وه‌هاب یوسفی
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی که له نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز، چین و توێژی جیاواز پێک هاتووه، بیر و بۆچوونه‌کان تێیدا وه‌ک یه‌کتری نینه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیش ناته‌بان. به‌رژه‌وه‌ندی و بیر و بۆچوونه ناته‌باکان هۆکاری گشت کێشه و ئاڵۆزییه‌کانن. ئه‌گه‌ر چی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان شه‌ڕ و پێکدادان زۆر دێته گۆڕێ، به‌ڵام دیالۆک ده‌توانێ وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی شه‌ڕ، ڕێگا چاره‌یه‌کی باشتر و بێ زیانتر بێت. مرۆڤایه‌تی ده‌توانێ دوور له شه‌ڕ و ماڵوێرانکاری به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه، له ڕێگای دیالۆک و مکانیزمهکانییهوه، چاره‌سه‌ری گشت کێشه‌کانی بکات و به‌و پێیه‌ش هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه به‌رێت و دیالۆک به ئاکام بگه‌یه‌نێت. نه ته‌نیا له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاشتیخوازانه و دێموکراتیک‌دا، به‌ڵکو له هه‌ر چه‌شنه هه‌لومه‌رجێکدا هه‌ڵبژاردن بوونی باشتره له نه‌بوونی و زیاتر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ تا کۆمه‌ڵگا له شه‌ڕ و ئاژاوه بپارێزرێت. هه‌ر بۆیه گشت لایه‌ک له چوار چێوه‌ی سیسته‌مه جیاوازه‌کاندا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دێننه گۆڕێ و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. ته‌نانه‌ت بۆ ته‌ک ڕه‌وی و دیکتاتۆرییه‌تیش له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت و بیروڕای گشتی پێی چه‌واشه ده‌که‌ن؛ که گۆیا له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه شه‌رعیه‌تیان پێبه‌خشراوه!
زۆر به سانایی و بێ کێشه و دوور له شه‌ڕ و ئاژاوه له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه، هه‌ل بۆ زۆرینه(خه‌ڵک مه‌زنی) ده‌ڕه‌خسێ تا ئاوات و ئامانجه‌کانیان به‌دیبێت. بێگومان ئاکام و ده‌ره‌نجامی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک، سه‌رکه‌وتنی زۆرینه‌یه. کاتێک زۆرینه له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌و مانایه‌یه که ویست و داخوازییه‌کانیان له به‌رچاو ده‌گیریت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌پارێزریت و بیروبۆچوونه‌کانیان زاڵ ده‌کرێت. به‌ڵام زۆرینه چۆن ده‌نگ ده‌دات و چی ده‌خوازێت؟
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که خۆیان له بواری سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه پێش خستووه و ئاستی ڕۆشنبیریان له سه‌ره‌وه‌یه، بێگومان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به باشی که‌ڵک وه‌رده‌گرن و ئاکامی پوزه‌تیڤی پێی ده‌ست ده‌خه‌ن.
دیاره ناکرێ ئه‌وه له به‌ر چاو نه‌گرین که ئه‌و بیروباوه‌رانه‌ی بۆ مرۆڤ سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵسووکه‌وت و دیاری کردنی چاره‌نووسن، له ڕیفراندۆمهکانیشدا کاریگه‌رن! ئه‌گه‌ر چی هه‌ڵبژاردن پڕۆسه‌یه‌کی دێموکراتیکه، به‌ڵام زۆر جاران به هۆی ده‌نگی خودی خه‌ڵکه‌وه، ده‌ره‌نجامی ئه‌وتۆی لێی ده‌که‌وێته‌وه که دێموکراتیک بوونی کۆمه‌ڵگا مانای نامێنێ و...!
هیچ هه‌ڵه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن نییه که ئاکامی نیگه‌تیڤی لێی بکه‌وێته‌وه و کۆمه‌ڵگا تووشی کێشه ببێت. ئه‌وه کۆمه‌ڵگاکانن که ئه‌گه‌ر به عه‌قڵییه‌تی دواکه‌وتووانه و ناڕۆشنبیرانه ڕیفراندۆمه‌کان به‌ڕێوه به‌رن و ده‌نگی به هه‌ڵه بده‌ن، سیسته‌م و که‌سانی ئه‌وتۆ به سه‌رکه‌وتن ده‌گه‌یه‌نن که ئازادی به‌رته‌سک و ژیانیش نایه‌کسان و پڕ له ئێش و ئازار ده‌که‌ن.
هه‌ر چه‌نده که سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له وڵاتاندا وه‌ک یه‌کتری نییه و ده‌ره‌نجامه‌کانیش جیاوازن، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن ده‌توانێ سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌کان بگۆڕێت و...
مرۆڤایه‌تی به هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر توانیوێتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن جێگیر بکات و ئه‌لته‌رناتیڤێک بۆ ته‌ک ره‌وی و دیکتاتۆرییه‌ت و سه‌رجه‌م سیسته‌مه مونارشییهکان بێنێته گۆڕێ. له هه‌ر وڵاتێک‌دا که هه‌ڵبژاردن تێیدا به‌ڕێوه ناچێت، ده‌بێ خه‌بات بکرێ تا مافی ده‌نگدان بۆ هاووڵاتییان دابین بکرێت. ئه‌گه‌ریش هه‌ڵبژاردنێک له ئارادا بێ، هه‌رچه‌نده که پڕ له کۆسپ و به‌ربه‌ستیش بێت، هیوایه‌که و ده‌بێ که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت.
هه‌ڵبژاردن له هه‌ر وڵاتێک‌دا بوونی باشتره له نه‌بوونی و ئه‌وه‌ی که چ ده‌ره‌نجامێکی لێی ده‌که‌وێته‌وه، کێشه‌یه‌که و هیچ سووچی هه‌ڵبژاردن نییه. هه‌ڵبژاردن ده‌رگایه‌کی کراوه‌یه بۆ گشت گۆڕانکارییه‌ک و ڕه‌د کردنه‌وه‌ی به مانای داخستنی ئه‌و ده‌رگایه‌یه که به ده‌نگی زۆرینه و دوور له شه‌ڕ و توند و تیژی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانه.
باوه‌ر به دێموکراتییه‌ت و مافی دیاری کردنی چاره‌نووس، هانده‌ره بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، تا ڕێگا به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بدرێ خۆیان چاره‌نووس سازبن. بایکوت کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دووره په‌رێزی به مانای داخستنی ده‌رگای دیالۆک و ئاشتیخوازییه و هه‌ر وه‌ها بێ ئیراده کردنی خه‌ڵکه.
بوونی هه‌ڵبژاردن یان نه‌بوونی؟ لێکدانه‌وه و بڕیاردان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گشت لایه‌ک به‌رپرسیار ده‌کات که چۆن بیر له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ده‌که‌نه‌وه و بۆ مێژووش چی له سه‌ر خۆیان تۆمار ده‌که‌ن؟ ئه‌وه ڕاستییه‌که و سه‌لمێندراوه که خه‌ڵک مێژوویان دروست کردووه و هه‌ر خه‌ڵکیش ده‌توانن بیگۆڕن. با کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هۆشیار بکرێن و تێبگه‌یه‌ندرێن تا له ئاستی دیاری کردنی چاره‌نووسیاندا ئاکتیڤ بن و زۆر به ئیراده‌وه له کاروباری وڵاتیاندا پڕۆگرسیڤانه به‌شدار بن. هه‌ر وه‌ها نابێ ده‌نگ به هه‌ڵه بدرێت و ڕێگا بۆ تۆمار کردنی مێژوویه‌کی ڕه‌ش و خوێناویش خۆش بکرێت!
وه‌هاب یوسفی
08/05/2013