فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هیوا جەمالhiwa cemal 

وەک لە پەیڕەو و پڕۆگرامی بەشێکی زۆر لە حیزبەکاندا هاتووە، مەبەست لە کارکردن لە هەر حیزبێکدا دەبێت بۆ خزمەتی خەڵک بێت، بەڵام ئایا لە پڕاکتیکدا ئەوە دەبینرێت؟   هەرگیز ئەوە تاکە پێودانگ نییە کە لە پەیڕەو و پرۆگرامدا هاتووە، ئەوەش حسابی لەسەر ناکرێت کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەردبڕێت، هەروەها ناتوانین بانگەشەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، بکەینە پێوەری دڵسۆزیی هەر حیزبێک، بەڵکو پێودانگ، کردارە. ئێستا کە دۆخی باشوری کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ خەڵک، دەبێت حیزبەکان لەهەموو کات زیاتر پابەند بن بە پیڕەو و پڕۆگرامەکانی خۆیانەوە و بەڵێنەکانیان ببەنە سەر.  هەرچی لەبارەی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستانەوەیە، هەر حیزبێک لە بەرژەوەندی حیزبیانەی خۆیەوە لێی دەڕوانێت. ئەوە جگەلەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش بووە بە قوربانی هەمان بەرژەوەندیی، لەم نێوانەدا تەنها خەڵک زیان دەکات.

با چەند نمونەیەک بێنینەوە؛ تا چەند مانگێک لەمەوبەر، ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت بزوتنەوەی گۆڕان، سەرسەختانە داوایان دەکرد، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدرێت، لەبەرامبەردا دەسەڵاتیان تۆمەتبار دەکرد بەوەی کە دەزانن لە هەڵبژاردنەکاندا شارێک یان دوان لەدەست دەدەن بۆیە رازی نابن، بەتایبەت سلێمانی کە تێیدا یەکێتی تۆمەتبار دەکرا بە رێگریی، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عیراق و کەمکردنی دەنگی گۆڕان لەو پارێزگایانە، ئێستا یەکێتی بووە بە داکۆکیکاری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لەم ناوەدا تەنها خەڵک زیانی پێکەوتووە.

یەکێکی دی لەو نمونانە، مەسەلەی دەستووری هەرێمی کوردستانە، کە لە پرۆسەیەکی خێرا و بگرە سەرپێییدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠9 لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا، بڕیاربوو بخرتە ریفراندۆمەوە، بەڵام ئەوکات گرفتی بۆ دروستکرا و نەکرا، ئەوە ماوەی 4 ساڵە دەستوور هەر چاوەرێیە،

هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستانە دەڵێت دەبێت بخرێتە ریفراندۆمەوە ە خەڵک دەنگی بۆ بدات، پێشتر یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشی لەگەڵدا بوو، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان، دەڵیت دەبێت بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و دەستکاری هەندێ بڕگە و مادەی بکرێت، یەکێتیش داوای سازان دەکات، ئەوەش کێشەی گەورەی بۆ دەستوور دروست کردووە، بێگومان لەم ناوەدا تەنها خەڵک زەرەری کردووە.

زەرەرەکەش ئەوەیە لە پەنای بێدەستوورییدا چەندین یاسا پەکیان کەوتووە و چەندین بێیاسایی دەکرێت، هەروەها هەر حیزبێک پێناسە و خوێندنەوەی جیای هەیە بۆ سەرجەم ئەوانەی لەدەوروبەردا روودەدەن، بەپێی بەرژەوەندی حیزبەکان پەیوەندییە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان رێکدەخەن و مەسەلەی ئازادی و مافی مرۆڤ و مافەکانی دیکە هەر بە پێودانگی حیزبی دەخوێنرێەوە، ئەوەش بە ئاسانی لە راگەیاندنەکانیاندا دەر دەکەوێت، بۆ نمونە جاری وایە پێشیلکاریەکی مافی مرۆڤ لە دەڤەرێک روودەدات لە راگەیاندنی دەڤەری بەرانبەر نابێتە هەواڵ و بە پێچەوانەشەوە، ئەوەش هەر خەڵک زەرەری تێدا دەکات..

ئیتر رەوشەکە بەجۆرێکە کە کەس بڕوای بەوە نییە بڕیارەکان و بەڵێنەکان لە کات و شوێنی خۆیاندا جێبەجێبکرێن، ئێستا رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێم دیاریکراوە، بەڵام هێشتا خەڵک بڕوای نییە سەر بگرێت، چونکە هەر رۆژێک لێدوانێکی دڵسارد کەوەرە و رۆژی دواتر لێدوانی دژیەک دەبیسترێت.

رەنگە هیچ کات لە ئێستا زیاتر خەڵک حەقی بەدەست نەبێت، هێز و دەسەڵات تەنها لای خەڵکە، بۆیە خەڵک دەتوانێت دوا بڕیار لەوبارەیەوە بدات.
خۆ ئیدی بەشێکی زۆر لە جەماوەر رۆشنبیرە و راست و چەپی خۆیان لێک جیادەکەنەوە، بۆچونی من وایە بیر لە بەرژەوەندی گەوەرەی خۆیان و نیشتمان بکەنەوە، جڵەوی دەسەڵات لەچەند کەسێکی دەسەڵاتداری حیزب وەر بگیرێتەوە و خەڵک خۆی بڕیار بدات. هەرکات خەڵک ئەوە دەسەڵێتەی هەیەتی بەکاری هێنا ئەوە بێگومان حیزبەکانیش دەگەڕێنەوە بۆ لای ئەوان..

هیچ کات گوزارشتی جوانتر لەو کاریکاتێرەم نەبینیوە کە لە پەیجەکانی فەیسبوکدا بڵاو بۆتەوە، کاتێک سەرکردەیەک بە قامچییەکەوە بەرانبەر خەڵک راوەستاوە و هەمویانی رام کردووە و کڕنوشی بۆ دەبەن، بەڵام کاتێک لە دیمەنی دووەمدا خەڵک لێی راست بوونەتەوە و قامچییەکایان لێسەندووە، سەرکردەکە کڕنوشی بۆ ئەوان بردووە. دەبێت جڵەوی دەسەڵات بەدەست خەڵکەوە بێت و خۆیان کەسێک هەڵبژێرن تا شیاوی ئەوە بێت خزمەتیان بکات.

25/05/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان