رۆجه‌ر كۆهن له فارسییه‌وه: به‌ختیار ئه‌حمه‌د ساڵح
روداوه نوێكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌روه‌ك خۆرهه‌ڵاتی كۆن كه‌وتۆته رۆژئاوای ئاسیاوه، وادێته پێشچاو كه توشی سه‌رلێشێوانمان بكات، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه هه‌بێت كه رونی ده‌بێته مایه‌ی ده‌رك كردن، ئه‌وا ده‌رك كردنیش ده‌بێـته مایه‌ی دروستكردنی سیاسه‌تێكی دروست، با پێكه‌وه چاوێك بخشێنینه‌وه به‌سه‌ر چه‌ند نمونه‌یه‌كدا له ناوچه‌كه:
1. وڵاته یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مه‌ریكا به‌به‌هانه‌ی بونی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ هێرشی كرده سه‌ر عێراق، به‌ڵام عێراق هیچ جۆره چه‌كێكی كۆمه‌ڵكوژی نه‌بو. ئه‌م هێرشه زۆرینه‌ی شیعه‌ی عێراقی خسته‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و بوه هۆی زیادتر كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی شیعه‌ی دوژمنی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی سونه‌كان باڵانسی شیعه و سونه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا تێكچو و بوه هۆی توڕه كردنی سعودیه‌ی هاوپه‌مانی ئه‌مه‌ریكا (له‌ڕوی تیۆرییه‌وه).
2. بنه‌ماڵه‌ی ئالسعود بۆ قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ناهاوسه‌نگییه له ناوچه‌كه‌دا، ده‌ستیان دایه پشتیوان كردنی ئیسلامییه سونه‌كان له دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا كه پشتیوانی له كه‌مینه‌ی عه‌له‌وییه‌كان ئه‌كرد، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا كاریان ئه‌كرد له‌سه‌ر لێدانی ئیسلامییه‌كانی میسر. ئه‌م به‌شه له موسڵمانه سونه‌كان كه به ئیخوان موسلمین ناسراون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌وایه‌تی خۆیان به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له ره‌چه‌ڵه‌ك و بنه‌ماڵه‌ی پادشایی، پشتیان به سندوقه‌كانی ده‌نگدان به‌ست ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی سعودییه‌كاندا نه‌ده‌هاته‌وه.
3. سێ وڵاتی سه‌ره‌كییه‌كه واته میسر و سوریا و عێراق دوای به‌هاری عه‌ره‌بی هێشتا هه‌ر ناجێگیرن، سێ هێزه كاریگه‌ر و نیمچه كاریگه‌ره‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عه‌ره‌ب نین: ئێران و توركیا و ئیسرائیل، ئیسرائیل له ساڵی 1948 ه‌وه تائێستا دژی عه‌ره‌ب له جه‌نگ دایه، به‌ڵام زیادتر له ئێران توڕه‌یه كه نه‌عه‌ره‌به و نه سونه‌یه و نه‌هاوسنوریشه له‌گه‌ڵیدا.
4. گرژییه‌كانی نێوان شیعه و سونه‌كان له‌كاتی جه‌نگی سوریا ره‌هه‌ندی تازه‌ی به‌خۆوه گرت. ئه‌م جه‌نگانه ئێستا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌یه. نه‌خشه‌ی سایكس بیكۆیی ناوچه‌كه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه. سێر مارك سایكس و فرانسوا جۆرج دو دیپلۆمات كاری ئه‌وروپی بون كه به كێشانی هێڵ گه‌لێك له‌سه‌ر نه‌خشه، سنوره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نوێیان كێشا.
5. به‌ڵام توركیا: ئه‌م وڵاته پشتیوانی له‌و شه‌ڕكه‌ره سونانه ئه‌كات كه له دژی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌جه‌نگدان. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م وڵاته نزیكه له ئێران كه پشتوانی له ئه‌سه‌د ئه‌كات. ده‌وڵه‌تی توركیا توڕه‌یه له‌و كوده‌تا سه‌ربازییه‌ی كه بوه هۆی روخاندنی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئیخوان موسلمین. ئه‌مه‌ریكا خۆی به‌دور ئه‌گرێت له به‌كارهێنانی زاراوه‌ی كوده‌تا.
6. له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك یه‌ك بازاڕی گه‌وره‌ی چه‌ك بڕوانن. وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رنامه‌ی هه‌یه كۆپته‌ری جۆری ئاپاچی بفرۆشێت به ده‌وڵه‌تی شیعه‌كانی عێراق تا سونه‌كانی پێ سه‌ركوت بكات، ئه‌مه له‌كاتێك دایه كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پشتگیری له سونه‌كان ئه‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و شیعانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه پشتیوانی لێ ئه‌كرێن.
7. سعودیه پێیوایه كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پێویست پشتیوانی له سونه‌كانی سوریا ناكات. بنه‌ماڵه‌ی ئالسعود له سه‌رجه‌م پرسه‌كاندا ئێران به هۆكار ئه‌زانن له نائارامییه‌كانی به‌حره‌ین، به‌هاری عه‌ره‌بی، تیرۆر و توانه‌وه‌ی شاخه به‌فرینه‌كان له جه‌مسه‌ره‌كاندا. ئیسلام گه‌را وه‌هابیه‌كانیش كه له لایه‌ن ئال سعوده‌وه پشتیوانی لێ ئه‌كرێن له په‌لكێشاندان و زایۆنیزم به دوژمنی خۆیان ئه‌زانن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆچونی سعودییه‌كان به‌گشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیه‌كان یه‌كسانه.
8. خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ هه‌روه‌ك خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كۆن پیشه‌یه‌كی هه‌یه به‌ناوی دانوستانه‌كانی ئاشتی. له‌م دانوستانانه‌دا ئیسرائیلییه‌كان، فه‌له‌ستینییه‌كان و كۆمه‌ڵێك وڵاتی ناوبژیوان وله سه‌رو هه‌مویانه‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بونیان هه‌یه. نوێنه‌ری فه‌ڵه‌ستینیه‌كان كه‌سێكه كه‌له ناو فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی غه‌زه‌دا ڕه‌وایه‌تی خۆی له‌ده‌ستیاوه. له‌ڕوی دیموكراتیه‌تیشه‌وه هیچ ڕه‌وایه‌تیه‌كی نیه و جگه له نمایشكردنی خۆی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ڕونی نییه.
9. ئیسرائیل یه‌ك هێزی به‌رگری ئه‌تۆمی هه‌یه، به‌ڵام وا نیشانی ئه‌دات كه نیه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه‌ی داناوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئێرانه‌ی كه چه‌كی ئه‌تۆمی نییه. وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هه‌ردو ڕێك كه‌وتون كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له چه‌كی ئه‌تۆمی ئیسرائیل نه‌كه‌ن.
10. به‌هاری عه‌ره‌بی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابوردودا رویدا. چه‌ندین دیكتاتۆری سته‌مكار له‌ناوچون. ئه‌م روداوه وا نیشانی ئه‌دات كه هیچ كه‌سێك توانای كۆنتڕۆڵكردنی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نییه: هیچ میلله‌تێك نه‌یده‌توانی گۆڕانكارییه‌كی ئاوا به‌رفراوان به خێرایی ئه‌نجام بدات. ئه‌م شۆڕشانه بونه هۆی دروستكردنی بۆشایی. تایفه گه‌راكان حه‌ز به‌و بۆشاییه ئه‌كه‌ن. تایفه‌گه‌ری به مانای ئه‌وه‌یه كه بكه‌ویته دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆت و ئه‌وانی دیش به شێوه‌یه‌كی دڕندانه سه‌ركوت بكه‌یت (چاو له میسر و سوریا بكه‌ن).
11. ئێران حكومه‌تێكی ئاینییه. رابه‌ری ئێران جێگری ئیمام زه‌مانه كه ساڵانێكی زۆره نادیاره و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه‌له هه‌ر ئان و ساتێك دا ده‌ربكه‌وێت. (شیعه و سونه‌كان له كاتی وه‌فاتكردنی محەمەده‌وه له ساڵی 623 ناكۆكیان هه‌یه، یه‌كێك له‌و شتانه‌ش كه‌له‌سه‌ری ناكۆكن ئیمام زه‌مانه). ئێران دۆسێ یه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه . وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی دیكه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێ ئه‌تۆمیه له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك كه له‌لایه‌ن ئیسرائیل، سعودیه، لۆبی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تی ئه‌كرێت. ئه‌ندامانی كۆنگره ره‌شنوسی بڕیارێكیان ئاماده كردوه كه ئۆباما به‌ڵینی داوه ڤیتۆی بكات. ئه‌م بڕیار ئه‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا ئه‌بێت پاڵپشتی ئیسرائیل بێت" و له‌كاتێكدا كه ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وێته شه‌ڕه‌وه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌بێت له‌ڕوی دیپلۆماسی و سه‌ربازی و ئابورییه‌وه پشتیوانی لێ بكات.
12. ئێستا له بابه‌ته‌كه گه‌یشتن؟ باشه. ئه‌گه‌ر تێنه‌گه‌یشتون، نیگه‌ران مه‌بن. سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ده‌سته واژه‌یه‌كی شیك پۆشه بۆ به‌ڕێوه‌بردرنی ناكۆكیه‌كان.
سه‌رچاوه : ئێران دیپلۆماسی