فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخnuser wladmir

رۆژی 25ی دێسەمبەری 2012، لەو ناوچەیەی عێراقدا كە بە سێكوچكەی سوننی ناسراوە، خۆپیشاندانی جەماوەری لەدژی حكومەت دەستیانپێكرد. رۆژی 1ی جەنیوەریی 2013، لە كەركووكیش ناڕەزایی لەدژی نووری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەریانهەڵدا. ئەمە بۆ عەرەبە نەتەوەپەرستەكانی كەركووك كێشەی لێكەوتەوە، چونكە ئەوان ئومێدیان بەوە هەبوو كە مالیكی كارێك بكات ئەوان لەدژی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و لەدژی كوردەكانی كەركووك بەهێزتربن. بەر لە ساڵی 2011، ئەنجوومەنی سیاسیی عەرەب (كە كاری رێگەگرتن بوو لە باڵادەستبوونی كورد لە كەركووك) پشتیوانیی لە لیستی عێراقییە كرد . پاش ئەوەی لیستی عێراقییە نەیتوانی حكومەت پێكبێنێ، ئەنجوومەنە عەرەبییەكەی كەركووكیش نەیتوانی هیچ پشتیوانییەك لە بەغداوە بۆ رێگەگرتن لە باڵادەستیی كورد لە كەركووك بەدەستبێنێت. هەرچەندە زۆربەی راپرسییەكان پێشانیدەدەن كە زۆرینەی عەرەبەكانی عێراق دژی ئەو باڵادەستییەی كوردن لە كەركووك.

ئەنجوومەنە عەرەبییەكە ئومێدی بەوە هەبوو كە بەهۆی زۆرتربوونی ناكۆكییەكانی نێوان مالیكی و بارزانییەوە و پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، ئەو رەوشە بگۆڕێت و مالیكی پشتیوانییان لێبكات. بۆیە كەوتنە پشتیوانیكردن لە مالیكی، بەبێ ئەوەی هەنگاوەكانی مالیكی بۆ لاوازكردنی لیستی عێراقییەیان لەبەرچاوبێت، كە لەئەنجامدا وایكردبوو عێراقییە و بارزانی ، پەیوەندی باش دروستبكەن. ئەو ئەنجوومەنە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2012دا رێككەوتننامەیەكی لەگەڵ لایەنێكی هاوپەیمانی مالیكی، واتە رێكخراوی بەدر، واژۆكرد بۆئەوەی بەیەكەوە چاودێریی رەوشی كەركووك بكەن و هەوڵەكانیان یەكبخەن.

ئەنجوومەنە سیاسییە عەرەبییەكەی كەركووك پشتیوانیی لە پێكهێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە كرد و ئەوەشی بە راست زانی كە مالیكی بڵێ سوپای عێراق مافی ئەوەی هەیە لە تەواوی پارێزگاكانی عێراقدا چالاكی بنوێنێت. هەندێك لە شیكەرەوە سیاسییەكان پێیانوایە هەموو هەوڵەكانی مالیكی بۆ ئەوەبوون كە بەهۆی دژایەتیكردنی بارزانی و هەرێمی كوردستانەوە پشتیوانیی عەرەبە سوننەكانی عێراق لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا، كە مانگی چواری ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت، بەدەستبێنێت. بەڵام ئەو شیكەرەوە سیاسییانە ئەوەیان لەبیركردبوو كە پارتەكەی مالیكی بە هاوبەشی لەگەڵ هەموو پارتە شیعەكانی دیكەدا لە پارێزگا سوننەنشینەكانی سەلاحەدین، دیالە و نەینەوا بەشداری لە هەڵبژاردنەكاندا دەكات و ناتوانێ زۆر ئومێدی بە دەنگی سوننەكان هەبێت بۆ پارتەكەی. هەرچەندە ئەنجوومەنی سیاسی عەرەبەكانی كەركووك داوای لە عەرەبەكانی ئەنبار، مووسڵ و سەلاحەدین كرد كە لەدژی لێدوانەكانی بارزانی لەبارەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان، كە گوتی ئەو ناوچانە بەشێكن لە كوردستان، خۆپیشاندان بكەن، بەڵام لەجیاتی ئەوە، خەڵكی عەرەبی ئەو ناوچانە لەدژی مالیكی رژانە سەر شەقامەكان. دوای ئەوەی پاسەوانەكانی رافع عیساوی، وەزیری دارایی عێراق، دەستگیركران.

ئەوەی ئەنجوومەنە عەرەبییەكەی كەركووكی تووڕەكرد، هەڵدانی ئاڵای كوردستان بوو لە فەللوجە و، داواكارییان بۆ وەرگرتنی ئۆتۆنۆمیی زیاتر بۆ ناوچە سوننەنشینەكان و پشتیوانیكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو لە داواكاری خۆپیشاندەرانی عەرەبی سوننە.

عومەر جبووری، لە ئەنجوومەنە عەرەبییەكەی كەركووك، ناوی لە خۆپیشاندانەكەی كەركووك لەدژی مالیكی ناوە "خیانەت لە دۆزی عەرەب" و هەندێك لە عەشایەرەكان و كەسانی سیاسی بەوە تۆمەتباركردووە كە پیلان دادەنێن بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە خۆپیشاندانانە و پەیوەندییان بە پارێزگا عەرەبییە سوننەنشینەكانی دیكەوە هەیە. ئەمە دواتر بووە هۆی پەیدابوونی ناكۆكی لەنێو ئەنجوومەنەكەشدا. ئەویش دوای ئەوەی سێ ئەندامی ئەنجوومەكە داوایانكرد خالید مەفرەجی، یەكێك لە دامەزرێنەرانی ئەنجوومەن، دەربكرێت، چونكە پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی كەركووك كردبوو. ئەمە پیشانیدەدات كە بەرژەوەندیی سیاسی جیاواز لەنێو عەرەبە سووننەكانی عێراقدا هەیە. عەرەبە سوننەكانی ئەنبار، دیالە، مووسڵ و سەلاحەدین هەستدەكەن لەلایەن هەولێرەوە نا، بەڵكو لەلایەن بەغداوە دەچەوسێندرێنەوە، بۆیە دەیانەوێ كۆنترۆڵی زۆرتریان هەبێ بەسەر ئاسایشی ناوخۆییانەوە. هەروەها گیراوەكانیان بەربدرێن و جۆرێك لە لامەركەزییان هەبێت. ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە پارێزگای كەركووك، كە زۆرینەی دانیشتووانی كوردن، سیاسەتمەدارە عەرەبە سوننەكان دەیانەوێ لامەركەزییان هەبێت، بەڵام كەركووك لەلایەن سوپای عێراقەوە كۆنترۆڵبكرێت.

بۆیە قورسە بۆ مالیكی لەو ناوچانەدا پشتیوانی بەدەستبێنێت كە بە ناوچەی سەر بە لیستی عێراقییە ناسراون، كەركووكی لێدەرچێت. ئەمە تەنیا ئەوكاتە دەكرێت كە ئەو بتوانێ بەشێوەیەكی زیرەكانە كارتی ناسیۆناڵیستی بەكاربێنێت.

تەنانەت لە كەركووكیش پشتیوانیكردن لە مالیكی كێشەی نێوخۆیی بۆ عەرەبە سوننەكان بەدواوەیە. چونكە بەشێك لەو عەرەبانە خۆیان بە بەشێك لە لیستی عێراقییەی دژ بە مالیكی دەزانن و بەشێكیشیان بەپێچەوانەوە وا لە مالیكی دەڕوانن كە پێویستە بۆ گوشار خستنە سەر كورد.

ئەنجامی ئەوەش بریتییە لە زۆرتر گۆشەگیربوونی عەرەبەكانی كەركووك. لەو نێوانەشدا پارتە كوردییەكان دەستدەكەن بە بەكارهێنان و هاندانی ئەو عەرەبانە لەدژی یەكتر.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان