فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

حسێن نازدارhusain-nazdar

ئێران وڵاتێكی پان و بەرینە و خاكێكی رووبەرفراوانی هەیە، كۆمەڵگای ئێران لە رووی نەتەوایەتی،ئیتنیكی، زمانی،ئایینی و كولتوورییەوە پێكهاتەیەكی فرەچەشنە، واتە نەتەوەكانی فارس، تورك، كورد، عەرەب، بەلووچ ، توركمەن و كەمینەكانی ئەرمەنی، ئاسۆری و ژمارەیەك زمان و زاراوەی ناوچەیی وەك: لوڕی، گیلەكی، مازەنی، قەشقایی، ئەفشاری و پێڕەوانی ئایینی جیاواز وەك: مەسیحی، یەهوودی، بەهایی، ئێزیدی، زەردەشتی و ئیسلامی (شیعە و سوننی) لە ئێراندا دەژین. لە ئاكامی هەڵسەنگاندنی دیمۆگرافیی نەتەوایەتی ئێران، دەگەینە ئەو راستییە كە شەش نەتەوەی جیاواز لە ئێراندا دەژین و هیچ نەتەوەیەك بە تەنیا ناتوانێ‌ ئیدیعا بكا كە لە ئێراندا زۆرینەیە، هەر نەتەوەیەك تەنیا لە سەر زەوی باب و باپیرانی و لە چوارچێوەی هەرێمی خۆیدا زۆرینەیە، تەنانەت نەتەوەی فارسیش لە بەرابەر كۆی نەتەوەكانی دیكەی ئێران زۆرینەی رەهای نیە، هەر نەتەوەیەكیش كێشەی نەتەوایەتی خۆی هەیە. لە پێكهاتەیەكی ئاڵۆز و فرەچەشنی ئەوتۆدا كێشە و پرسە گرینگەكانی نەتەوەكانی ئێران بە دەوڵەتێكی تاك پێكهاتە و یەكدەست چارەسەر ناكرێن، چونكە سروشتی پێكهاتەی دەوڵەت ـ نەتەوەی نێوەندگەرا بەرهەمهێنەری توتالیتاریزمە كە ناتەبایی بنچینەیی لەگەڵا فرەچەشنی و مافی كەمینە جۆراوجۆرەكان دا هەیە. دێموكراسی تەنیا هەڵبژاردنێك نیە كە جاروبار رێك دەخرێ‌ و بەرێوەدەچێ‌، بەڵكوو رێزگرتنە لە مرۆڤ و بەها مرۆڤایەتییەكان و پێوەرە جیهانییەكانی مافی مرۆڤ، رێز گرتنە لە مافی سەربەخۆیی بڕیاردان و ئازادی لە هەڵبژاردنی جۆری بڕیاردانی مرۆڤ، واتە یاسامەند و نەهادینە بوونی ماف و ئەرك و حورمەتی تاك، كۆ، كەمینە، زۆرینە و پێكهاتە جۆراوجۆرەكان و خەڵك بە گشتی و دەستەبەر بوونی لە یاسای بنچینەیی وڵاتدا، دێموكراسی كولتووری وتووێژ كردن، لێك تێگەیشتن، یەكتر قبووڵ كردن، حەوانەوە و پێكەوە گونجانی بەرژەوەندی و بیروبۆچوون و دەنگ و رەنگە جیاوازەكانە. لە یاسای بنچینەیی حكومەتی دێموكراتیكدا چوارچێوە و سنووری سەلاحییەت و ماف و ئەركی سێ‌ دەسەڵاتی سەرەكیی؛ یاسا دانان، راپەڕاندن و دادوەری بەڕوونی دیاری دەكرێن، بنیادە سەرەكییەكانی دەوڵەتی بە پێی یاسا بە پاراستنی مافی مرۆڤ پابەند دەكرێن. بۆ ئەوەی حكومەتی دێموكراتیك هاوسەنگی لەنێوان ماف و ئەركی دەوڵەت و خەڵك و ئۆپۆزیسیوندا پێك بێنێ‌ و بە باشی كار بكا، پێویستی بە دامەزراوەی پتەو، دادوەری سەربەخۆ، دامودەزگای چاوەدێری و لێپرسینەوە، دەستەی دەستپاكی بە دەسەڵات و چالاك، كۆمەڵگای شارستانی و رێكخراوە مەدەنی و جەماوەرییەكانی سەربەخۆ و میدیای ئازاد و بەرپرس هەیە. ئەوە راستە كە لە جیهانی ئەمڕۆدا دێموكراسی یەكێك لە پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیانی هەر كۆمەڵگایەكە، بەڵام چاوەڕوانییەكی لە رادەبەدەرە ئەگەر پێمان وابێ‌ كە لە كۆمەڵگایەكی فرە نەتەوەدا دێموكراسی بە تەنیا هەموو كێشەكان چارەسەر دەكا، دێمۆكراسی و فیدراڵیزم دوو شێوە بەڕێوەبەری لێكدابڕاو نین و پیوەندیی دوولایەنەیان پێكەوە هەیە و دەتوانن بە شێوەی دوولایەنە خزمەت بە یەكتر بكەن، دێمۆكراسی هەوێنی سەرەكیی و گرینگترین ریسای دامەزرانی سیستمی فیدراڵییە، لە راستیدا فیدراڵیزم لە سەرەتاوە بە دێموكراسی دەست پێدەكا و خۆ دەگرێ‌ و بەرەبەرە سەقامگیر دەبێ‌، فیدراڵیزم بە سنوورداركردنی دەسەڵاتی زۆرینە رێگە لە دیكتاتۆریی زۆرینە دەگرێ‌ و دەبێتە هۆی گەشەكردن و پەرەسەندن و كامڵبوونی دێموكراسی. بە لەبەرچاوگرتنی پێكهاتەی حەشیمەتی ئێران، فیدراڵیزم دەتوانێ‌ باشترین جۆری دێموكراسی كە لە گەڵ سروشت و تایبەتمەندیی و پێویستییەكانی ئەو وڵاتەدا بگونجێ‌ وەدی بێنێ‌، فیدراڵیزم ریكارێكی هاوچەرخ و مۆدێڕنە و هەر وەك بۆ هەموو وڵاتانی فرەچەشن و فرە نەتەوەی دونیا سیستمێكی شیاوە، بۆ چارەسەركردنی كێشە نەتەوایەتی و تاكە كەسییەكانی وڵاتی ئێرانیش گونجاوترین سیستمە. لە ئێرانی دوای رووخانی كۆماری ئیسلامیدا، بۆ ئەوەی ماف و ئازادیی نەتەوە و كەمینە و پێكهاتە جیاوازەكان دابین و دەستەبەر بكرێ‌ و دێمۆكراسی و فیدراڵیزم بۆ هەر نەتەوەیەك بە كەڵك و پڕ بەرهەم بێ‌ و پڕۆسەی دێموكراتیزاسیۆن و پێشكەوتن و گەشەكردنی كۆمەڵگا رەوتی سروشتیی خۆی بپێوێ و ئاشتی و ئاسایش و ئاسوودەیی لە وڵاتدا سەقامگیر و بەردەوام بێ‌، پێویستە وڵاتی ئێران بە سیستمێكی دێموكراتیكی فیدراڵ لەسەر بناخەی نەتەوەیی و جوغرافیایی بەڕێوە بچێ‌، چونكە ئەم سیستمە بەشداری هەموو نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا دەستەبەر دەكا، خاوەنی رێكاری بەڕێوەبردنی دەڤەرە فرەنەتەوەییەكانە و میكانیزمی دابین و دەستەبەركردنی مافی كەمایەتییەكانی لە چوارچێوەی هەرێمەكاندا تێدایە، لە راستیدا سەروەری و حوكمڕانیی هاوبەش و دەسەڵاتداریەتیی دوولایەنە لە نێوان حكومەتی ناوەندی (فیدراڵ) و هەرێمەكان دابین دەكا و پێوەندیی نێوان دوو ئاستی دەسەڵات بە شێوەیەك دادەڕێژێ‌ و رێك دەخات كە رێز لە سەربەخۆیی یەكتر بگرن و لە بەرامبەر مافەكانی یەكتردا بەرپرسیار و وڵامدەر بن و هەر نەتەوەیەكیش كە لە سەر زەوی باب و باپیرانی و لە چوارچێوەی هەرێمی خۆیدا زۆرینە بێ‌ خاوەنی هەرێمی سیاسی تایبەتی خۆی بێت. ئەم شێوە بەڕێوەبەرییە، لەسەر بنەمای دێموكراسی و دادپەروەری هاوسەنگییەكی ئاشتیخوازانەی ئەوتۆ لە نێوان نەتەوە و كەمینە و پێكهاتەكاندا پێك دێنێ‌ كە نەتەوەی زۆرینە نەتوانێ‌ حاشا لە شوناس و كیانی نەتەوەكانی دیكە بكات، هەروەها رێگە نادا كە پێكهاتەی یەك یان دوو نەتەوەی زۆرینە ببێتە هۆی دواكەوتوویی و لە پەراوێزدامانەوەی نەتەوەكانی دیكە و پرسی نەتەوایەتی لە گوتاری ئاڵۆز و پڕ كێشەی " كەمایەتی ـ زۆرایەتی" رزگار دەكات و بەم چەشنە بە دێموكراتیك و فیدراڵیزەكردنی كۆمەڵگا، مافە نەتەوایەتی و تاكەكەسییەكانی گەلانی ئێران دابین و دەستەبەر دەكات.

23/08/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان