فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

رێبوار کەریم وەلیrebwar wali

زۆربەی حیزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات و بە تایبەتیش ئەمجارە ئۆپۆزیسیۆنی خولی رابردوو، یان ئیدیعای ئەوە دەكەن كە دەسەڵات دەگرنە دەست، یانیش دەڵێن بەشداری لە حكومەتدا دەكەن. راستییەك هەیە كە گرتنەدەستی دەسەڵات لە ژینگەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی وەكو كوردستاندا بە رێگای سندووقی دەنگدان بۆ ئۆپۆزیسیۆن هێندە كارێكی ئاسان نییە.  راستە سندووق دادەنرێن و خەڵك دەنگ دەدەن، بەڵام نەك هەر لە كوردستان، بگرە لە بەشی هەرە زۆری رۆژهەڵاتی ناوین، چۆن دەسەڵاتت بەدەستهێنابێ، دەبێ بەرامبەرەكەت ئاوا لەدەستت دەربهێنێ. بۆیە ئەوەی كە هەندێجار یەكێتی و پارتی دەڵێن ئێمە بە كودەتای سەربازی نەهاتووین و لە رێگەی سندووقی دەنگدانەوە دەسەڵاتمان گرتووەتە دەست، تا راددەیەك كۆمیدی دێتە پێش چاو! چونكە نە خۆیان و نە بەرامبەرەكانیشیان قەناعەتیان بەوە نایەت كە دەسەڵاتی ئەو دوو حیزبە لە رێگەی سندووقەكانی دەنگدانی 1992 ەوە دەستەبەر بووبێت. ئەوان بەر لەو مێژووەش ئەگەر لە هەواش بووبێت هەر دەسەڵاتدار بوونە. باجیان لەخەڵك وەرگرتووە و گومرگیان هەبووە، یاسا و رێسایان هەبووە و دادگایی خەڵكیان كردووە و سزایان داون و مووچە و ئیمتیازیان هەبووە. 
بە كورتییەكەی لە سەردەمی شۆڕشیشدا هەر لە دەسەڵاتدا بوونە. ئینجا دوو دەیەی رابردوو زەمینەیەكی وای رەخساند كە پارتی و یەكێتی بتوانن لە كایە جیاجیاكانی ناو كوردستان و تەنانەت ناوچەكەشدا رەگی قووڵ داكوتن و هێزی سێیەم نەتوانێ وا بەئاسانی جێیان پێ لەق بكات. بۆیە ئەوەی كە هێزێك ئیدیعا بكات بە تەنیا دەتوانێ حوكم بكات، خۆ خەڵەتاندنە تەنانەت ئەگەر ئەو هێزە پارتیش بێت كە چاوەڕێ دەكرێ بە تەنیا زۆرترین دەنگ بهێنێ.
دیوی دیكەی مەسەلەی دەسەڵات ئەوەیە كە حیزبەكان بچنە ناو حكومەتەوە. ئەوە تەجروبەیەكی نامۆ نییە كە حیزبەكانی ناو ئۆپۆزیسیۆن لە كابینەكانی حكومەتدا بەشدار بووبن. بەڵام بە ئەزموون دەركەوت حیزبەكان ناتوانن دوو رۆڵیان هەبێ، یەكگرتووی ئیسلامی لە سەردەمی كابینەی پێنجەم نەیتوانی ئەو باڵانسە رابگرێت و بەردەوام ئەوەی بەڕوودا دەدرایەوە كە یان ئۆپۆزیسیۆن بن یان لە دەسەڵاتدا بن!
پارتی لە ئێستاوە دایناوە كە براوە دەبێت و راشیگەیاندووە هیچ هاوپەیمانییەك بێ یەكێتی ناكات، كەواتە بژارەی یەكەمی پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، بە پلەی یەكەم یەكێتییە كە دەبێ بە شەریكی حكومەت وەكو جاران. چونكە لە چوار ساڵی رابردوودا پارتی لەگەڵ حیزبی سێیەمی كوردستان حوكمی كرد. 
بەشداریكردنی ئۆپۆزیسیۆن لوغزێكی تێدایە كە هەندێك خەڵكی ئاسایی لێی حاڵی نابێت، ئەویش ئەوەیە كە چ یەكگرتوو و چ گۆڕانیش باس لەوە ناكەن بەشدار دەبن لە حكومەتێكدا كە پارتی و یەكێتی لەسەر بنەمای رێككەوتنی ستراتیژیی نێوانیان بنیادیان نابێت. بە واتایەكی دیكە ئۆپۆزیسیۆن ناتوانن وەك سۆسیالست و بزووتنەوە بە وەزارەتی كارەبا و ئەوقاف رازی بن. ئەوان چاویان لەو وەزارەتانە دەبێت كە سیادین و هیچ حیزبێكی براوەی هەڵبژاردن ئامادە نییە بیداتە ركابەری دۆڕاوی و كاسبیی بۆ بكات! ئینجا ئەگەر لایەنێك لە لایەنەكانی دەسەڵات بیەوێ هەر بەشداری بە ئۆپۆزیسیۆن بكات، ئەوا دەبێ لەسەر حیسابی ئیستیحقاقی خۆی لە حكومەتدا بەشی ئۆپۆزیسیۆن بدات. 
بۆیە كە گرتنە دەستی دەسەڵات زەحمەت بێت، ئەوا بوون بە شەریكیشی ئەوەندە ئاسان نییە.
17/09/2013

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان