هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی تورکیا: خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
ئه‌ردۆغان براوه‌یه. له کاتێکدا که‌س چاوه‌ڕوانی دۆڕانی ئه‌ردۆغانی نه‌ئه‌كرد به‌ڵام که‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه ئه‌كرد که ئه‌ردۆغان نه‌ك هه‌ر براوبێت به‌ڵكو ده‌نگی زیاد بکات. ئه‌مه‌ش له به‌ر چه‌ند هۆکارێک: یه‌كه‌م، ئه‌و په‌رتبوونه‌ی ناو پارتی دادوگه‌شه‌پێدان، له نێوان باڵی گویلان و باڵی میللی گونوشدا. هه‌روه‌ها زیادبوونی ناڕه‌زایی نه‌یارانی ئه‌ردۆغان به‌تایبه‌تی باڵی چه‌پی تورک. به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان پێمان ده‌ڵێن: یه‌كه‌م، گویلان؛ یان لایه‌نگری نیه یان کاریگه‌ری نیه له سه‌ر لایه‌نگرانی (به ده‌ر له گونده‌كه‌ی گویلان خۆی، کۆروچوک، له ئه‌رزروم که هه‌موویان ده‌نگیان به تورکه نه‌ژادپه‌رسته‌كان، مه‌هه‌په، داوه). هه‌روه‌ها هه‌رچی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیونی عه‌لمانی چه‌په هه‌تا بێت بازنه‌ی کاریگه‌یان بچوک ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ش وه‌های لێکردوون زیاتر ڕادیکاڵ بن له به‌رامبه‌ر نه‌رێتی کۆمه‌ڵگایی ئیسلامدا، وه‌ک گیرۆده‌بوون به کێشه‌ی سێکس و هاوره‌گه‌زبازی و ته‌کنه‌لۆجیا و ژینگه و بواری تر. هه‌موو ئه‌م کێشانه که ئه‌مرۆ کێشه‌ی چه‌پی په‌راوێزه له جیهاندا له کۆمه‌ڵگای تورکیدا (بۆ زۆڕیک تورک) وه‌ك کێشه نابینرێت. [لێره‌دا ئه‌گه‌ر ساتێک له رووی تویریهو بدوێین، ئه‌مرۆ بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی تورکیادا که خه‌ڵكی ساده‌ی که‌مده‌رامه‌تی گوندنشین وه‌ك بوونه‌وه‌رێکی سیاسی هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌كات، وه‌ك جۆرێک له هاووڵاتی. فۆکۆییانه بدوێین ئه‌مه جۆرێکه له سهبجێکتیفیکهیشن یان به سوبژه‌بوون که نوێێ له مێژووی تورکیادا] ئه‌م ڕاستیه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که نه‌یارانی ئه‌ردۆغان ته‌نها بۆ خۆیان ئه‌دوێن، ناتوانن ده‌نگی که‌سێكی جیاواز له خۆیان بۆ خۆیان ڕابکێشن.
هه‌رچی ئۆپۆزسیونی فه‌رمیشه که بریتیه له کۆماری و نه‌ژادپه‌رسته‌كان له گه‌ڵ کورد ئه‌وا ده‌توانین بیانکه‌ین به دوو به‌ره‌وه به‌ره‌ی تورک و کورد. به‌ره‌ی تورک پێکهاتوه له عه‌لمانی و نه‌ته‌وه‌په‌رست هه‌ردوو وه‌ها ده‌رده‌که‌وێن ده‌نگیان زیادی نه‌كردبێت، ئه‌گه‌ر که‌می نه‌كردبێت. هه‌رچه‌نده پارتی کۆماری هه‌وڵیدا که که‌سانی شه‌عبی بکاته کاندید به‌تایبه‌ت له ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبول به‌ڵام ئه‌مه به‌س نه‌بوو له ئه‌نجامدا دادی نه‌دا
. ئه‌وه‌ی روونه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵكی تورک پراگماتیکن. پراگماتیک به‌و مانایه که‌متر به دوای ئایده‌لۆژی و بیروباوهڕهوهن هێنده به دوای پاره و ده‌رفه‌ت و بژێویهوهن له گه‌ڵ که‌سایه‌تی کاریزیمی. بۆیه هه‌تا ئاک پارتی وه‌ها ببینرێت که پارتی براویهوه ئه‌وا خه‌ڵکێکی زۆری ناو تورکیا ده‌نگی پێئه‌ده‌ن. [هاوه‌ڵێکم که له خانه‌ی بیری سێتا کار ئه‌كات نزیکه له ئاک پارتیه‌وه پێی ووتم که پارتی دادوگه‌شه پێدان ده‌زانێت که خه‌ڵك ئه‌گه‌ر به‌دیلیان هه‌بێت ده‌نگ به ئاک پارتی ناده‌ن، به‌ڵام به‌دیل نیه] له لایه‌كی تره‌وه پراگماتیزم یانی ئاک پارتی ته‌نها ئاین نیه به‌ڵکو ده‌رفه‌تیشه، نه‌ك ته‌نها بۆ که‌سانی سیاسی به‌ڵکو بۆ خه‌ڵکانی ساده‌ش. بردنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی رونی هه‌یه. یه‌كه‌م ئێستا ئه‌ردۆغان هیچ رکه‌به‌رێکی نیه که لێی نه‌بردبێته‌وه، به مانایه‌كی تر له هه‌ردوو به‌ره‌ی نه‌یاری ده‌ره‌كی و نه‌یاری ناوخۆیی ئه‌ردۆغان به سه‌ر هه‌ردوکیاندا سه‌رکه‌وت.
ئێستا نه سوپا و نه گویلان ئه‌و رکهبهرهن که بتوانن ئه‌ردۆغان بهێننه چۆکا. ئه‌مه ڕه‌نگه وه‌ها له ئه‌ردۆغان بکات که خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تی کاندیدی بکات له شه‌ش مانگی داهاتوودا. که له ڕاستیدا یانی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا. بوونی ئه‌ردۆغان به سه‌رۆک له رێگای ده‌نگدانی گشتی و بردنه‌وه‌ی زیاتر له په‌نجا له سه‌دی ده‌نگی سه‌رانسه‌ری تورکیا ده‌یکاته که‌سێک که خۆی به باوکی تورکیای پاش ئه‌تاتورک بزانێت. لێره‌وه مه‌ترسی ئه‌ردۆغان ده‌ست پێ ئه‌كات. له میانه‌ی جه‌نگی له گه‌ڵ نه‌یارانیدا ئه‌ردۆغان هه‌تا بێت زیاتر و زیاتر ده‌سه‌ڵاتخوازانه ده‌بێت. له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا پاش ده‌نگدان ئه‌ردۆغان به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه ئه‌کات. به هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ی سه‌رده‌مێکی نوێ ناکات به‌ڵکو زیاتر سوره له سه‌ر تۆڵه.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت سبه‌ینێ ڕه‌نگه هه‌ڵبێن به‌ڵام ئێمه ده‌ڕۆینه ئهشکهوتهكانیان. دیاره ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی رونه بۆ گویلانیهكان. لای ئه‌ردۆغان گویلانیهكان هاوشێوه‌ی ئیسماعیلیهكانن. یان حه‌شاشه‌كان، ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌ی کوشتن ده‌كه‌ن که له مێژووی ئیسلامدا شوێنکه‌وتوانی سه‌باح ئیسماعیلن. ئه‌ردۆغان پاش ئه‌م ده‌رئه‌نجامه که‌متر و که‌متر گوێ به یاسا و ده‌ستور و ده‌زگا ئه‌دات. به‌تایبه‌ت که ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ها لێکده‌داته‌وه که خه‌ڵكی تورکیا باوه‌ڕناکه‌ن به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له سه‌ری ده‌وترێت.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی کورد، له کاتێکدا که به‌ده‌په ده‌نگی خۆی به که‌مێک زیاده‌وه هێناوه به‌ڵام هێشتا به‌ده‌په یان په‌كه‌كه کێشه‌ی بێتوانیی په‌یوه‌ندی هه‌یه له گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردی ئاینداری پارێزه‌ردا. له کاتێکدا په‌كه‌كه هه‌ده‌پی پێکهێنا له ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگی کورد و چه‌پ. ئایا هاوشێوه‌یه‌كی وه‌ها له رووی ئاینیه‌وه پێویست نیه له ناوچه کوردنشینهكان به‌تایبه‌ت له دیوی رۆژئاوای روباری فوراته‌وه. ده‌بێت په‌كه‌كه به دوای پردێکدا بگه‌ڕێت بۆ گه‌یشتن به کورد پارێزه‌ره ئاینداره‌کان. چونکه ئه‌وان خۆیان به کورد ده‌زانن، ده‌بێت کوردبوون وه‌ك شوناسێک فراوان بکرێت.
ئه‌مه دیسانه‌وه قه‌یرانی جۆرایه‌تی سیاسه‌تی تورکیه، ده‌كرێت بڵێین که سیاسه‌تی تورکی دابه‌شبووه به‌سه‌ر دوو که‌رتدا: ئاین له گه‌ڵ نه‌ته‌وه. له کاتێکدا تورک توانیویانه که ئاین و نه‌ته‌وه تێکه‌ڵ بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه بۆ کورد هێشتا مه‌یسه‌ر نه‌بووه.
له رووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌ردۆغان لاوازبووه به هێزنهبووه. هه‌رچی شێوازی بانگه‌شه و زمانی خیاتبی بانگه‌شه و به نهیارکردنی هه‌موو کۆمپانیا و لایه‌نه‌كان زیاتر تورکیایی گۆشهگیرکردوه له دونیادا. به‌ڵام له لایه‌كی تره‌وه هه‌موان ده‌زانن که ئه‌ردۆغان به‌م شێوه‌یه ئه‌دوێت بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌یه که ههوادارینی. ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت بڵێت من زوڵمم لێئه‌كرێت، دونیا رێگه‌نادات تورکیا بگه‌یه‌نمه ئاستی وڵاتانی باڵا. لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان که په‌روه‌رده‌ی عه‌قڵیه‌تی ئه‌تاتورکین بڕواین وه‌هایه که تورک باڵا و هه‌موو دونیا نه‌یاریه‌تی، بۆیه زۆر به ئاسانی و بێگومان ئه‌م په‌یامانه وه‌رده‌گرن. تورکیا شان له شانی وڵاتانی تری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌دات له بڕوابوون به تیوره‌ی پیلانگێڕی، ئه‌وه‌ی له زمانی گشتی خه‌ڵکدا پێی ده‌ڵێن سیاسه‌ت.
ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌ردۆغان له سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ڕه‌نگه تورکیا به‌ره‌و گۆشه‌گیری به‌رێت که ده‌بێته هۆی لاوازبوون و پاشان داڕمانی ئابوری. له‌م رووه‌وه هه‌رێمی کوردستان کاتێک به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی خستوه‌ته به‌ره‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه ڕه‌نگه ئه‌ردۆغان نه‌توانێت له ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هاوکارێکی باشی هه‌رێم بێت. به‌تایبه‌ت ڕه‌نگه زیاتر له به‌غدا و واشنتۆن کێشه‌ی بۆ دروست بکات.
لایه‌نی پۆزه‌تیفی ئه‌م گۆشه‌گیریه‌ی ئه‌ردۆغانه ڕه‌نگه هه‌وڵدانی بێت له رووی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه. گه‌ر دۆخه‌كه به‌و ئاقاردا بشکێته‌وه ئه‌وا کورد براوه‌ده‌بێت. به‌ڵام هێشتا زووه بۆئه‌وه‌ی جاری سه‌رکه‌وتن بده‌ین.
02/04/2014