەدان، لەسەری دیكەوە كێشەی گەرمی سووریا تاوەكو دێ ئاڵۆزتر دەبێ، بەتایبەتی بارودۆخی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی كردووەتە دوو لەتەوە، رووبەڕووی یەك : رژێمی سووریا و ئێران و حكومەتی نوری مالیكی و حیزبوڵڵا و تاڕادەیەك رووسیا لەدیوێك ، گەلی سووریا و كوردی رۆژئاوای كوردستان، لەتەكیا باشووری كوردستان و توركیا و ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و كۆڕ و كۆمەڵەی نێودەوڵەتی لە دیوێكی دیكەدا.

بەسەركار هاتنەوەی باراك ئۆباما بە گوڕوتینی تازە، ئەو هیوایە دەبەخشێ كە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە خەمی هەڵبژاردن رزگاربووە، رەنگە پەلە بكات بۆ یەكلاییكردنەوەی مەسەلەی سووریا، كە بە نەمانی بەشار ئەسەد دەبڕێتەوە.

دیارە كەوتنی رژێمی سووریا راستەوخۆ رەنگدەداتەوە سەر ئێران و هاوپەیمانەكانی، بەتایبەتی حكومەتی مالیكی لە عێراقدا بەو هاوپەیمانانەی لەنێوخۆدا هەیەتی. واتە: دەشێ چاوەڕێی سەرەوژێربوونی هاوسەنگی سیاسی ناوخۆی عێراق بین. لەوەشە چەندین ئاستەنگی گەورەی پێش هەرێمی كوردستان لەئارادا نەمێنن و لەپاڵەپەستۆیەكانی مالیكی رزگاری ببێت.

دیوێكی دیكەی دیمەنی باری سیاسی، نزیكبوونەوەی رۆژئاوای كوردستان و هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتییەتی، هەروەها ئەگەری قۆناخێكی نوێی پرۆسەی سیاسی لە توركیادا خەریكە چەكەرە بكات.

وابزانم حكومەتی ئەردۆغان بەونزیكانە دەگەڕێتەوە بۆ بازنەی پرۆسەی سیاسی ئاشتیانەی مەسەلەی كورد، ئەمجارەیان لە هەلومەرجی جیاوازدا و رەنگە سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵی بەرچاوتر بگێڕن لەو پرۆسەیەدا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت، لەمێژە بە حكومەتی ئەردۆغان و، خودی ئەردۆغانی گەیاندووە كە كلیلی چارەسەرەكە لە گفتوگۆی راستەوخۆ و ئاشكرادایە لەگەڵ PKK بەتایبەتی خودی عەبدوڵڵا ئۆجەلان. سێ ساڵ زیاترە ئەوەی دووپاتكردووەتەوە. ئێستاش راشكاوانە دەڵێ كە رێگەچارە گفتوگۆیە لەتەك ئۆجەلاندا.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان چەندین جار رایگەیاندووە كە ئامادەی بەشداربوونە لە هەر پرۆسەیەكی سیاسیدا بۆ مەسەلەی كورد ، هەروەها حیزب و رێكخراوەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش لەسەر ئەو باوەڕەن. جەماوەری گەل، لەم دواییە، پشتیوانی بێ هاوتای دەربڕیوە لە چارەسەری مەسەلەكە و بەدیهاتنی مافە رەواكانی كوردی باكوور و، ئازادی گیراوە سیاسییەكاندا.

یەكەمین جارە یەكڕیزی و یەكدەنگی نەتەوەیی فراوان لەوجۆرە دەبینین. چەندین ساڵە هەوڵمانداوە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان گرێبدرێ. دیارە وەرچەرخانی كوتوپڕی بارودۆخەكە هەنگاوێكی ئەو كۆنگرەی، بەم سەرهەڵدانە جەماوەرییە پڕكردووەتەوە.

هەرچەندە لە سیاسەتدا زەحمەتە پێشبینی ئەنجامی رووداوەكان بكرێت، وەلێ هەندێ نیشانەی داهاتووی نزیك وەدەركەوتوون، ئەویش رزگاربوونی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە لە رژێمێكی دیكتاتۆری دیكە و سەرەوژێربوونی هاوسەنگەكان و هاوكێشەكان و، بەهێزتربوونی هاوپەیمانی توركیا و گەلی كوردستان و، نزیكبوونەوەی هەر چوار پارچە (هەرێم)ی كوردستان و، ئاستێكی بەرزتری ئازادی و دەركەوتنی شەفەقی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.

لەوەش زیاتر، رووداوی گەورەی كوتوپڕ بەرێگاوەن، كە رەنگە سەرەتا بۆ كوردیش، سەخت و دژواربن، وەلێ لە ئەنجامی كۆتاییدا بە بەرژەوەند و ئاواتی كورد دەبڕێنەوە.

تەوەری سەرەكی پێشهات و گۆڕانكارییەكانی داهاتووی نزیك، تاوەكو رادەیەكی زیاد، بە هاوپەیمانی و هاوكاری حكومەتی توركیا و گەلی كوردستانەوە، بەندە... بە پشتیوانی دوور و نزیك و، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی یەكێتی ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی.

هەر لەئێستاوە نیشانەی ئەوە دەركەوتووە كە لەنێو سووریادا "ناوچەی ئارام" بە پشتیوانی نێودەوڵەتی دابمەزرێت و ، لەوانەیە (ناتۆ) ساروخی پاتریۆت لەسەر سنووری توركیا و سووریا دابنێ، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی حكومەتی سووریا.

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاووسە، دووگیانە بە رووداوی گەورە.

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان