عەبدولڕەحمان سدیق
دیارە لەئێستاو ئایندەشدا دەستوور باشترین رێگەیە بۆ سەلماندن و جێگیركردنی داوا و مافەكانمان ، لە هەردوو ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا. ئێمەی كورد لە روانگەی دەستوورییەوە بەو ناوچانەی دەرەوەی سنووری ئێستای هەرێمی كوردستانمان گوت ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان یان كێشە لەسەرەكان ، بەڵام دواتر زاراوەی ناوچە دابڕاوەكان هاتە ئاراوە ، دواتر گوترا ئەوە ناوچەی دابڕاو نین ، بەڵكو دابڕێنراون بەزۆری زۆرداران ، كەئەم قسەیەش راستە لەڕووی نەتەوەییەوە ، بەڵام لەڕووی دەستوورییەوە ناكاتە واتای (المتنازع علیها) كە دەستوور ئاوای ناوناوەو، خۆشمان دەنگمان بۆداوە. لەبەرامبەر ئەم زاراوەی “ناوچە دابڕێنراوەكان”دا ، لەم ماوەیەی رابردووداو لەكاتی جوڵاندنی هێزەكانی بەغدا بۆ ئەو ناوچانە ، بەغداش زاراوەیەكی تازەی داهێناو ، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق زۆر لە راوێژكارەكانی و هەندێك لە كەناڵەكانی میدیای وەك رادیۆی دیجلەو سایتی شەرقییە ، بەم ناوچانەیان گوت “ناوچە تێكەڵەكان”.
كە ئێستاش خەریكە ئەم زاراوەیەی “ناوچە تێكەڵەكان” دەبێتە زاراوەیەكی باو لەناوەندە عەرەبییە عێراقییەكاندا. پێموایە لە ئاستی فەرمی و لەناوەندە یاسایی و دەستوورییەكاندا جێگەی خۆیەتی كە ئێمە جەخت لەسەر زاراوەی “ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان” بكەینەوە وەك مانای زاراوە دەستوورییەكە (المتنازع علیها) ، چونكە ئەگەر بڕوانینە دەقی ماددەی140ی دەستوور ، ئەوا دەبینین بەوجۆرە هاتووە :
المادة (140):
أولا - تتولى السلطة التنفيذية اتخاذ الخطوات اللازمة لاستكمال تنفيذ متطلبات المادة 58 من قانون ادارة الدولة العراقية للمرحلة الانتقالية، بكل فقراتها
ثانيا - المسؤولية الملقاة على السلطة التنفيذية في الحكومة الانتقالية، والمنصوص عليها في المادة 58 من قانون ادارة الدولة العراقية للمرحلة الانتقالية، تمتد وتستمر الى السلطة التنفيذية المنتخبة بموجب هذا الدستور، على ان تنجز كاملة (التطبيع، الاحصاء، وتنتهي باستفتاء في كركوك والمناطق الاخرى المتنازع عليها، لتحديد ارادة مواطنيها) في مدة أقصاها الحادي والثلاثون من شهر كانون الاول سنه الفين وسبعة.
لەماددەی (58)یشدا هەر باسی (المتنازع علیها) كراوە :.
المادة (58)من قانون ادارة الدولة العراقية للمرحلة الأنتقالية
ج- تؤجل التسوية النهائية للاراضي المتنازع عليها ، ومن ضمنها كركوك ،الى حين استكمال الاجراءات أعلاه، وإجراء إحصاء سكاني عادل وشفاف والى حين المصادقة على الدستور الدائم. يجب ان تتم هذة التسوية بشكل يتفق مع مباديء العدالة، آخذا بنظر الاعتبار ارادة سكان تلك الاراضي .
لەم روانگە دەستوورییەوە زاراوەی (المتنازع علیها) راستەو ، ناوچە تێكەڵەكان داهێنراوی ئەوانەو ، ناوچە دابڕاو یان دابڕێنراوەكانیش قسەی ئێمەی كوردە ، ماوەتەوە ئەوەی رێكبكەوین لەسەر وەرگێڕانی زاراوەی (المتنازع علیها) ، ئایا دەكاتە ناوچە جێناكۆكەكان؟ یان ناكۆكی لەسەرەكان؟ یان كێشەدارەكان؟ یان كێشەلەسەرەكان؟
بێگومان یەكخستنی زاراوەی یاساییش لەڕووی زمانەوانییەوە ئەركی دەزگا پەیوەندیدارەكانی وەك ئەكادیمیای كوردی و دەزگا یاساییە پەیوەندیدارەكانی دیكەیە ، بەمەبەستی یەكخستنی گوتاری سیاسی كوردستانیمان و چەسپاندنی مافەكانمان لەڕووی دەستوورییەوە.
www.abdulrahmansidiq.com
www.prdek.com