فلادیمێر پۆتین
ڕوداوه‌كانی ئه‌م دواییه له‌باره‌ی سوریاوه وایان لێكردم كه ڕاسته‌وخۆ قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌مریكا‌و سه‌ركرده سیاسیه‌كانیان بكه‌م. گرنگه كه كارێكی له‌و شێوه بكرێت له‌كاتی په‌یوه‌ندی ناته‌واوی نێوان هه‌ر دوو كۆمه‌ڵگاكه. په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه به چه‌ندین قۆناغی جیاوازدا گوزه‌ری كردووه. ئێمه له جه‌نگی سارددا دژی یه‌ك وه‌ستاین. به‌ڵام هاوكات ئێمه سه‌ردمانێكیش هاوپه‌یمان بووین‌و نازیه‌كانمان پێكه‌وه شكست پێهێنا. ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ردونی – نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان – ئه‌وكاته دامه‌زرێنرا تا ڕێگری له‌دووباره بوونه‌وه‌ی وه‌ها داڕوخانێك بكات. دامه‌زرێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وه گه‌ییشتبوون كه بڕیاره‌كانی جه‌نگ و ئاشتی ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندی بدرێن، هه‌ر بۆیه به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا بڕیاری ڤیتۆ له لایه‌ن ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش خزێنرایه نێو ڕێكه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. به‌رفراوانی دانایی ئه‌و بڕیاره‌ش بووه‌ته بنه‌مای سه‌قامگیری په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك. هیچكه‌س ناخوازێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ست چاره‌نوسی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانه‌وه بناڵێنێت، كه هه‌ره‌سی هێنا بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن هه‌یبه‌ت نه‌بوو. ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه گه‌ر بێت‌و وڵاتانی خاوه‌ن پایه باز به‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بده‌ن‌و گورزی سه‌ربازی به بێ مۆڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاساییش به‌كار بهێنن.
هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دژی سوریا، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی زۆرێك له وڵاتان‌و سه‌ركرده سیاسی‌و ئایینیه دیاره‌كان، له‌وانه‌ش پاپای ڤاتیكان، ده‌بێته هۆی قوربانی بێتاوانی زیاتر‌و توندوتیژی زیاتر، به‌و جۆره ئه‌گه‌ری بڵاوه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دووبه‌ره‌كیه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی سوریای لێده‌كه‌وێته‌وه. هێرشی سه‌ربازی ده‌بێته هۆی زیادكردنی توندوتیژی‌و ده‌ستپێكی شه‌پۆلێكی تری تیرۆریزم. ده‌شكرێت ببێته هۆی په‌لخسنی هه‌وڵه چه‌ند لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌و ناكۆكی ئیسرائیل فه‌له‌ستین‌و زیاتر ناسه‌قامگیركردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین‌و باكوری ئه‌فریقا. ده‌شكرێت ئه‌وه ته‌واوی سیسته‌می یاسا‌و په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی بخاته بارێكی ناهاوسه‌نگه‌وه.
سوریا ئێستا شایه‌تی جه‌نگێك نیه بۆ دیموكراسی، به‌ڵكو ناكۆكیه‌كی چه‌كدارانه له نێوان حكومه‌ت‌و ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه‌ش له وڵاتێكی فره ئاییندا. له سوریادا ژماره‌یه‌كی كه‌م پاڵه‌وانی دیموكراسی بوونیان هه‌یه. به‌ڵام له بڕی پێویست زیاتر جه‌نگاوه‌رانی ئه‌لقاعیده‌و توندڕه‌وه‌كان له هه‌موو جۆر ڕه‌نگ بوونیان هه‌یه له شه‌ڕیان له‌دژی حكومه‌ت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌ی نوسره‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق‌و شام، كه هاوشانی ئۆپۆزسیۆن ده‌جه‌نگن، وه‌ك ڕێكخراوی تیرۆرست دیاریكردون. ئه‌م دوبه‌ره‌كیه ناوخۆییه، كه ئاگره‌كه‌ی به چه‌كی ده‌ره‌كی خۆشكراوه‌و به ئۆپۆزسیۆن ده‌درێت، یه‌ك له خوێناوی‌ترین دووبه‌ره‌كیه له جیهاندا.
به‌كرێگیراوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه له‌وێ شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌دان چه‌كداری وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و ته‌نانه‌ت ڕوسیا، پرسێكه كه جێگه‌ی نیگه‌رانی قوڵی ئێمه‌یه. تۆ بڵێی ئه‌وان نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زمونه‌ی له سورسا به‌ده‌ستیان هێناوه؟ له‌دوای هه‌موو ئه‌وانه‌ش، له‌دوای جه‌نگیان له لیبیا، توندڕه‌كان گواستنیانه‌وه بۆ مالی. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ هه‌موومان هه‌یه.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ڕوسیا بانگه‌شه‌ی بۆ دایالۆگی ئاشتیانه كردووه تا وه‌ها له سوریه‌كان بكات پلانیكی سازشكردن په‌ره‌پێبده‌ن بۆ داهاتووی خۆیان. ئێمه پارێزگاری له حكومه‌تی سوریا ناكه‌ین، به‌ڵكو له یاسای نێوده‌وڵه‌تی. ئێمه پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌نجومه‌نی ئاساییشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌كار بهێنین‌و باوه‌ڕیشمان وایه كه پاراستنی یاسا‌و په‌یڕه‌و له جیهانی جه‌نجاڵ‌و ئاڵۆزی ئه‌مڕۆدا یه‌ك له‌و ژماره كه‌مه‌ی ڕێگه‌چارانه‌یه كه بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له خزانه ناو پشێوی. یاسا هێشتا هه‌ر یاسایه‌و ده‌بێت هه‌ر شوێنی بكه‌وین جا چ خۆشمان بێت یان ترش. به‌پێی ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌ی ئیستاش، هێز ته‌نها له باری به‌رگری كردن له خۆ یان به‌پێی بریاری ئه‌نجومه‌نی ئاساییش رێگه‌ی پێدراوه. هه‌ر شتیكی تر قه‌بوڵنه‌كراوه به‌پێی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و به‌و شێوه وه‌ك گورزی هێرشكاری له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
هیچ كه‌س گومانی له‌وه نییه كه چه‌كی كیمیایی له سوریا به‌كار هێنراوه. به‌ڵام هه‌موو هۆكارێك هه‌یه تا باوه‌ڕ بكه‌یت كه ئه‌و چه‌كه له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه به‌كار نه‌هێنراوه، به‌ڵكو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هۆی ده‌ستێوه‌ردا له‌لایه‌ن هاریكاره ده‌ره‌كیه به‌هێزه‌كانیانه‌وه، كه ده‌چنه پاڵ فه‌ندامێنتالیسته‌كان. ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه چه‌كداره‌كان خه‌ریكی ئاماده‌كاری هێرشێكی ترن – ئه‌مجاره له‌دژی ئیسرائیل – نابێت پشتگوێبخرێن.
جێگه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه كه ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له ناكۆكیه ناوخۆییه‌كاندا له‌وڵاتانی بێگانه بووه‌ته كارێكی باو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. ئایا ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی ئه‌مریكایه؟ من گومانم له‌وه هه‌یه. ئێستا ملیۆنه‌ها كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌مریكا ده‌بینن، به‌ڵام نه‌ك وه‌ك مۆدێلێكی دیموكراسی، به‌ڵكو وه‌ك مۆدێلێك كه متمانه ده‌خاته سه‌ر هێزی توند به ته‌نها‌و په‌لوپۆكۆدن بۆ هاوپه‌یمانیتی پێكه‌وه‌یی له‌ژێر دروشمی " ئێوه یان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ن، یان له دژمان".
به‌ڵام سه‌لمێنراوه كه هێز كاریگه‌ر نیه‌و بێ ئامانجیشه. ئه‌فغانستان وا له‌سه‌ر لاره‌ڕێ ده‌ڕوات‌و هیچ كه‌سێكیش نازانێت كه چی ڕوو ده‌دات له‌دوای ئه‌وه‌ی هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كشێنه‌وه. لیبیا دابه‌شبووه‌ته سه‌ر خێڵ‌و بنه‌ماڵه. له عێڕاق، شه‌ڕی ناوخۆ به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا رۆژانه به ده‌رزه‌ن خه‌ڵك ده‌كوژرێن. له ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كان، زۆرێك به‌راورد له‌نێوان عێڕاق‌و سوریا ده‌كه‌ن، پرسیاریش ده‌كه‌ن كه بۆچی حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌یه‌وێت هه‌ڵه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی دووباره بكاته‌وه.
گرنگ نیه تا چه‌ند هێرشه‌كان ئاراسته‌كراو ده‌بن یان چه‌كه‌كان ئاڵۆز، قوربانیانی مه‌ده‌نی ناكرێت به‌دووربگیرێت، له‌وانه كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا چوو و منداڵان، كه بریاره ئه‌و هێرشانه پارێزگاریان لێبكات.
جیهان به پرسیارێك كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت: گه‌ر ناتوانن متمانه بخه‌نه سه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ی كه‌واته ده‌بێت رێگاگه‌لی تر بۆ ئاساییشتان بدۆزنه‌وه. به‌و شێوه، ژماره‌یه‌كی ڕوو له زیادی وڵاتان شوێن ده‌ستخستنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ون. ئه‌مه لۆژیكیه: گه‌ر خاوه‌ن بۆمب بیت، كه‌س ده‌ستت پێوه نادات. ئێمه ته‌نها ئه‌وه‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه قسه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی پێویستی رێگریكردن له بلاَوبوونه‌وه‌ی پڕچه‌ككردن بكه‌ین، له‌كاتێكدا كه له‌راستیدا ئه‌م بواره له‌نێوبراوه.
ئێمه ده‌بێت واز بهێنین له زمانی زبر‌و بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر رێچكه‌ی چاره‌سه‌ری شارستانیانه‌ی دیپلۆماتیك‌و سیاسیانه.
له‌چه‌ند ڕۆژه‌ی رابردوودا، ده‌رفه‌تێكی نوێی خۆ دوورگرتن له گورزی سه‌ربازی هاته كایه‌وه. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و ڕوسیا‌و هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت سود له خواستی حكومه‌تی سوریا وه‌ربگرن له‌وه‌ی كه كۆگای چه‌كی كیمیایی بخاته جڵه‌وی نێوده‌وڵه‌تی‌و به‌دواشیدا له‌نێوبردنی ئه‌و چه‌كانه. به ڕوانین له لێدوانه‌كانی سه‌رۆك ئۆباما، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌له وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ هێرشی سه‌ربازی ده‌بینێت.
من خۆشحاڵم به خولیای سه‌رۆك بۆ به‌رده‌وامیدان به دایالۆگ له‌گه‌ڵ ڕوسیا له سه‌ر بابه‌تی سوریا. ئێمه ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین تا ئه‌م هیوایه به زیندویی بهێڵینه‌وه، هه‌روه‌ك له دانیشتنی گروپی 8 له لۆك ئه‌یم له باكوری ئایرله‌ندا له‌سه‌ری رێكه‌وتین له مانگی حوزه‌یران‌و گفتوگۆكه به ئاراسته‌ی دانوستان بابده‌ین.
گه‌ر خۆمان له به‌كار هێنانی هێز به‌دوربگرین له دژی سوریا، ئه‌مه دۆخی كاروباره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان باشتر ده‌كات‌و متمانه‌ی دوولایه‌نه‌ش به‌هێز ده‌كات. ئه‌وه ده‌بێته سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شمان‌و ده‌رگای هاوكاری له‌سه‌ر پرسگه‌له ژیاریه‌كانی تر ده‌كاته‌وه.
په‌یوه‌ندی كاری‌و كه‌سیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما به زیاتربوونی متمانه ده‌ناسرێته‌وه. من ئه‌م راستیه ده‌نرخێنم. من به وریاییه‌وه له وتاره‌كه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا له رۆژی سێ شه‌ممه‌م كۆڵیه‌وه. من پێمباشه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه‌ی ناكۆك بم كه خستیه ڕوو و له‌باره‌ی هله‌ڵئاواردی ئه‌مریكاوه دووا، به‌وه‌ی كه سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه "ئه‌مریكا ده‌كاته جیاواز. ئه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌كاته هه‌ڵئاوارده". كارێكی ته‌واو مه‌ترسیداره كه هانی خه‌ڵك بده‌یت خۆیان وه‌ك هه‌ڵئاوارده ببینن، جا پاڵنه‌ره‌كان هه‌رچی بن. وڵاتانی گه‌وره‌و بچوك هه‌ن، ده‌وڵه‌مه‌ند‌و هه‌ژار، ئه‌وانه‌ی كه نه‌ریتێكی دێرینیان له‌گه‌ڵ دیموكراسی هه‌یه‌و ئه‌وانه‌ش كه رێگه‌ی خۆیان به‌ره‌و دیموكراسی ده‌دۆزنه‌وه. ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه سیاسه‌تیان جیاوازه. ئێمه هه‌موومان جیاوازین، به‌ڵام كاتێك داوای به‌خششه‌كانی خودا ده‌كه‌ین، ئێمه نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه خودا هه‌موومانی به یه‌كسان دروست كردووه.
نوسینی: ڤلادیمێر پۆتین
و. ئوسامه گوڵپی
سه‌رچاوه: نیۆیۆرك تایمز http://www.nytimes.com/2013/09/12/opinion/putin-plea-for-caution-from-russia-on-syria.html?_r=0
15/09/2013