فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 وارڤين – هه‌ولێرwarvin

ده‌زگاى وارڤين بۆ پرسه‌كانى ژن له‌ په‌يامێكدا، كه‌ به‌ بۆنه‌ى رۆژى جيهانى كرێكارانه‌وه‌ ئاراسته‌ى كردووه‌، رايگه‌ياند، "وێڕاى پيرۆزبايى له‌ كرێكاران به‌ گشتى، سه‌رى رێز و نه‌وازش داده‌نوێنين بۆ ده‌ستى ماندووى ژنانى كرێكار و داواكارين كۆتايى به‌ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى دژ به‌ كرێكاران بهرێنرێت و هه‌ر جۆره‌ جياكارييه‌كى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر به‌ ژنانى كرێكار به‌ ياسا قه‌ده‌غه‌ بكرێت و ريفۆرم له‌ سيسته‌مى كۆمه‌ڵايه‌تى كاردا بكرێت".

ده‌قى په‌يامه‌كه‌:

بۆ رايگشتى
كرێكارانى كوردستان

كرێكارانى ماندووى رێگه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و به‌ره‌و پێشبردن و درێژه‌ دان به‌ ره‌وتى گه‌شه‌سه‌ندن و بنياتنانى داهاتوو..

له‌ ساڵڕۆژى جيهانى كرێكاراندا، وێڕاى پيرۆزباييمان له‌ هه‌موو كرێكارێكى ماندوو و سته‌مديده‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌، سه‌رى رێز و نه‌وازش داده‌نوێنين بۆ ده‌ستى ماندووى ژنانى كرێكار و ئومێده‌وارين ئه‌م ياده‌ ببێته‌ سه‌ره‌تايه‌ك بۆ هاتنه‌ ده‌نگى كرێكاران به‌ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه‌ له‌ پێناو زامنكردنى ژيانێكى شايسته‌ به‌ ره‌نج و ماندوو بوونيان.

ساڵڕۆژى جيهانى كرێكاران له‌ كاتێكدايه‌، كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ هۆى ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ خێرايه‌ى له‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونى به‌ لێشاوى سه‌رمايه‌گوزارى بيانى و ناوخۆييه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، كاڵبوونه‌وه‌ى هه‌ندێك نه‌ريتى دواكه‌وتوانه‌، ده‌رفه‌تێكى ره‌خساندووه‌، ده‌ستى كارى ژنانيش رۆڵێكى شايسته‌ له‌ بنياتنانه‌وه‌ى هه‌رێم و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئابوورى له‌م هه‌رێمه‌دا بگێرێت.

ئه‌وه‌ى مايه‌ى نيگه‌رانييه‌، تا ئێستا به‌ ياسا پرسى چه‌وساندنه‌وه‌ى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر به‌ ژنانى ده‌ستى كار قه‌ده‌غه‌ نه‌كراوه‌ و رۆژانه‌ لێره‌و له‌وێ ژنان رووبه‌ڕووى گێچه‌ڵى سێكسى و فشار بۆهێنان و ره‌چاونه‌كردنى سروشتى دايكايه‌تى ده‌بنه‌وه‌ و زۆرێك له‌و ژنانه‌ى له‌ كه‌رتى تايبه‌تدا كارده‌كه‌ن، له‌ كاتى دووگيانبووندا ده‌رفه‌تى كاره‌كه‌يان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها زۆرێك له‌و ژنانه‌ى له‌ كارخانه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موارى ژينگه‌يى و ته‌ندروستى بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێكيان به‌هۆى كاريگه‌رى مادده‌ كيمياييه‌كانى تايبه‌ت به‌ كاره‌كه‌يانه‌وه‌ بارى ته‌ندروستيان له‌ ئێستا و داهاتوودا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ره‌.
ئێمه‌ وه‌ك ده‌زگاى وارڤين تايبه‌ت به‌ پرسه‌كانى ژن، لێره‌وه‌ ئه‌م بۆنه‌ جيهانييه‌ به‌ ده‌رفه‌تێك ده‌زانين بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر هێنانه‌دى يه‌كسانى و كۆتايى هێنان به‌ هه‌ر جۆره‌ جياكارييه‌كى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر به‌ ژنان و له‌و پێناوه‌شدا داواكارين كۆتايى به‌ سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى دژ به‌ كرێكاران بهرێنرێت و هه‌ر جۆره‌ جياكارييه‌كى ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر به‌ ژنانى كرێكار به‌ ياسا قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

پێويسته‌ ئه‌و راستييه‌ له‌به‌ر چاو بگرين، كه‌ به‌هۆى ژن بوونيانه‌وه‌، ژنانى ده‌ستى كار، له‌ شوێكاره‌كانيان رووبه‌ڕووى جۆره‌ها ئازارى ده‌روونى و فشارى كۆمه‌ڵايه‌تى و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژيكردنه‌ سه‌ر و گێچه‌ڵى سێكسى ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ندوباوى كۆمه‌ڵايه‌تى و هه‌بوونى ترس له‌ له‌ده‌ستدانى هه‌لى كاره‌كه‌، لێپرسينه‌وه‌ى كه‌سوكار، ژنانى ناچار كردووه‌ له‌ زۆرينه‌ى حاڵه‌ته‌كاندا بێده‌نگى هه‌ڵبژێرن.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ين ده‌زگا و رێكخراوه‌كانى ژنان جه‌سوورانه‌تر كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ گرنگانه‌ى ژيانى ژنانى كرێكار بكه‌ن و هه‌وڵبدرێت له‌ رێگه‌ى تۆڕێكى رێكخراوه‌ييه‌وه‌ هه‌موو جۆره‌ پێشێلكارييه‌كى دژ به‌ ژنانى كرێكار تۆمار بكرێت و به‌دواداچوونى پێويستيان بۆ بكرێت.
ره‌خساندنى هه‌لى كارى يه‌كسان و به‌گه‌ڕخستنى تواناى ژنان له‌ قۆناغى ئێستاى هه‌رێم و زامنكردنى پرسى يه‌كسانى ره‌گه‌زى و يه‌كسانى له‌ موچه‌ و جياووكى تايبه‌ت به‌ پيشه‌كاندا، پێويسته‌ به‌ ياسا و به‌ له‌به‌ر چاوگرتنى ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى ئه‌و بواره‌ بچه‌سپێندرێن و زه‌مينه‌ خۆش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ژنانيش له‌ پێناو ئابوورى سه‌ربه‌خۆ و بنياتنانى كه‌سايه‌تى خۆيان و گێڕانى رۆڵى شايسته‌ به‌ خۆيان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ روو له‌ كار بكه‌ن و له‌ به‌ندى ماڵ رزگار بن.
جێگه‌ى خۆيه‌تى لێره‌وه‌، داوا بكه‌ين، كه‌ پێويسته‌ ريفۆرمێكى سه‌رتاسه‌رى له‌ سيسته‌مى كۆمه‌ڵايه‌تى كاردا بكرێت و جارێكى ديكه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى يه‌كسانى ره‌گه‌زى كار له‌ نێوان ژن و پياودا دابه‌شبكرێته‌وه‌.
چونكه‌ ژنان وێڕاى كاركردنيان له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ ئه‌ستۆگرتنى به‌شێكى زۆرى زه‌حمه‌تييه‌كانى بژێوى، هه‌مان ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى دواكه‌وتووانه‌يان له‌ ئه‌ستۆ ماوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌ويش كاركردنى ناوماڵه‌، ده‌بێت پياوانيش به‌شێك له‌و كارانه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرن و چيتر ژنان نه‌بنه‌ قوربانى ئه‌و سيسته‌مه‌ دواكه‌وتووانه‌يه‌ى، كه‌ هه‌موو كارێكى ناوماڵ ده‌بێت راپه‌ڕێنن و له‌ ده‌ره‌وه‌ش وه‌ك پياو كار بكه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ريشدا پياوان ته‌نيا كارى ده‌ره‌وه‌ راده‌په‌ڕێنن.
ده‌زگاى وارڤين بۆ پرسه‌كانى ژن
(1 / ئايار – مايۆ / 2013)
ناساندن:
دەزگای وارڤین بۆ پرسەكانی ژن، دەزگایەكی ناحكومی قازانج نەویستە، ساڵی (2009) دامەزراوە، ئامانجی خستنەڕووی واقیعی ژن و بەرگریكردن لە ماف و ئازادییەكانی ژنانە و لە رێگەی پڕۆژەكانییەوە، كە لەناو توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردی و عێراقیدا ئەنجامیاندەدات، كار بۆ هێنانەدی یەكسانی و نەهێشتنی جیاكاری رەگەزی دژ به‌ ژنان دەكات. ئۆفیسی سەرەكی لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە و بۆ رووماڵكردنی رەوشی ژنانی هەرێم و عێراق، خاوندارێتی لەماڵپەڕی هەواڵ و زانیاری (warvin.org) دەكات، كە بە هەرسێ زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) هەواڵ و زانیارییەكانی بڵاودەكاتەوە.
بۆ په‌يوه‌ندى:
له‌نجه‌ عه‌بدوڵڵا – به‌رپرسى ده‌زگاى وارڤين بۆ پرسه‌كانى ژن (07504510666).
ساكار رۆسته‌م – به‌ڕێوبه‌رى پرۆژه‌كان له‌ ده‌زگاى وارڤين (07504882554).
ئيمه‌يڵ: ( This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it. )
ماڵپه‌ڕى وارڤين: ( This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it. )

01/05/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان