حوسێن نازدار
مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک
سته‌مێکی گه‌وره که دیکتاتۆره‌کان له هاونیشتمانیانی خۆیانی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یه که رێگه‌ی به‌شداریی ئازادانه له هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیانیان لێده‌به‌ستندیکتاتۆره‌کان به مه‌به‌ستی داپۆشینی سیمای دزێو و دژی ئینسانی خۆیان‌و به هه‌میشه‌یی کردنی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، جاروبار جلوبه‌رگی دێمۆکراسی له‌به‌ر ده‌که‌ن و هه‌ڵبژاردنی ساخته‌یی و کارتۆنی رێک ده‌خه‌ن و کایه به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵک ده‌که‌ن، له حاڵێکدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان دیاریکراو نییه به شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه ده‌ره‌تان به خه‌ڵک ناده‌ن که‌له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک و بێ توندوتیژی، هه‌م له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستیان هه‌بێ و هه‌م ئه‌و ئاڵوگۆڕه که ده‌یانهه‌وێ به‌دی بێنن. له
جیهانی ئه‌مڕۆدا، دێمۆکراسی شتێک نییه که ته‌نیا تایبه‌ت به هێندێک که‌س و چه‌ند وڵات بێ به‌ڵکوو هه‌ر که‌س و هه‌ر وڵاتێک مافی هه‌یه که له‌و ده‌سکه‌وته مرۆڤایه‌تییه که‌ڵک وه‌رگرێ. گه‌وهه‌ر و نێوه‌ڕۆکی دێمۆکراسی به ره‌چاو کردنی مافی که‌مینه سه‌قامگیر و پته‌و و به‌هێز ده‌بێ. که‌مینه ده‌بێ ئه‌و شانس و ده‌ره‌تانه‌ی هه‌بێ که ببێته زۆرینه، یان ئه‌گه‌ر ئیمکانی ئه‌وه نه‌بوو، ده‌بێ مافی یه‌کسانی بدرێتێ بۆ به‌شداری کردن له سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات‌دا.
" به ره‌چاو کردن و جێبه‌جێ کردنی پره‌نسیپه‌کانی دێمۆکراسی و "بنه‌مای دادپه‌روه‌رانه‌ی که‌مینه و زۆرینه" رێگه ده‌گیرێ له به لاڕێدا چوون و کێشرانی ئیراده‌ی زۆرینه به‌ره‌و دیکتاتۆری و به رێژه‌یه‌کی به‌رچاو ته‌ناهی و ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیر و ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. هه‌ڵبژاردن یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی دێمۆکراسییه و پێوه‌ندی راسته‌وخۆ و پته‌وی به ئازادییه‌وه هه‌یه
یان به ده‌ربڕینێکی‌تر ده‌توانین بڵێین ئازادی، پێشمه‌رجی مانا په‌یدا کردنی هه‌ڵبژاردنه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بریتی بێت له ده‌رخستنی ئیراده‌ی مرۆڤ سه‌باره‌ت به بابه‌تێکی دیاریکراو، ئه‌وا به بێ هه‌بوونی ئازادی، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه مانای نابێت، چونکه ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی مرۆڤ له ئازادی و ئازاد بوونی ئه‌و مرۆڤه‌دا ده‌رده‌که‌وێ و ده‌توانێ خۆی نیشان بدات.
مافی هه‌ڵبژاردن بریتییه له مافی سه‌ربه‌خۆیی له بڕیاردان و ئازادی له جۆری بڕیاردانی مرۆڤ له چاره‌نووسی خۆی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی. مافێکی سروشتی، مه‌ده‌نی و سیاسی هه‌ر مرۆڤێکه که ئازادانه بیر‌وباوه‌ڕ، دین، کار، هاوسه‌ر، شوێنی نیشته‌جێ بوون و حکوومه‌تی وڵاتی خوی هه‌ڵبژێرێ. " هه‌ڵبژاردن گرینگ‌ترین ماف و ئه‌رکی هاووڵاتییه که له‌سه‌ر بنه‌مای تاک پێکهاتووه، چونکه تاک ده‌کات به خاوه‌نی بڕیاردان و که‌سایه‌تی و به‌رپرسایه‌تیی بۆ دروست ده‌کات و ویست و خواسته هاوبه‌شه‌کانی تاکه‌کان یه‌ک ده‌خات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه که تاک له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی داهاتووی کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی بکات. "
له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێموکراتیک‌دا، هاووڵاتییان له بارودۆخ و که‌شێکی له‌بارو گونجاو‌دا به شێوه‌یه‌کی ئازاد، نهێنی، راسته‌وخۆ، گشتی، یه‌کسان و دادپه‌روه‌رانه بڕیار و ده‌نگ ده‌ده‌ن.
بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌گوێره‌ی یاسا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه شانس‌و ده‌ره‌تانی "وه‌ک یه‌ک" دابین و ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ و مافی هه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن له که‌س زه‌وت ناکرێ، هیچ که‌س‌و گرووپ و لایه‌نێک به هۆی جیاوازی بیر‌وباوه‌ڕ، ره‌گه‌ز، ئایین، قه‌وم و نه‌ته‌وه‌وه په‌راوێز ناخرێ‌و هه‌ڵاواردنی له‌سه‌ر به‌ڕێوه ناچێ.
هه‌ر هاووڵاتییه‌ک ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ک ده‌نگه و که‌س به‌هۆی بارودۆخی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی مافی تایبه‌ت و جیاوازی له که‌سانی دیکه نییه. له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێموکراتیک‌دا پاڵێوراو و لیستی ره‌نگاوڕه‌نگ به پرۆژه‌و پلانی روون و ئاشکرا له ململانێی هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ده‌که‌ن و ده‌رفه‌تیان پێده‌درێ که به‌گوێره‌ی یاسا بۆ راگه‌یاندنی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌کانیان ده‌ستیان به ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن رابگات و که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن. ئامرازه‌کانی راگه‌یاندنی گشتی له‌سه‌ر پاڵێوراوان و پڕۆژه‌کانیان و یاساکانی هه‌ڵبژاردن و پێشێل کردنی یاساکانی پێوه‌ندیدار و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شوێن و شێوه‌ی ده‌نگدان، زانیاریی پێویست به هاووڵاتیان راده‌گه‌یه‌نن.
ده‌وڵه‌ت ئاسایش و ته‌ناهی هه‌ڵبژاردنه‌که دابین و ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و هه‌ر چه‌شنه گوشارێک له‌لایه‌ن حکوومه‌ت، یان هه‌ر گرووپ و لایه‌نێک ره‌وایی و یاسایی بوونی هه‌ڵبژاردنه‌که ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن که دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و جێی متمانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان و هاووڵاتییانه به ماف و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو هه‌ڵبژاردنه‌که به‌ڕێوه ده‌بات و پاک و بێگه‌رد بوونی پڕۆسه‌که ده‌سه‌لمێنێ و رایده‌گه‌یه‌نێ. "هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک ره‌وتێکی مه‌ده‌نییانه و ئاشتیخوازانه‌یه که رێگه‌چاره‌ی به‌ده‌ر له توندوتیژی بۆ چاره‌سه‌ر کردن و که‌م کردنه‌وه‌ی کێشه‌و گرفته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان دابین ده‌کات"و ده‌رفه‌تێکی له‌بار بۆ هاووڵاتییان پێکدێنێ که نوێنه‌رانی جێی باوه‌ڕی خۆیان هه‌ڵبژێرن و متمانه به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داهاتوویان بده‌ن و به‌رپرسایه‌تی کاروباری وڵاتیان پێ پسپێرن و سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان، جێبه‌جێ کردن و دادوه‌ری نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه و جێگۆڕکێ له ده‌سه‌ڵاتدا بکه‌ن و به‌م چه‌شنه له پێناوی ژیانێکی باشتر و خزمه‌ت‌گوزاری زۆرتر‌و گه‌شه‌و پێشکه‌وتنی نیشتمانه‌که‌یان، بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌ده‌ن
حوسێن نازدار
3/09/2013