دەیڤید رۆمانۆ
مه‌جید نیزامه‌دین گلی
وڵاته به‌هێزه‌كانی رۆژئاوا ده‌ترسێن ره‌وشی عێڕاق ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. له ساڵی ٢٠٠٣، زۆربه‌ی وڵاته به‌هێزه‌كانی رۆژئاوا یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكایان دا كه عێڕاق داگیربكا و رژێمه دكتاتۆرییهكهی بڕوخێنێ، وا دیاره له دوای ساڵی ٢٠١١ه‌وه، وڵاتانی رۆژئاوا یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا دەده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له‌وه بگرن كه ئاگری عێراق ناوچه‌ی كه‌نداوی فارسی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت بگرێته‌وه. هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌ك له وڵاتانی رۆژئاوا، كه دیارترینیان ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، ئوسترالیا و فه‌ره‌نسان، سیاسه‌ت و ئه‌جێندای تایبه‌تی هه‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام وا دیاره هه‌موویان ئه‌م سێ ترسه‌ی خواره‌وه‌یان هه‌بێ له عێڕاق.
١- عێڕاق ببێته سۆماڵێكی دیکە
رۆژئاوا نایه‌وێ عێڕاق ببێته سۆماڵێكی دیکە له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست. راسته عێراق له سۆماڵ ده‌وڵه‌مه‌ندتره
لە فارسیەوە: ئارام مەحمود ئەحمەد
ڕێككەوتن لەسەر سیستمی نوێی ناوچەیی
پێدەچێت دەستپێكی قۆناغەكانی جێبەجێ كردنی ڕێكەوتننامەی جنێف لە نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، بیانویەك بوبێت بۆ ئەوەی رۆژئاوا، ئێران بێنێتە ناو هاوكێشە گرنگەكانی ناوچەكەوە. ئەمریكا بەناسین و هەڵسەنگاندنی وردی ئەم راستیە دەتوانێت لەگەڵ ئێران وەك هێزێكی گەورەی ناوچەكە لەپێناو بەدەستهێنانی ڕێككەوتنی هەمەلایەنە لەبارەی سیستمی نوێی ناوچەكە بەتێگەیشتنێك بگات. بەمەرجێك گۆشەنیگای حكومەتی ئەمریكا سنوری بەرتەسكی ئاسایشی ئیسرائیل ببەزێنێت و دوبارە لەسەر بنەمای پانتاییەكی بەرفراوانتر لە ئیسرائیل لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوانێت. لەگەڵ دەستپێكی قۆناغەكانی جێبەجێ كردنی ڕێككەوتننامەی جنێف، گفتوگۆی وڵاتانی ئەمریكا و فەرەنسا و ئا‌ڵمانیا و بەریتانیا لەگەڵ ئێران لەبارەی هاوكاری ناوچەیی پەرەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە و لە پێشبینیەكانی شیكەرەوە سیاسیەكان تێپەڕیوە. پێدەچێت چارەسەری فایلی ناوەكی ئێران ئەگەر كاتیش بێت، هۆكارێك بوبێت بۆ ئەوەی رۆژئاوا ئێران بێنێتە ناو هاوكێشە گرنگەكانی ناوچەكەوە. ئەمریكاش پێویستی
نەریمان مەحـمەدی
١ - رێگەی گەڕانەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە چیدا دەبینن؟
کورد لەم بارەیەدا چەند ڕێگای هەیە. یەکەم ئەوەیە کە بە پێی یاسای عێراق بچێتە بەرەوە و بیهەوێت کێشەکەی یاسایی چارەسەر بکات. بەڵام ئەم ڕێگایە چەند کێشەی گرینگی هەیە. پێش هەموو شتێک یاسای عێراق ئەو ئیمکانەی تەرخان نەکردووە و ئەگەریش تەرخانی بکات دیسانیش یاسا ئەو دەسەڵاتەی نییە کە بتوانێت کێشەکەی چارەسەر بکات. ئەگەر یاسایەکی پڕهێز بووایا کە پشتوانەیەکی پراکتیکی هەبوایا، ئەوا دەمانتوانی دڵ بەو یاسایەی خۆش بکەین. بەڵام لە ڕاستیدا یاسایەکی وا ئێستا لە عێراق بوونی نییە. ڕێگای دووهەم ئەوەیە کە کورد بە هێزی نیزامی بیهەوێت ناوچە دابڕێنراوەکان بگەڕێنێتەوە سەر خاکی کوردستان. ئەمەش زۆر ئەستەمەو و دەتوانێت هەزینەیەکی زۆری سیاسی، نزامی و کۆمەڵایەتی بۆ کورد هەبێت. کورد هێزی نزامی ئەوەندە بەهێز نییە
وشیار كرماشانی
پرسیار: بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مێژووی خەباتی ڕەوایدا تووشی بەرزی و نزمیێکی زۆر هاتووە و لەوانەشدا بە ناچار شێوازی جۆراوجۆری بۆ خەباتەکەی هەڵبژاردووە، لە بار و دۆخی ئێستای ناوچەکە و ئێرانێشدا زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسیەکان شێوازی خەباتیان لە سەر دیالۆگ کردن هەڵبژاردووە کە ئەمە لە گەڵ ڕای جۆراوجۆر بەرانبەر بووەتەوە، ئایا دیالۆگ وەکوو شێوازێکی گونجاو دەتووانێت کاریگەری بۆ چارەسەری کێشەی کورد ببێت ؟
وەلام: بێ گومان خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان شتیكی ڕوون و ئاشكرایه و قه‌ت كه‌س ناتوانێ نكوڵی لێ بكات، به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ده‌توانین بڵین بۆ یه‌كه‌مجار له مێژۆی كورد حكومه‌تێكی كوردی دامه‌رزا و بوو به بنه‌مایه‌كی قورس بۆ به‌خۆ باوه‌ڕ بوونی كورد.
رەزا شوان
پرۆژەی بە عەرەبکردنی کەرکوک و، گۆڕینی دیمۆگرافیای نەتەوەیی، بۆ زۆرکردنی رێژەی عەرەب و کەم کردنەوەی رێژەی کورد .. پرۆژەیەکی تازە نییە، بەڵکو پرۆژە و پیلانێکی شۆڤێنیی عەرەبی نەخشەداڕێژراوە، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق تۆکەمەتر و پیستر درێژەیان بەم سیاسەتە رەگەزپەرستییە داوە ..لە ساڵی ( ١٩٢٧) دا، کە یەکەمین بیرە نەوت لە بیرە نەوتەکانی باوەگوڕگوڕ لە کەرکوکدا تەقییەوە و نەوتی لێ هەڵقوڵا .. لەو ساڵەوە تا ئێستا ئەم نەوتە بۆتە مایەی شەڕ و وێرانکاری و نەگبەتی بۆ ئێمەی کورد، نەک مایەی خێر و خۆشی وخۆشگوزەرانی و ئاوەدانی . لە سەردەمی حکومەتی بۆ دووەمین جاری سەرەک وەزیرانی عێراق ( یاسین الهاشمی ) کە لە ساڵی ( ١٩٣٥ز) دا بوو،هاشمی مەیل و بیرێکی شۆڤێنیی عەرەبی توندڕەوی هەبوو .. هەر لە ساڵی ( ١٩٣٥) دا، ( یاسین الهاشمی ) دەستی بە بەعەرەبکردنی پارێزگای کەرکوک کرد ..ئەوەبوو کە دوو هۆزی گەورەی عەرەبی
دەیڤد رۆمانۆ
ئێستا سەرنجم راكێشان بۆ بابەتەكە، لەڕاستیدا ڤلادیمێر پوتین هیچ پشتگیرییەكی بۆ دەوڵەتی یەكگرتووی كورد رانەگەیاندووە. ئەو جیهانەی تێیدا دەژین پڕە لە نادادپەروەری بەرامبەر گرووپ و نەتەوەی جیاواز. لەڕاستیدا ئەوەی پوتین گوتی لە دوای رووخانی یەكێتی سۆڤیەتی جارانەوە ئەمە بوو: "نەتەوەی رووسیا بووە گەورەترین نەتەوە لە جیهاندا كە سنوورەكان جیای كردبێتەوە". بوونی 27 ملیۆن رووسی لە دەرەوەی رووسیا، بەوانەشەوە كە لە ئەمریكا و رۆژئاوای ئەوروپا دەژین، وادەكات كە قسەكەی پوتین راست بێت كاتێك دەڵێت لەدوای ساڵی 1991ەوە نەتەوەی رووسی بووە بە گەورەترین نەتەوە كە سنوورەكان جیای كردبێتەوە. بەڵام ئەگەر باس لە ژمارەیەك لە خەڵك بكەین كە لە وڵاتی خۆیان دابڕێندراون بەهۆی گۆڕانكاری لە سنوورەكاندا، ئەوا نەتەوەی رووسی گەورەترین نەتەوە نین لە جیهاندا. بوونی 30 تا 40 ملیۆن كورد لە جیهاندا بەبێ بوونی دەوڵەتێكی سەربەخۆ لە هیچ شوێنێكی جیهاندا، ئەو شەرەفە
عەبدوڵڵا رێشاوی
هەموو دەستەبژێری سیاسی عێراق بەیەك ئاواز قسە دەكەن، ئەوان هەمیشە ئەم قەوانە لێدەدەنەوە كە عێراق كێشەی تیرۆری هەیە و پێویستی بە دیموكراسیشە، ئەم دەستەبژێرە ماوەی 11 ساڵە لەسەر ئەم ئاوازە دەخوێنن، كەچی هێشتاش نە تیرۆر بنەبڕكراوە و نە دیموكراسیش بنجی داكوتاوە، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەردەوام تیرۆر لە عێراقدا بەهێزتر دەبێت و دیموكراسیش تادێت بێ ماناتر دەبێت. لە دیدارەكەی سلێمانیدا كە مانگی رابردوو زانكۆی ئەمریكی لە عێراق رێكیخستبوو، دیسانەوە ئەم ئاوازە كەوتەوە كار. "عێراقی نوێ رووی لە دیموكراسی ناوە و هێزە تاریكەكانیش ناخوازن عێراق بەرەو دیموكراسی هەنگاو بنێت" ئەمە ئەو شێوازی گوتارە بوو كە كەسایەتییە سیاسییەكانی كۆكراوە لەو دیدارەدا قسەیان پێدەكرد. ئەمەش گوتاری دەستەبژێری سیاسیی عێراقە لەدوای 2003. هەر كەسیش لەم گوتارە لابدات و بەم ئاوازە نەخوێنێ دەكرێتە دەرەوەی یاریگاكە وەك كەسایەتی سیاسی میسال ئالوسی.
رەزا شوان
کوردیلەکانی ئەمڕۆمان .. نەوەی داهاتووی کوردسـتانن .. هیــوا و ئومێدی گەلەکەمانن .. بەردی بنـاغە و کۆڵەکەکـانی کۆمەڵـگای داهاتــووی کوردســتانن .. کوردیلەکــــانمان گرنگترین سامـان و سەرمـایەی گەلی کوردمـانن .. کە لە سـامانی نەوت و زێڕێش زۆر بە نرختر و گرنگترن . کوریــــلەکانمان، تـۆوی ژیـان و مانـمانن .. دەڕوێن و شـین دەبـن .. ساڵ لە دوای ساڵ گەورەتــر دەبن .. دەبنە نەمامی تەڕ و ناسکی هــیوامان .. تا زیـاتر بەیاخ بەم شــــلکە نەمامانەی ئەمڕۆمان بدەین .. تا زیاتر خزمەتیان بکەین .. جوانـتر دەڕسکێن .. باشــتر چـرۆ و گـەڵا دەکەن .. نایابتر بەر دەدەن .. دەبنە کەڵەداری بەهـێز و رەگ داکوتــراو .. دەتوانن لەبەر لیزمە و رەهێڵە و رەشەبا و زریان و تۆفانی رۆژگارە سەختەکاندا خۆیان بگرن و هەڵنەتەکـێن .. دەتوانن لەگەڵگۆڕانکارییە خێراکانی ئەم سەردەمە جەنجاڵە و،لەگەڵ داهاتووی جەنجاڵتردا دەربەرن .. لە کاروانی خێراڕەوی شارستانی و پێشکەوتن دوانەکەون .. لەگەڵ داهێنانە
شەماڵ بۆکانی
بەلێکدانەوەو پێداچونەوەیەکی نەک زۆر ووردیش، بەمێژویی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و کەلتوری زۆربەیی وڵاتانی دەورو بەرداو تەنانەت وڵاتانی دوورە دەستیش بەدەرئەنجامێک دەگەیین، ئەم دەرئەنجامە ئاخۆ گەڵالەیی تایبەتی هەبووەو هەیە، یان خود نەریتو باوی رۆژ کردویەتە خاڵی سەرەکی سەرکەوتنی نەتەوەیەک.لە زۆرێک لەبۆنەکان بێئەوەی کاریگەری سیاسی بەسەرەوە بوبێ، بۆتە ئامرازێک بۆ بەرژەوەندی سیاسی‌و پێکانی خاڵی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی نەتەوەیەکی ژێر دەست، ئەمەلەحاڵێکدایە نەک تەنیا بۆ نەتەوەیەکی ژێر دەست بگرە بۆ ئەونەتەوانەش کە ئاڵا‌و وڵاتی سەربەخۆیان هەیەو،لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەکو تەکنەلۆژیای سەردەمی پزیشکی‌و ئابووری‌و تەسلیحاتی چەکە ئەتۆمیەکانیشو مانگی دەستکردیش سەربەخۆن‌و دڵەڕاوکێی ئەوەشیان نییە وڵاتێک یان وڵاتانێک هێرشیان بکەنە سەرو سەروەریان پێشێل بکەن. چونکە بە هاوپەیمانی ئەم بۆشاییشیان
ڕێناس جاف
مێژووی مرۆڤایه‌تی به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی، گه‌لێک کاره‌سات و ڕووداوی دڵهه‌ژێن و تاڵی به‌خۆوه بینیوه.په‌ڕتووک و کتێبه مێژووییه‌کان ئه‌مه‌مان پێ ده‌ڵێن .به‌ڵام مهرگهبارانهکهی "هه‌ڵه‌بجه" ،یه‌کێکه له تاڵترین مه‌رگه‌ساته‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تی و په‌ڵه‌یه‌کی بۆر و هه‌ره ڕه‌شه به‌نێوچاوانی ڕژێمی له‌ناوچووی به‌عسی سه‌ددامه‌وه و ئه‌و تاوانه دژه مرۆییه بۆ هه‌میشه‌ی دیرۆک نه‌خشی سه‌ر ڕووپه‌ڕی کتێبی مێژوو ده‌مێنێته‌وه.ڕۆژی 16ی سێی ساڵی 1988ی زایینی بێگومان یه‌کێکه له ڕۆژه هه‌ره ڕه‌شه‌کان بۆ گه‌لی کورد و بگره یه‌ک له دڵته‌زێنترین مه‌رگه‌ساته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌میش تێیدا ڕووی دا. به‌و ڕۆژه ڕه‌شه ڕژێمی ناپاکی به‌عس به 50 فڕۆکه‌ی جه‌نگیی و 4 بۆمبی 500 کیلۆییه‌وه شاری "هه‌ڵه‌بجه"ی کیمیاباران کرد و بارانی مه‌رگی به‌سه‌ر مرۆ و دار و به‌ردی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی شاره‌زووردا داباراند که هه‌ر ده‌ستبه‌جێ پتر له 5هه‌زار مرۆی بێ تاوان به‌ده‌م بۆمبه کوشنده‌کانی سه‌رده‌مه‌وه په‌ڕی گیانیان هه‌ڵوه‌ری و به هه‌زارانیش بریندار بوون که هێشتا پاش تێپه‌ڕینی 25ساڵان، به‌رکه‌وتووانی چه‌که کیمیاییه‌کان به ده‌س ئازاره‌کانی ئه‌و چه‌شنه چه‌کانه‌وه ناڵانن و هه‌ر ساڵه و ده‌یان که‌سی
رۆجه‌ر كۆهن له فارسییه‌وه: به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح
روداوه نوێكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌روه‌ك خۆرهه‌ڵاتی كۆن كه‌وتۆته رۆژئاوای ئاسیاوه، وادێته پێشچاو كه توشی سه‌رلێشێوانمان بكات، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت كه رونی ده‌بێته مایه‌ی ده‌رك كردن، ئه‌وا ده‌رك كردنیش ده‌بێـته مایه‌ی دروستكردنی سیاسه‌تێكی دروست، با پێكه‌وه چاوێك بخشێنینه‌وه به‌سه‌ر چه‌ند نمونه‌یه‌كدا له ناوچه‌كه:
1. وڵاته یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مه‌ریكا به‌به‌هانه‌ی بونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ هێرشی كرده سه‌ر عێراق، به‌ڵام عێراق هیچ جۆره چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژی نه‌بو. ئه‌م هێرشه زۆرینه‌ی شیعه‌ی عێراقی خسته‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و بوه هۆی زیادتر كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شیعه‌ی دوژمنی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی سونه‌كان باڵانسی شیعه و سونه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێكچو و بوه هۆی توڕه كردنی سعودیه‌ی هاوپه‌مانی ئه‌مه‌ریكا (له‌ڕوی تیۆرییه‌وه).
2. بنه‌ماڵه‌ی ئالسعود
عەبدولڕەحمان سدیق
ئێستا زۆر لە وڵاتان كەوتوونەتە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ماددە پلاستیكییەكان و كیسەی نایلۆن، بۆ نموونە فەرەنسا و ئێرلەندا و هەندێك لە ویلایەتەكانی ئەمریكا و وڵاتانی ئەفریقی وەك ئۆگەنداو كینیا، لە ئاسیاش بەنگلادیش، بڕیاری را‌گرتن و كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئەم نایلۆنانەیان داوە و باجیان خستووەتە سەر كارگەكانی بەرهەمهێنانی ئەم كیسە نایلۆنانە. سەبارەت بەماددە پلاستیكیەكانیش كە زۆر لە شتومەكەكانی ژیانی ئەمڕۆی مرۆڤی لێ دروست دەكرێت، زۆر لە وڵاتان لە رێگەی ریسایكلینەوە، یان دووبارە بەكارهێنانەوە، یان كەمكردنەوەی بەكارهێنانییەوە، یان شیكردنەوەی بۆ پێداویستیی دیكە، خەریكی كۆنترۆڵكردنی تەشەنەكردنی بەكارهێنانی ئەو
ڕێناس جاف
ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش واته ڕۆژانی 6، 7 و 8ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی 1392ی هه‌تاوی(25، 26 و 27 ی فێبریوه‌ری 2104) شاری "سنه"ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و هۆڵی سینه‌ما "به‌همه‌ن"ی ئه‌م شاره وه‌رگری میوانانی کۆبوونه‌وه و جڤینێک بوو له‌ژێر سه‌ردێڕی: " کۆبوونه‌وه‌ی وهرگێڕهکورده ئێرانییه‌کان" به ته‌وه‌ری "محه‌ممه‌دی قازی" و "برایمی یۆنسی". ئه‌م جڤینه که خۆیان گوته‌نی(به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران) نزیکه‌ی 5 مانگ پێشتر به مه‌به‌ستی به‌ڕێکردنی وتار و بابه‌ت له چه‌ندین بوار و به‌شدا بۆ تاووتوێی به‌رهه‌مه‌کانی دوو وه‌رگێڕی ناوداری کوردی فارسینووس محه‌ممه‌دی قازی و برایمی یۆنسی و هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێک له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی کوردی به دوو زمانی کوردیی و فارسی، بانگه‌وازی بۆ کرابوو، به هه‌موو خاڵه ئه‌رێنیی و نهرێنییهکانییهوه کۆتایی پێهات. به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی جڤینه‌که