جەمال نەجاری
ستراتێژی و تیئۆرییەکان بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان و دابینکردنی ژیانێکی ئاشتیانە لە نێوان نەتەوەکانی کورد و ئازەری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوادا*
قوتابخانەی ئێرانی بۆ چارەسەی ناکۆکییەکان و ئاشتی ناوەندی ئەدیانی جیهان، دیپلۆماسی و چارەسەی ناکۆکییەکان/ زانکۆی جۆرج میسون- ئەمریکا
پێشەکی:
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا یەکێک لە پارێزگا پڕ لە کێشە و ناکۆکییەکانی ئێران بووە و هەیە، لەم پارێزگایەدا نەتەوەکانی کورد و ئازەری و ئاشووری و دینەکانی ئیسلام و مەسیحییەت و مەزهەبەکانی شیعە و سوننە و زمانەکانی کوردی و ئازەری و ئەرمەنی و ئاشووری بوونەتە هۆی درووستبوونی ناکۆکییە سیاسیی و کلتووری و مەزهەبییەکان
رێبوار کەریم وەلی
فلادیمێر پۆتین
ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه له‌باره‌ی سوریاوه وایان لێكردم كه ڕاسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئهمریكاو سه‌ركرده سیاسیه‌كانیان بكه‌م. گرنگه كه كارێكی له‌و شێوه بكرێت له‌كاتی په‌یوه‌ندی ناته‌واوی نێوان هه‌ر دوو كۆمه‌ڵگاكه. په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه به چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا گوزه‌ری كردووه. ئێمه له جه‌نگی سارددا دژی یه‌ك وه‌ستاین. به‌ڵام هاوكات ئێمه سهردمانێكیش هاوپه‌یمان بووین‌و نازیهكانمان پێكه‌وه شكست پێهێنا. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ردونی – نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان – ئه‌وكاته دامه‌زرێنرا تا ڕێگری له‌دووباره بوونه‌وه‌ی وه‌ها داڕوخانێك بكات. دامه‌زرێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه گه‌ییشتبوون كه بڕیاره‌كانی جه‌نگ و ئاشتی ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی بدرێن، هه‌ر بۆیه به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا بڕیاری ڤیتۆ له لایه‌ن ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خزێنرایه نێو ڕێكه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. به‌رفراوانی دانایی ئه‌و بڕیاره‌ش
حسێن نازدار
26ی خه‌رمانانی ساڵی 1371ی هه‌تاوی (به‌رامبه‌ر به 17ی سێپتامبری 1992ی زایینی) له لایه‌ن تێرۆریسته جینایه‌تکاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران،کاک دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاک فه‌تاح عه‌بدولی ئه‌ندامی ک. ناوندی و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کاک هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی ئاڵمان و کاک نوری دێهکوردی تێکۆشه‌ری ئازادیخوازی ئێرانی و دۆستی دێرینی حیزب له رێستۆرانی میکۆنووسی شاری بڕلینی ئاڵمان شه‌هید کران. شه‌هید بوونی د. سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی ئه‌گه‌ر له لایه‌ک خه‌سارێکی گه‌وره‌و زه‌برێکی کاریگه‌ر بوو که له بزوتنه‌وه‌ی میللی_دیموکراتیکی گه‌لی کورد به گشتی و حیزبی دێموکرات به تایبه‌تی که‌وت، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خه‌سارێکی مه‌زن بوو که له بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه و ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی سه‌رانسه‌ری ئێران که‌وت.
عەبدولڕەحمان سدیق
ئاسۆ محەممەد
عەبدولڕەحمان سدیق
حوسێن نازدار
مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک
سته‌مێکی گه‌وره که دیکتاتۆره‌کان له هاونیشتمانیانی خۆیانی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یه که رێگه‌ی به‌شداریی ئازادانه له هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیانیان لێدهبهستندیکتاتۆرهکان به مه‌به‌ستی داپۆشینی سیمای دزێو و دژی ئینسانی خۆیان‌و به هه‌میشه‌یی کردنی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، جاروبار جلوبه‌رگی دێمۆکراسی له‌به‌ر ده‌که‌ن و هه‌ڵبژاردنی ساخته‌یی و کارتۆنی رێک ده‌خه‌ن و کایه به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵک ده‌که‌ن، له حاڵێکدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان دیاریکراو نییه به شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه ده‌ره‌تان به خه‌ڵک ناده‌ن که‌له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک و بێ توندوتیژی، هه‌م له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستیان هه‌بێ و هه‌م ئه‌و ئاڵوگۆڕه که ده‌یانهه‌وێ به‌دی بێنن. له
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
عەبدولڕەحمان سدیق
ئاوات قوره‌یشی
ئاراسته‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و دۆخی كورد به گشتی جۆرێكه كه كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌ت بۆ كۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته ئاراوه. كۆماری ئیسلامی له‌وانه‌یه‌و ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان هه‌ر به‌م ئاراسته‌ی ئێستادا بڕۆن، زیاترین قازانجی له مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌سكه‌وێت. له حاڵێكدا كه ئه‌م قازانجانه به هیچ شێوه‌یه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵات و ویست و داواكانی ناگرێته‌وه. بۆیه بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، پتر له هه‌میشه له ژێر گوشار و مه‌ترسیدایه. نه‌گۆڕ مانه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی سورییه و هه‌رچی به‌هێزتر بوونی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق به باڵاده‌ستی هێزی شێعه و هاوپه‌یمانی كۆماری ئیسلامی و گه‌لێك فاكتۆری دیكه له باڵانسی
سیاوەش گۆدەرزی
حسێن نازدار
ئێران وڵاتێكی پان و بەرینە و خاكێكی رووبەرفراوانی هەیە، كۆمەڵگای ئێران لە رووی نەتەوایەتی،ئیتنیكی، زمانی،ئایینی و كولتوورییەوە پێكهاتەیەكی فرەچەشنە، واتە نەتەوەكانی فارس، تورك، كورد، عەرەب، بەلووچ ، توركمەن و كەمینەكانی ئەرمەنی، ئاسۆری و ژمارەیەك زمان و زاراوەی ناوچەیی وەك: لوڕی، گیلەكی، مازەنی، قەشقایی، ئەفشاری و پێڕەوانی ئایینی جیاواز وەك: مەسیحی، یەهوودی، بەهایی، ئێزیدی، زەردەشتی و ئیسلامی (شیعە و سوننی) لە ئێران‌دا دەژین. لە ئاكامی هەڵسەنگاندنی دیمۆگرافیی نەتەوایەتی ئێران، دەگەینە ئەو راستییە كە شەش نەتەوەی جیاواز لە ئێران‌دا دەژین و هیچ نەتەوەیەك بە تەنیا ناتوانێ ئیدیعا بكا كە لە ئێران‌دا زۆرینەیە، هەر نەتەوەیەك تەنیا لە سەر زەوی باب و باپیرانی و لە چوارچێوەی هەرێمی خۆیدا زۆرینەیە، تەنانەت نەتەوەی فارسیش لە بەرابەر كۆی نەتەوەكانی دیكەی ئێران
حسێن نازدار
ئێران لە زۆربەی نزیك بە تەواوی مێژووی هاوچەرخی خۆیدا، بە شێوەی دەسەڵاتی ناوەندی سەرەڕۆ و پاوانخواز بەڕێوە چووە و نەتەوەی فارس خاوەنی هەموو ئیمكانات و سەرمایە و دەسەڵاتێك بووە و بە شێوازی جۆراوجۆر نەتەوەكانی دیكەی ئێرانی چەوساندونەتەوە، یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی وڵاتی ئێران، گرفتی ئاڵوگۆڕ نەكردنی دەسەڵات بە شێوەی ئاشتیخوازانە ودێمۆكراتیك بووە كە بۆتە ماكە و مەیدانی توندوتیژی و زەبر و زەنگ و كودەتا و جەنگ. وڵاتی ئێران لە ئەزموونی راپەڕین، شۆڕش، هەوڵدان بۆ كودەتا، شەڕی پارتیزانی، بزووتنەوەی سیاسیی و كۆمەڵایەتی رادیكاڵا و مانگرتن و خۆپێشاندان دا خاوەنی پلە و پێگەیەكی بەرزە، لە راستیدا بەشێكی بەرچاو لە مێژووی مۆدێڕنی ئێران لە رەوتی تێكۆشان و ئەزموونی سیاسی كۆمەڵایەتی دا بریتیە لە دووپاتبوونەوەی لێكدابڕانە
فیشال
مەبەستی ئێرانییەکان لە توندئاژۆیی نەتەوەیی، هەبوونی هزر و بیری جیایی خوازییە. هزرێک کە بە بۆچونی ئێرانیەکان دەبێتە هۆی زیادبونی گێرەوکێشەو ئاڵۆزیی هۆزی و تاییفی. لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە ئایا بەڕاستی جیاییخوازی نیشانە و هێمای توندئاژۆییە؟ ئایا هەڵگرانی بیری جیایی خوازی بە بۆچونی ئێرانیەکان و( سەربەخۆیی خوازیی) بە بۆچونی باوەڕمەندانی دروشمی سەربەخۆیی سیاسی لە نێو چالاکانی کورددا، بە توندئاژۆیی دێتە هەژمار؟ ئایا سەربەخۆییخوازی ڕوانینێکی سیاسی نییەو لە چوارچێوەی هزر و بڵاڤۆکی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا ناگونجێت؟ ئایا لە دونیای مۆدێڕنی سیاسی‌دا هێنانە بەرباسی دروشمی (سەربەخۆیی سیاسی) بۆ نەتەوەیەک، بە واتای توند ئاژۆییە؟ (سەربەخۆیی خوازی) وەک تێڕوانینێکی سیاسی چاوی لێ دەکرێ و تەنانەت داواکردنەکەشی وەک داواکردنێکی ماف ویستانە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکرێت.