فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

عەبدولڕەحمان سدیقabdulrahman sadiq

لەساڵی 2007وە نەتەوە یەكگرتووەكان 15ی ئەیلولی هەموو ساڵێكی كردووەتە رۆژی جیهانیی دیموكراسی. دیموكراسی بەهایەكی جیهانییەو پشت بەئیرادەی گەلان دەبەستێت كە ئازادانە گوزارشت لەڕای خۆیان دەكەن و سیستمی سیاسی و كۆمەڵایەتی و كولتووریی خۆیان دیار دەكەن و بەشداریی تەواویش دەكەن لەتەواوی بوارەكانی ژیاندا. لەو رۆژەوە نەتەوە یەكگرتووەكان حكومەتەكان هاندەدات بۆ بەهێزكردنی ئەو پڕۆگرامانەی كە دیموكراسی چەسپاوتر دەكەن، لەرێگەی هاوكاریی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەوە، بە رەچاوكردنی ئەو جیاوازییە پۆزەتیڤانەی كە دەكرێت وەك داهێنان چاویان لێبكرێت لەبواری باشتر بەدیموكراتیكردندا. هەموو هاووڵاتیەك لەهەر نەتەوەیەك بێت گرنگە بەماف و ئەركەكانی خۆی ئاشنا بێت، بەتایبەت لەو وڵاتانەی كە بەقۆناغێكی گوازراوەییدا تێپەڕ دەبن بەرەو دیموكراسییەكی باشتر.

پرسیارە گرنگەكانیش لەچەشنی:

مافە دەستوورییەكانم چین؟
بۆچی دەنگ دەدەم؟
چۆن كار لەسەركردەكان بكەم؟
پێشبینی چی دەكەم لەو بەرپرسانەی كە هەڵیاندەبژێرم؟

ئەم پرسیارانەو هاوشێوەكانی پێویستیان بە وەڵامدانەوە هەیە لەلایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و میدیاو رۆژنامەنووسان و قوتابخانەو زانكۆكانەوە، چونكە ناكرێت كولتوورێكی بەردەوامی دیموكراتیانە بوونی هەبێت بەبێ بوونی هاووڵاتیانی هۆشیار.
بۆیە كە ئێستا ئێمە بەرەو رۆژی جیهانیی دیموكراسی هەنگاو دەنێین، زۆر گرنگە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانیشمان دیموكراتییانە بێت و بەپێی پرەنسیپ و ستانداردە جیهانییەكان بێت.

جا بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یاسایی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ئاسایی، زۆر گرنگە ئاگاداری ئەم خاڵانە بین:

یەكەم: زانینی ئەو راستییەی كە زۆرینەی خەڵكی كوردستان، زۆرینەی حیزب و لایەنە سیاسییە دیارەكانی كوردستان دەناسن و پێویستیان بەو بانگەشە توندوتیژە نییە بۆ ناساندنیان.

دووەم: لەم سەردەمی ئینتەرنێت و سەتەلایت و فەیسبووك و تویتەر و ئیمێڵ و كورتەنامەو سایتی ئەلكترۆنییەدا، نابێت وەك ساڵانی رابردوو بانگەشەمان تەنها بە كەژاوەی ئۆتۆمبێل و بە شەڕە پەڕۆ بكەین، چونكە ئەوسا هیچ كام لەوانەی باسمانكردن نەمانبوون، بۆیە بانگەشەی دواكەوتوو لەسەردەمی پێشكەوتندا نیشانەی دواكەوتنی پاڵێوراوە لەسەردەمی پێشكەوتندا.

سێیەم: دروستكردنی قەرەباڵغی و كەژاوەی ئۆتۆمبێل وێڕای زیانە ماددی و ئابوورییەكانی، زیانی ژینگەییشیان هەیەو ژاوەژاو دروست دەكەن لەرێگەی هۆكارەكانی گواستنەوەی وەك ئۆتۆمبێل و ماتۆڕو دەنگی هۆڕن و رێكۆردەرو دەنگی بڵندگۆكان و قەرەباڵغی و بەیەكداچوونی خەڵك لەكۆڕو كۆبوونەوە فراوانەكان و یاریگاكاندا كە زیانی زۆر بەمرۆڤ دەگەیەنن.

چوارەم: هەوڵدانی یاسایی بۆ دوورخستنەوەی چەكی مۆڵەتدار و بێ مۆڵەت لەبانگەشەكانی هەڵبژاردن، چونكە كارەساتی دڵتەزێنی زۆری لێدەكەوێتەوەو لەبری كەشی ئاشتی كەش و دۆخی شەڕ بەسەر پڕۆسەكەدا زاڵ دەكات.

پێنجەم: خۆ دوورگرتن لەو گەندەڵییەی كە هەمووان دروشمیان لەدژ بەرزكردووەتەوەو هەمووانیش دەزانن كە ساكارترین پێناسەی گەندەڵی بریتییە لەبەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی، بۆیە پێویستە ئەوە بزانین كە بەكارهێنانی موڵكی گشتی و ئەو شتانەی كە هی هەموومانە بۆ بەرژەوەندی تایبەت، بریتییە لەگەندەڵی.
لێرەوەیە هەر كەس و لایەنێك كە ئاڵای كوردستان و سیمبوڵە نەتەوەییەكان و فەرمانگەكانی حكومەت و شتومەك و هۆكارەكانی گواستنەوەی فەرمانگە حكومیەكان بەكاربێنێت، ئەوە جۆرێكە لەگەندەڵی، چونكە ئەو كەس و شتانە موڵكی هەموومانن.
هەروەها هەر كەس و لایەنێك مزگەوت و قورئان و سیمبوڵە ئاینییەكان و دروشمە ئاینییەكان بەكاربهێنێت ئەوە جۆرێكە لەگەندەڵی، چونكە ئەو كەس و شتانە موڵكی هەموومانن.

شەشەم: بیست ساڵ لەمەوبەر رۆڵی دەنگ زاڵتر بوو، بۆیە دەنگدەریش دەنگیان بەدەنگدار دەدا، بەڵام ئەمڕۆ كە رۆژی رەنگ و وێنەو پیشاندانی هێمنانەی دەستكەوتەكانی خۆتە، دەنگدەر دەنگ بە بێدەنگە كاراكان دەدات نەك دەنگدارە بێكارەكان.
12/09/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان