بەناویی خودای گەۆرە
خەلکی بەشەرف و مافخوازی کوردستان
لەم کاتەدا کە لە سەرو بەندی دەۆری یازدەهەمی هەلبژاردەنەکانی سەرۆک کۆماری ئیران و شوورای شار و گووندەکان و هەلبژاردنی نێوان دەۆرەیی مەجلیس قەرارمان گرتووە، بێگوومان لەجێگای خۆیدا دەبێ تاکوو سەرای وەبیرهێنانەوەی سێ ئەرکی سەرەکی یەک سیستەمی هەلبژاردن، ( کە بریتین لە: ١/ سازدانی حکومەت، ٢/ ساغکردنەوەی نوێنەرایەتی، ٣/ ئاراستەکردنی رەوایی و شەرعییەت بە نیهادگەلی هەلبژێردراۆیی خەلکی و ناۆچەیی و لۆکالی، وە یان یەک سیستەمی سیاسی وەلاتێک لە کولییەتی خۆیدا )، سەبارەت بە گرینگییەتی بەشداری و مشارکەتی چالاکانە لە هەلبژاردنەکانی شورای شار و گووندەکان باسێکی کوورت ئاراستە بکەیین. کەوایە لەم پەیوەندییەدا دەبێ بلێین کە هەلبژاردنەکانی شورای شار و گووندەکان، دەگەل ئەوەی کە چەشنێک بەشداربوون لە کاروباری حەوزەی شارومەندی/ سیاسی/ ئیداری دەسەلمێنن، بەلکوو لەهەمانکاتدیشدا دەبێ، ئەم کارە گرینگە وەک هەنگاۆ و ئاکارێکی گرینگ، کە ئێمە بەرەۆ ئاستی بریاردانی سەرەکیتر و ساغکردنەوەی یەکییەتی پێویست بۆ مسەۆگەرکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی موومکینی خۆیدا رێنوێنی و هیدایەت دەکات، بقەبلێنین. ئاشکراشە کە کوردەکان هەمووکات هەۆلیانداوە بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئەهدافیان لە مکانیزمگەلی کارای وەک بەشداری و دیالۆگ، و گۆفتمانی ئاشتەوانی کەلکوەربگرن.
ئەسلی مشارەکەت و سوودوەرگرتنی چالاکانە لەم ئەسلی بەشداری کوردەکان لە هەلبژاردنەکانی ئەنجوومەنی شارەدارییەکان لە باکووری کوردستان(تورکیە) بوو، کە عەمەلەن سیاسەتی ئینکار و تەقابوولی تورکیەی لە بەرمبەر بە کوردان ئەم وەلاتەدا، وردە وردە بە سیاسەتی دانپێدانان و تەعاموول، تەحمول، و سەرئەنجام دەستپێکی پرۆسەی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوانی، لە پێناۆ مسەۆگەرکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی خۆیدا، تەبدیل کرد. کەوایە بە سوودوەرگرتن و زانینی ئەم واقعییەتە بەرچاۆوە، دەتوانرێ دیسان بلێین و سووربین لەسەر ئەم بۆچوونە، کە رەچاۆگرتنی سیاسەتی تەحریمی هەلبژاردەکان لە چەشنی فەعالی خۆیدا و تیکراری دەۆرە بە دەۆرەیی ئەم سیاسەتە، کە ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەلاتی کوردستان، لە بەرامبەر سیستەمی هەلبژاردن لە ئیراندا، لەم چەند دەیەی ئەخیردا، تەبلیغ، تەجویز، وە یان تەۆجیهیان کردووە، بە کردەوە وەک سیاسەتێکی ناکارامە و ناموەفەق ئاکامی لێکەۆتۆتەوە، کە بەداخەوە ئاکامەکانی، شتێک زیاتر لە بوونی هۆکار بۆ بەرزراگرتنی ئاستی زەریبی ئەمنییەتی و هەروەها بێ بەش و مەحروم راگرتنی خەلکی کوردستان لە سوودمەندبوونیان لە مافی بەشداربوون لە چالاکی و کاروباری لۆکالی و شوێنی ژیانیان کە بە چارەنووسی گشت لایەک پەیوەندی هەیە، شتیکیتری دەسکەۆت نەبووە.
هەر بۆیەشە بزووتنەوە کۆماریخوازان سەمیمانە روو لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستاندا، تەۆسیە دەکات، تابەلکوو بە دوورەپەرێزی لە ئیدەئالیزمی سیاسی و لەچوارچێوەی رێئالپۆلیتیکدا، هەۆل و هیمەت لەخۆیان نیشان بدەن تاکوو بە لەبەرچاۆگرتنی ئازموونەکانی دەستەبەربوو لە ئەنجامی سوودوەرگرتنی کوردانی تورکیە، لە ئەسلی بەشداربوونی فەعال لە هەلبژاردەکانی ئەنجوومەنی شارەدارییەکان، کە بەکردەوە سیاسەتی ئینکار کوردانی لەلایەن تورکیەوە بە سیاسەتی دانپێدانان و تەقەبوولی هوییەتی و سیاسی تەبدیل کردوە، رەوەنگەیەکی واقیگەرایانە لە سیاسەتدا رەچاۆ بکەن و لە دیاریکردنی هەلویست و سیاسەتی دووپات و چەندپاتکردنەوەی تەحریم و زویربوون لە سندوقی دەنگەکان و سیاستەتی هەلبژاردن لە کوردستان، دوورەپەرێزی بکەن، تا بەلکوو بتوانرێ ئەمجارە بە وەرگرتنی هەلویست و دیاریکردنی سیاسەتی بەشداری فەعال، ئاکامگەلێکی غەیری ئەوەی تاکوو ئیستا بە نەسیب کوردی رۆژهەلات بووە، دەستەبەر و دابین بکرێن.
هەلبژاردنەکانی شوورای شار و گووندەکان لە سیستەمی هەلبژاردەکانی وەلاتدا، دەتوانرێن وەک دەرفەتگەلێکی گوونجاۆ، بۆ رەخساندنی ئالوگۆر و گۆرانکاری و هەروەها هێنانە ئارای رووخسارگەلێکی تازە و کارامە، وە تازە نەفەس کە هەلگری پرۆگرامی نوێ و دورستکەرانە بن، دێنە نرخاندن. کەوایە لەمبووارەدا هێچ کەس نابێ بێ تەفاوەت وە یان ئەم مافە بە خۆی رەوا ببینێ، کەخەلک بەرەۆ گووزینەی تەحریم و تۆراندن لە سندوقەکانی دەنگدان و دوورەپەرێزی لە بەکارهێنانی ورەی سیاسی خەلک بۆ گۆرانکاری هانبدات. چوونکە ئەرکی بەشداربوون، ئەرکێکە کە بە چارەنووسی سیاسی، کۆمەلایەتی، فەرهەنگی، ئابووری، وە رفاە و بەختەوەری ژیانی تاک تاکی خەلکی کوردستان لە پیر و لاۆ، باسەواد و بێ سەواد، و ،،،،،،،، پەیوەندی راستەۆخۆی هەیە، هەر بۆیەشە لەم پەیوەندیەدا،
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، وەک جەریانێکی ئاشتیخواز لە هەر چەشنە ئاکاری سیاسی و حەرەکەتێکی هێمنانە و مەدەنی کە خێر و سەلاح، وە دەستەبەربوونی مافەکانی خەلکی کوردستانی لێ بکەوێتەوە پشتیوانی دەکات و ئەم شێوازە لە ئاکار و رەفتاری سیاسی، لەراستای بەهێزکردنی رەۆتی دێمۆکراسیزاسیۆن و پەرستاندنی کۆمەلگای مەدنی، وە سەرئەنجام دەستەبەربوونی مافەکانی خەلکی کوردستان لە شکلی موومکین و گوونجاویی خۆیدا دەنرخێنیت.
شوورای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
١٨/٠٤/٢٠١٣