فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

لەهەرێمی كوردستاندا دەستوور پێویستییەكی لەپێشینەیەو ناكرێت لەمە زیاتر دوابكەوێت، دوا قسەش لەسەری قسەی گەلەو گەل مافی پەسەندكردن یان رەتكردنەوەی رەشنووسی دەستووری هەیە. دەستوور لەئەمڕۆدا بۆ هەموو وڵات و هەرێمێك زەمانەتە بۆ بەرقەراركردنی ئاشتیی سیاسی و كۆمەڵایەتی، لەحاڵەتی هەر ناڕازیبوونێكیش لەهەر ماددەیەكی دەستووری، دەتوانرێت لەسەردەمێكی دیكەدا هەموار بكرێتەوە، چونكە دەستووری زۆربەی وڵاتان دەیان جار هەموار كراوەتەوە لەماوەی دوورمەودادا.  بۆیە كە ماددەی (120)ی دەستووری عێراق دەڵێت: (هەر هەرێمێك مافی هەیە دەستوورێكی تایبەت بەخۆی پەسەند بكات، كە تێیدا پەیكەری دەسەڵاتەكانی هەرێمەكە و میكانیزمەكانی پەیڕەوكردنی ئەو دەسەڵاتانە دیار دەكات ..)، ئیدی كاتی ئەوە هاتووە لەمە زیاتر هەرێمی كوردستان لەو مافە دەستوورییەی خۆی بێبەش نەكرێت و دەبێت خاوەنی دەستووری خۆی بێت، چونكە تەنها دەستوورە لەخەمی رێكخستنی پەیوەندی نێوان دەوڵەت و هاووڵاتیانە و گرێبەستی ئارەزوومەندانەی نێوان هەمووانەو شتێك لە هەموو شتەكانی هەر لایەنێكی تێدایە، نەك هەموو شتەكانی هەر لایەنێك و بازنەیەكیشە بۆ كۆكردنەوەی گشت و خولگەیەكە بۆ جووڵەی ئاسایی و یاسایی هەمووان و چوارچێوەیەكی هاوبەشە بۆ بەرژەوەندی هاوبەش و بازنەیەكیشە بۆ ئینتیما بۆ یەك نیشتمان و زەمینەی پێكەوە ژیانی لەیەكچووەكان و پێكەوە هەڵكردنی جیاوازەكانەو دایكی گشت ئەو یاسا و رێسایانەشە كە دواتر لەبەر رۆشنایی ئەودا دەردەچن بۆ دەرخستنی ئەركەكان و دیاركردنی مافەكانی هەمووان.

هەر دەستووریشە كە یەكڕیزیی گەل و خاك و سەروەریی دەپارێزێت، چونكە دەستوور پێویستی بەدادگای دەستووریی دەبێت وەك دوا شیكردنەوەیەك بۆ راڤەكردنی دەقەكانی و بەمەش ئاشتی بەرقەرار دەبێت و لەژێر چەتری دەستوور و دادگای دەستووریدا هەموو بۆچوونە جیاوازەكان كۆدەبنەوەو خۆیان بۆ یەك ئامانج تەرخان دەكەن.

لێرەوە گرنگیی دەستوور لەژیانی گەلاندا دەردەكەوێت و هەر لێرەشەوە گرنگیی هەبوونی دادوەرێك دەردەكەوێت بۆ راڤەكردنی دەقەكانی دەستوور وەك دوا ناوبژیوانی نێوان بۆچوون و راڤە جیاوازەكانی هەمان دەق، بۆیە دەبینین وەك نموونە بەپێی ماددەی (91) تا ماددەی (97)ی رەشنووسی دەستووری هەرێم كە تایبەتە بەدیاركردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی دادگای دەستووری لەماددەی (95) و لە(8) خاڵدا، خاڵی (1) دەڵێت : (راڤەكردنی دەقەكانی دەستوور) و ، ماددەی (97)یش لەهەمان رەشنووسی دەستووردا دەڵێت: بڕیارەكانی دادگای دەستووری دوا بڕیارن و دەبێت هەموو دەسەڵاتەكانیش پابەند بن پێیانەوە.

بۆیە ئێمە هەر دەبێت سوود لە ئەزموونی گەلانی دیكە وەربگرین بۆ ئەوەی بتوانین لەروانگەی دەستوور و دادگای دەستوورییەوە چارەسەر بۆ كێشەكان بدۆزینەوە.

لەبەر ئەمانە و زۆر هۆی دیكەش، ئەوە راستییەكە كە دەستوور گرێبەستێكە زۆر لە كولتوور و بەها و بنەما و جۆری پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و ئابووری و فەرهەنگی و سیاسییەكانی ئەو شوێنەی تێدا رەنگدەداتەوە كە دەستوورەكەی تێدا دەنووسرێت و دەنگی بۆ دەدرێت.

هەر لەبەر ئەمەشە وڵاتانی جیهان بە مەبەستی بەرقەراربوونی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەقامگیربوونی ئاسایشی گشتی لە وڵاتەكانیاندا دەستوور بەجۆرێك دادەڕێژن كە هەموو رەگەز و خاوەن ئایین و ئایدیاكان خۆیان لە شوێنێكی دەستوورەكەدا بدۆزنەوە، بۆ ئەوەی دەنگی بۆ بدەن و پابەندبن بەو یاسایانەی كە دواتر لەبەر رۆشنایی دەستووردا دەنووسرێنەوە، دەستووری هەرێمی كوردستانیش گشت هەنگاوە یاساییەكانی بڕیوەو ئیدی كاتی دەنگ لەسەردانی هاتووە لەلایەن گەلی كوردستانەوە.

جا با لەمەسەلەی پەسەندكردنی دەستووردا پێكەوە بین و كۆك و كۆبین ، لەم پێناوەشدا بەجیاوازی رەنگەكانەوە چەپكە گوڵی تەبایی نیشتمانی دروستبكەین .


www.abdulrahmansidiq.com

www.prdek.com

19/05/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان