هاۆنیشتمانە بەرێزەکان
جەماوەری مافخوازی کوردستان
حیزب و لایەنە سیاسی و ئاینی و کۆمەلایەتیەکان
هەر وەکی ئاگادارن بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان هەر لەسەرەتای دامەزرانیەوە، بەدوورەپەرێزی لە سوودوەرگرتنی دوکترینالی لە ئەندیشەی ئیستراتێژیکی سوونەتی شەرانخواز، و سوودوەرگرتن لە دوکترین و ئەندیشەی ئیستراتێژیکی مۆدێرن و ئاشتەوانخواز، و هەروەها بە لەبەرچاۆگرتنی سەردەمی هەنووکەیی و رەۆتی گۆرنکاریەکانی جیهانی، ناۆچەیی و کوردستانی، بۆ چارەسەری کێشەکان، سیاسەتی ئاشتەوyانی وەک ئیستراتێژی و پرینسیپێکی ئەخلاقی رەچاۆگرتووە و لەم راستایەشدا مکانیزمەکانی وەک دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوایی بە بنەما داناوە، بۆیە بزووتنەوە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێ کە پیشتیوانی لەهەر چەشنە رێگاچارەیەکی هاۆشێوە بکات، کە ئاشتیانە کۆتایی بەدەمارگرژی و تووند و تیژی بهێنێت و داخوازییەکانیش جێبەجێ بکات.
فه‌رهاد چۆمانی
5 رۆژە دانیشتوانی شاری ئەستەنبوڵ بۆ رێگەگرتن لە بڕینەوە درەختەکانی پارکی گەزی، خۆپیشاندان دەکەن و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و خۆپیشاندەران لە تورکیا بەردەوامە، بەپێی گوتەی خۆپیشاندەران، پۆلیس گازی فرمێکسڕێژی بەکارهێناوە و زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون، یەکێتی ئەوروپاش داوای لە دادگای مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا کرد، رێوشێنی پێویست بۆ رێگرتن لە توندوتیژییەکانی پۆلیس بگرنە بەر. تاوەکو ئیستا 2-6-2013 خۆپیشاندانەکان لە مەیدانی تەقسیم بەردەوامییان هەیە، دوای بڕیاردانی پۆلیس بە کشانەوەیان لە مەیدانەکە، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ئەستەنبوڵ لە رێگەی پردی بۆسفۆرەوە لە "بیشیکتاش" و " فەنەرباخچە"ەوە روو لە مەیدانی تەقسیم دەکەن. رووداوەکان درەنگانی شەوی دووشەممە، 27-5-2013 لە کاتی کارکردن لە
عەبدولڕەحمان سدیق
گومان لەوەدا نییە كە زۆربەمان دەزانین مووچەی توێژی خانەنشینان بەگشتی و خانەنشینانی پێشتر بەتایبەتی، بەشی پێداویستییەكانی ژیانیان ناكات و بەرگەی ئەم هەڵاوسان و بەرز و نزمییەی دۆلار بەرامبەر دینار و بێویژدانیی هەندێك لەبازرگانانی بازاڕی ئازادی ئەمڕۆ ناگرێت. ئێستا لەسەر ئاستی عێراق پڕۆژە یاسایەك بەڕێوەیە بەناوی یاسای یەكگرتووی خانەنشینی (قانون التقاعد العام) بۆ یەكخستنی مووچەی خانەنشینان بەوانەی بە 80 %ی مووچەكانیان خانەنشین بوونەو ئەوانەش كە پێشتر‌و پێش یاسای 80 % خانەنشین بوونە، بەڵام تا بەو كاتەو بەو شوێنە دەگەن دیارە كاتی زۆری دەوێت، بۆیە حكومەتی عێراق لەبودجەی ئەمساڵدا كە بەناوی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی (2013)ناسراوە، ئەو بڕگەیەی پەسەند كرد كە دەقەكەی لە ماددەی (29)دا دەڵێت:
ئه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌روێشیان
وه‌رگێڕ بۆ کوردی : ڕێناس جاف
وه‌رگێڕ و چه‌ند په‌یڤێک: به سه‌رنج به‌و ڕه‌وش و دۆخه هه‌ره‌هه‌ستیار و ناسکه‌ی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و خاسما ده‌ڤه‌ره‌که‌ی بن حوکمی ئێمه‌ی کورد(هه‌رێمی کوردستان)دا کێشاوه و ناحه‌زانیش هه‌رده‌م هه‌وڵی تێوه‌گلاندن و قۆستنه‌وه‌ی که‌مایسی و لادانهکانمان ده‌ده‌ن و به‌زه‌قی چاویان له هه‌ر چه‌شنه که‌م و کوڕیی ده‌سته‌ڵاته ساواکه‌ی هه‌رێمه،پێویسته کورد و ده‌سته‌ڵاتی کوردی سه‌رده‌مییانه‌تر و دیمۆکراسییانهتر هه‌نگاو بنێ و هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه‌تر و کراوه‌تر که له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌کانی مرۆی سه‌رده‌میشدا بگونجێ. ڕه‌نگه له‌و پێناوه‌دا حوکوومه‌ت تووشی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ش بێت و کێشه و ئارێشهیش چێ بێت؛ به‌ڵام
هیوا جەمال
وەک لە پەیڕەو و پڕۆگرامی بەشێکی زۆر لە حیزبەکاندا هاتووە، مەبەست لە کارکردن لە هەر حیزبێکدا دەبێت بۆ خزمەتی خەڵک بێت، بەڵام ئایا لە پڕاکتیکدا ئەوە دەبینرێت؟ هەرگیز ئەوە تاکە پێودانگ نییە کە لە پەیڕەو و پرۆگرامدا هاتووە، ئەوەش حسابی لەسەر ناکرێت کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەردبڕێت، هەروەها ناتوانین بانگەشەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، بکەینە پێوەری دڵسۆزیی هەر حیزبێک، بەڵکو پێودانگ، کردارە. ئێستا کە دۆخی باشوری کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ خەڵک، دەبێت حیزبەکان لەهەموو کات زیاتر پابەند بن بە پیڕەو و پڕۆگرامەکانی خۆیانەوە و بەڵێنەکانیان ببەنە سەر. هەرچی لەبارەی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستانەوەیە، هەر حیزبێک لە بەرژەوەندی حیزبیانەی خۆیەوە لێی دەڕوانێت. ئەوە جگەلەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش
رەزا شوان ــ نەرویج
لەوەتەی داگیرکەرانی رەگەزپەرست ، کوردستانیان داگیرکردووە ، بە شێوەیەکی زۆر دڕاندە و نامەردانە ، دوور لە یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکان ، دوور لە رەوشت و لە ویژدان و لە هەستی مرۆڤایەتی ، دوور لە مافەکانی مرۆڤ ، دوور لە هەموو داب و نەریتێکی باو .. بێشەرمانە و بە بەرچاوی جیهانەوە .. بە ئاگر و ئاسن ، بە کوشتن و بڕین ، بە گرتن و لە سێدارەدان ، بە ئەنفال و کیمیاباران ، بە کۆمەڵ کوشتن ، بە راگۆاستنەوە ، بە تەعریبکردنی بەشێکی زۆری ناوچەکانی باشووری کوردستان ، بە سووتاندن و کاولکردنی پێنج هەزار دێهات و شارۆچکە .. بە ناڕەوا گەلی ئازادیخوازی کوردمانیان دەچەوساندەوە .. دەستیان ناپاراست لە کوشتنی ، منداڵ و پیر و ئافرەت ، لە مەڕ و ماڵات ، لە سوتاندنی دار و دارستان ، لە گڕتێبەردانی دەغڵودان و پووش و پەڵاش ، لە ژەهراویکردنی کانی و
عەبدولڕەحمان سدیق
لەهەرێمی كوردستاندا دەستوور پێویستییەكی لەپێشینەیەو ناكرێت لەمە زیاتر دوابكەوێت، دوا قسەش لەسەری قسەی گەلەو گەل مافی پەسەندكردن یان رەتكردنەوەی رەشنووسی دەستووری هەیە. دەستوور لەئەمڕۆدا بۆ هەموو وڵات و هەرێمێك زەمانەتە بۆ بەرقەراركردنی ئاشتیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، لەحاڵەتی هەر ناڕازیبوونێكیش لەهەر ماددەیەكی دەستووری، دەتوانرێت لەسەردەمێكی دیكەدا هەموار بكرێتەوە، چونكە دەستووری زۆربەی وڵاتان دەیان جار هەموار كراوەتەوە لەماوەی دوورمەودادا. بۆیە كە ماددەی (120)ی دەستووری عێراق دەڵێت: (هەر هەرێمێك مافی هەیە دەستوورێكی تایبەت بەخۆی پەسەند بكات، كە تێیدا پەیكەری دەسەڵاتەكانی هەرێمەكە و میكانیزمەكانی پەیڕەوكردنی ئەو دەسەڵاتانە دیار دەكات ..)، ئیدی كاتی ئەوە هاتووە لەمە زیاتر هەرێمی كوردستان
عەبدولڕەحمان سدیق
رێككەوتننامە حەوت خاڵییەكەی ئەم دواییەی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا ، پێویستی بەمیكانیزمی جێبەجێكردنە. من لێرەدا تەنیا قسە لەسەر خاڵی (سێیەم) دەكەم كە دەڵێ : پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆلینەوە لە وردەكارییەكانی بەڕێوەبردنی ئەمنیی هاوبەش لە ناوچە (ناكۆكی لەسەرەكان) بەمیكانیزمی تایبەت و، بێ لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان لەنێویشیاندا ئۆپەراسیۆنی دیجلە ، بەرێوەدەبرێت . ئاماژە بەوەشدەكەم كە جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پێشوازی لەم رێككەوتنامەیە كرد‌و ، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراقدا باسی لە لیژنەكانی هاوئاهەنگیی نێوان ئەمریكاو عێراق كرد لەچوارچێوەی رێككەوتننامەی ستراتیژیی نێوانیان، ئەمەش مانای ئەوەیە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەدووریشەوەبێ قسەو هەنگاوی خۆی
وه‌هاب یوسفی
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی که له نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز، چین و توێژی جیاواز پێک هاتووه، بیر و بۆچوونه‌کان تێیدا وه‌ک یه‌کتری نینه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیش ناته‌بان. به‌رژه‌وه‌ندی و بیر و بۆچوونه ناته‌باکان هۆکاری گشت کێشه و ئاڵۆزییه‌کانن. ئه‌گه‌ر چی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان شه‌ڕ و پێکدادان زۆر دێته گۆڕێ، به‌ڵام دیالۆک ده‌توانێ وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی شه‌ڕ، ڕێگا چاره‌یه‌کی باشتر و بێ زیانتر بێت. مرۆڤایه‌تی ده‌توانێ دوور له شه‌ڕ و ماڵوێرانکاری به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه، له ڕێگای دیالۆک و مکانیزمهکانییهوه، چاره‌سه‌ری گشت کێشه‌کانی بکات و به‌و پێیه‌ش هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه به‌رێت و دیالۆک به ئاکام بگه‌یه‌نێت. نه ته‌نیا له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاشتیخوازانه و دێموکراتیک‌دا، به‌ڵکو له هه‌ر چه‌شنه هه‌لومه‌رجێکدا هه‌ڵبژاردن بوونی باشتره له نه‌بوونی و زیاتر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ تا کۆمه‌ڵگا له شه‌ڕ و ئاژاوه بپارێزرێت.
رەزا شوان / نەرویج
رۆژێک رەنگەکان لە شوێنێکدا بە یەکتری گەیشتن .. هەر رەنگە و بە شان و باڵی خوێدا هەڵیدا و ، خۆی بە جوانترین رەنگ دەزانی .
سـوور : من رە نگی لاوی و جوانیم ، رەنگی راپەڕین و شۆڕشم ، رەنگی خوێنم ، رەنگی گەرمی و ئاگرم ، رەنگی گوڵە ئەرخەوان و گوڵاڵە سوورەم ، دیارە من لە هەمووتان جوانترم .
زەرد : من لای خەڵکی رێزێکی تایبەتیم هەیە ، چونکە رەنگی گەنم و گەنمە شامیم ، رەنگی زێڕم ، رەنگی لیمۆم ، رەنگی گوڵە زەردەم ، بە شانازیشەوە دەڵێم ، کە رەنگی رۆژەکەی سەر ئاڵای کوردستانم .
سەوز : جا ئەگەر ئێوە وەک من جوان بن چیتان دەوێ ، من رەنگی بەهارم ، رەنگی چیمەن و گیا و سەوزەم ، رەنگی هیوا و ئومێدم ، رەنگێکی پیرۆزم ، یەکێکم لە چوار رەنگەکەی ئاڵای کوردستان .
وارڤين – هه‌ولێر
ده‌زگاى وارڤين بۆ پرسه‌كانى ژن له په‌يامێكدا، كه به بۆنه‌ى رۆژى جيهانى كرێكارانه‌وه ئاراسته‌ى كردووه، رايگه‌ياند، "وێڕاى پيرۆزبايى له كرێكاران به گشتى، سه‌رى رێز و نه‌وازش داده‌نوێنين بۆ ده‌ستى ماندووى ژنانى كرێكار و داواكارين كۆتايى به سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى دژ به كرێكاران بهرێنرێت و هه‌ر جۆره جياكارييه‌كى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر به ژنانى كرێكار به ياسا قه‌ده‌غه بكرێت و ريفۆرم له سيسته‌مى كۆمه‌ڵايه‌تى كاردا بكرێت".
ده‌قى پهيامهكه:
رەزا شوان/ نەرویج
زمانی هەڕەشە و گوڕەشە و، ئەو وتارانەی بۆنی خوێنیان لێدێ و .. وتارە زیاتر ورووژێنەر و فیتدەرەکانی مامۆستایانی پێشنوێژی مزگەوتەکان، لە نوێژەکانی رۆژانی هەینیدا و .. لێدوانەکانی سەرکردەکانی مانگرتووەکان و .. هەڕەشەی بە کارهێنانی چەک لە لایەن سەرکردەکانی هۆزە عەرەبە سونییەکانەوە لەلایەکەوە .. قسە و لێدوان و هەڕەشەکانی مالیکی و هاوشیوەکانی لە لایەکی ترەوە .. بوونەتە هۆی، خوێن بە فیرۆدان و ، گیان لە دەستدانی هاوڵاتیان و ، خزبوونەوەی وڵاتیش بەرەو تاریکی و بێسەرەوبەرەیی و لە دەستان .. هەر وەکو چۆن خەونەکانی خەڵکی ، لە حکومەتی بەش بەش و ، گەنەڵی و ، شکسهاتوو ، ونبوون و نەهاتنەدی. ویژدانە زیندووەکان ، هاواردەکەن و داوا لە هەمووان دەکەن ، ئەوە بێننەوە یادتان کە ئێوە رۆڵەی گەلێکن و ، خاوەنی هیوا و مێژوو و ئایینێکن ، کە خوێنڕشتنی
بەناویی خودای گەۆرە
خەلکی بەشەرف و مافخوازی کوردستان
لەم کاتەدا کە لە سەرو بەندی دەۆری یازدەهەمی هەلبژاردەنەکانی سەرۆک کۆماری ئیران و شوورای شار و گووندەکان و هەلبژاردنی نێوان دەۆرەیی مەجلیس قەرارمان گرتووە، بێگوومان لەجێگای خۆیدا دەبێ تاکوو سەرای وەبیرهێنانەوەی سێ ئەرکی سەرەکی یەک سیستەمی هەلبژاردن، ( کە بریتین لە: ١/ سازدانی حکومەت، ٢/ ساغکردنەوەی نوێنەرایەتی، ٣/ ئاراستەکردنی رەوایی و شەرعییەت بە نیهادگەلی هەلبژێردراۆیی خەلکی و ناۆچەیی و لۆکالی، وە یان یەک سیستەمی سیاسی وەلاتێک لە کولییەتی خۆیدا )، سەبارەت بە گرینگییەتی بەشداری و مشارکەتی چالاکانە لە هەلبژاردنەکانی شورای شار و
رەزا شوان / نەرویج
هەموومان ئەم راستییە دەزانین کە ، زمان ناسنامە و گرنگترین کۆڵەکەی هەر نەتەوەیەکە .. کاڵبوونەوەی زمانیش لای تاک ، کاڵبوونەوەی ئینتیما و لاوازبوونی هەستی نەتەوایەتی و گزبوونی سۆزی نیشتمانییە .. بۆیە داگیرکەرانی کوردستان بە هەموو شێوازێک و ، بە زۆر و بە تۆبزی هەوڵی سەپاندنی زمانەکانی خۆیان و دژایەتیکردن و بێ بایەخکردنی زمانی رەسەنی کوردیمانیان داوە .. تا واش لە منداڵانی کوردمان بکەن ، هەر لە منداڵییەوە ، لە داب و نەریتی رەسەن و جوانی کوردیمان تەوەلابن و .. نکوڵیش لە کورد و کوردستان بوونی خۆیان بکەن . بێگومان ئەمە گڵاوترین و مەترسیدارترین پیلانە لە دژی کورد و کوردستان .. ئەگەر چیش نەیان توانیوە هەرەس بە کوردایەتی و کورستان پەروەریمان بهێنین ، بەڵام تا رادەیەک کاریگەریان هەبووە .. ئەم پیلانە قێزەوەنەش تازە نییە ..
وەهاب یوسفی
کێ ده‌یکات و کێ ده‌یخوات؟ ئه‌وه‌چ په‌ندێکی پێشینیان بێت و یان پرسیارێک، جێگای سه‌رنج و تێروانینه. ئه‌گه‌ر چی خواردنی ماڵی که‌سانی تر ڕه‌وانییه‌و یاسا و داب و نه‌ریته‌کانیش له‌و بابهتهوهبێدهنگ نین و سزای سه‌ر پێچی که‌ران(دزه‌کان) ده‌ده‌ن، به‌ڵام دزینی به‌رهه‌می کاری کڕێکاران به‌ڕۆژی ڕووناک له‌نیزامی گه‌نده‌ڵی بۆرژوازیدا یاسایی و...یه! ته‌نانه‌ت ئایینه‌که‌ش له‌و بارهیهوهبێ هه‌ڵوێست نییه‌و دابه‌ش بوونی مرۆڤه‌کان له‌نێوان چینه‌جیاوازه‌کاندا به‌کاری خودا ده‌زانێ و به‌و پێیهشهرحییهت به‌نایه‌کسانی و سه‌رجه‌م کاریگه‌رێکانی ده‌به‌خشێت. مێژووی دوور و درێژی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ و به‌رده‌وام بوونیشی، له‌بایه‌خی شانازییه‌کانی مرۆڤ که‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی شانازی بهگۆڕاندنی سهردهمهکۆنهکان ده‌کات و هاتنی سهردهمهپێشکهوتوویهکهی به‌گرینگ وه‌سف ده‌کات و جه‌ژنی