وەهاب یوسفی
کێ ده‌یکات و کێ ده‌یخوات؟ ئه‌وه‌چ په‌ندێکی پێشینیان بێت و یان پرسیارێک، جێگای سه‌رنج و تێروانینه. ئه‌گه‌ر چی خواردنی ماڵی که‌سانی تر ڕه‌وانییه‌و یاسا و داب و نه‌ریته‌کانیش له‌و بابه‌ته‌وه‌بێده‌نگ نین و سزای سه‌ر پێچی که‌ران(دزه‌کان) ده‌ده‌ن، به‌ڵام دزینی به‌رهه‌می کاری کڕێکاران به‌ڕۆژی ڕووناک له‌نیزامی گه‌نده‌ڵی بۆرژوازیدا یاسایی و...یه! ته‌نانه‌ت ئایینه‌که‌ش له‌و باره‌یه‌وه‌بێ هه‌ڵوێست نییه‌و دابه‌ش بوونی مرۆڤه‌کان له‌نێوان چینه‌جیاوازه‌کاندا به‌کاری خودا ده‌زانێ و به‌و پێیه‌شه‌رحییه‌ت به‌نایه‌کسانی و سه‌رجه‌م کاریگه‌رێکانی ده‌به‌خشێت. مێژووی دوور و درێژی چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ و به‌رده‌وام بوونیشی، له‌بایه‌خی شانازییه‌کانی مرۆڤ که‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تی شانازی به‌گۆڕاندنی سه‌رده‌مه‌کۆنه‌کان ده‌کات و هاتنی سه‌رده‌مه‌پێشکه‌وتوویه‌که‌ی به‌گرینگ وه‌سف ده‌کات و جه‌ژنی بۆ ده‌گرێت، به‌ڵام خۆ گێل کردن له‌ئاستی هێشتنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌دا، کێشه‌و ناته‌بایه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام ده‌کات.
هه‌موو ئه‌و کێشه‌و ناته‌بایانه‌ی که‌له‌ئاکامی په‌یدا بوونی چینه‌جیاوازه‌کاندا سه‌ریان هه‌ڵدا‌و به‌کۆیله‌داری ده‌ستیان پێکرد‌و نیزامی فئۆدالیشیان تێپه‌ڕاند و گه‌یشتنه‌قۆناغی سه‌رمایه‌داری، سه‌ره‌ڕای جیاوازی له‌شێوازیاندا هۆکارن بۆ زوڵم و زۆری و دروست بوونی مێژوویه‌کی خوێناوی. ده‌ره‌نجامی ده‌سه‌ڵاتدارێتی چینی باڵاده‌ستی چه‌وسێنه‌ر له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیدا، زوڵی نه‌ته‌وایه‌تی و داگیرکاری و دیارده‌دزێوه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و گه‌لێک شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ریشی لێکه‌وته‌ته‌وه.
خه‌بات و تێکۆشانی مرۆڤایه‌تی که‌به‌درێژایی مێژوو له‌ئارادا بووه، له‌دژی داگیرکاری و ئه‌و زوڵم زۆریانه‌بووه‌که‌چینی باڵاده‌ستی چه‌وسێنه‌ر خولقاندوویه‌تی. له‌ڕه‌وتی خه‌بات و تێکۆشانی مرۆڤایه‌تیدا ئه‌وه‌ی جێگای باس و بایه‌خه، ئه‌و بیر و باوه‌رانه‌یه‌که‌له‌و نێوه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه! ئه‌و بیر و باوه‌رانه‌ی که‌له ڕه‌وتی‌خه‌بات و تێکۆشانه‌کاندا عه‌قڵییه‌تی مرۆڤایه‌تی بوونه‌تا نه‌ته‌نیا زوڵم و زۆری و داگیرکاری پێی نه‌هێڵن به‌ڵکو دونیایه‌کی جیاوازتری پێی دابین بکه‌ن! گرینگ‌ترین و سه‌رنج ڕاکێشترینی ئه‌و بیر و باوه‌رانه‌کۆمۆنیزمه. کۆمۆنیزم که‌وه‌ک هه‌لومه‌رجی ڕزگاری چینی کرێکار هاته‌دونیا، هه‌ر له‌سه‌رده‌می ئۆتۆپیسته‌کانه‌وه‌تا سوسیالیزمی زانستی، مزگێنی هێنه‌ری دونیایه‌کی پڕ له‌خۆشی و یه‌کسانیخوازی بۆ مرۆڤایه‌تی بووه.
هیچ که‌س و لایه‌نێک ناتوانێ حاشا له‌و ڕاستییه‌بکات که‌دیاری کردنی ڕۆژی جیهانی کرێکاران به‌هۆی بیر و باوه‌ری کۆمۆنیسته‌کانه‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌نده‌مافه‌ش که‌بۆیان سه‌لمێندراوه‌هه‌ر له‌چوار چێوه‌ی مانیفیستی کۆمۆنیسته‌کاندایه.
ئه‌گه‌ر چی جیهانی سه‌رمایه‌داری توانیوێتی ئیمپراتورییه‌تی خۆی به‌هێز و به‌ربڵاو بکات و خه‌بات و تێکۆشانی دژبه‌ره‌که‌ی(کۆمۆنیسته‌کان) بێ هێز و سست بکات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه‌ویست و داخوازی مرۆڤایه‌تی له‌پێناوی یه‌کسانیخوازیدا بنه‌بڕ بکات. دیاره‌ئیمپراتورییه‌تی بورژوازی(ئیمپریالیزم) ئه‌گه‌ر توانای کپ کردنی هاواری ڕزگاریخوازی نه‌بووه، به‌ڵام توانیوێتی خه‌بات و تێکۆشانی مرۆڤایه‌تی به‌لاڕێدا به‌رێت و دیماگۆجیانه‌بیروباوه‌ری بێکه‌ڵک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکاندا زاڵ بکات! ئه‌و بیروباوه‌ره‌بێکه‌ڵکانه‌ی که‌نه‌ته‌نیا هیچ ئاکامێکی پوزه‌تیڤیان لێناکه‌وێته‌وه، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ریان به‌سه‌ر عه‌قڵییه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ده‌بێت که‌له‌هه‌ر هه‌وڵ و تێکۆشانێکیاندا پارادۆکسیان پێده‌کات.
بۆرژوازی ئه‌گه‌ر توانیوێتی به‌هۆی بوژاندنه‌وه‌و زاڵ کردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ره‌ئایینی و دروشمه‌جریقه‌و بریقه‌داره‌کانیشی، بیروڕای گشتی به‌قازانجی خۆی به‌کار بهێنێت، به‌ڵام ناتوانێ تا سه‌ر ڕوخساره‌گه‌نده‌ڵه‌که‌ی حه‌شار بدات.
گشت ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که‌نه‌ته‌نیا هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ جیهانی سه‌رمایه‌داریدا نییه، به‌ڵکو خۆشیان له‌خزمه‌تی ئه‌و سیسته‌مه‌سیاسی و ئابوورییه(کاپیتالیزم) دانه، هه‌وڵده‌ده‌ن تا له‌کاروانی مرۆڤ دۆستی به‌جێ نه‌مێنن و له‌ڕۆژی جیهانی زوڵم لێکراوترین چینی کۆمه‌ڵگادا(پرۆلتاریا) به‌شداری ده‌که‌ن و فرمێسکی تیمساح بۆ چه‌وساوه‌کان هه‌ڵده‌رێژن.
با له‌ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا هه‌وڵ بدرێت که‌مافه‌کانیان‌بسه‌لمێندرێت و هه‌ر وه‌ک ڕۆژی جیهانێکه‌یان ، مافه‌کانیان به جیهانی بکرێت.
وه‌هاب یوسفی
1/05/2013