وشیار كرماشانی
پرسیار: بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە مێژووی خەباتی ڕەوایدا تووشی بەرزی و نزمیێکی زۆر هاتووە و لەوانەشدا بە ناچار شێوازی جۆراوجۆری بۆ خەباتەکەی هەڵبژاردووە، لە بار و دۆخی ئێستای ناوچەکە و ئێرانێشدا زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسیەکان شێوازی خەباتیان لە سەر دیالۆگ کردن هەڵبژاردووە کە ئەمە لە گەڵ ڕای جۆراوجۆر بەرانبەر بووەتەوە، ئایا دیالۆگ وەکوو شێوازێکی گونجاو دەتووانێت کاریگەری بۆ چارەسەری کێشەی کورد ببێت ؟
وەلام: بێ گومان خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان شتیكی ڕوون و ئاشكرایه و قه‌ت كه‌س ناتوانێ نكوڵی لێ بكات، به‌تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ده‌توانین بڵین بۆ یه‌كه‌مجار له مێژۆی كورد حكومه‌تێكی كوردی دامه‌رزا و بوو به بنه‌مایه‌كی قورس بۆ به‌خۆ باوه‌ڕ بوونی كورد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌ره‌نجامه‌كانی چی بوون و چ ده‌سكه‌وتێكی بۆ گه‌لی كورد له گه‌ل خۆی هێنا جێ‌ی سه‌رنج و تێفكرینه، كه باسی ئه‌وانه له‌م مه‌جاله ناگونجێت. سه‌باره‌ت به پرسیاری جه‌نابتان له سه‌ر بار و دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنی ڕێگای دیالۆگ له لایه‌ن كورده‌وه، لازمه هه‌ندێك فاكتۆر له به‌رچاو بگیردرێت كه بێ سه‌رنج دان له سه‌ر ئه‌و فاكتۆرانه نا‌توانیین وه‌ڵامێكی شیاو وه‌ربگرین
- 1 ئایا لاێه‌نی به‌رامبه‌ر هیچ بڕوایه‌كی به دیالۆگ هه‌یه یان نا؟
-2 ئامانج له دیالۆگ چی‌یه و له چ ئاستێك دا به‌ڕێوه ده‌چێت؟
-3ئایا به‌ره‌ی دانووستان‌كاری كوردی دیاری‌یه یان نا ؟ یان باشتر بڵێین: حیزبێكه یان به‌ره‌یه‌ك له حیزب و لایه‌نه كوردیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات؟
4-ئایا هیچ میكانیزمێك بۆ ئه‌م دیالۆگه داڕێژراوه و كاتێكی بۆ دیاری كراوه یان نا؟ 5-
-5كورد چ سوودێكی له‌م دیالۆگه ده‌ست ده‌كه‌وێت؟
ئه‌وه‌ی كه ڕوون و به‌رچاوه ئه‌مه‌یه كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له ساڵانی ڕابردوو سه‌پاندوویه كه هیچ بڕوایه‌كی به دیالۆگ نیه و ته‌نانه‌ت هه‌موو داخوازیه‌كانی دیالۆگی له لایه‌نی كورده‌وه ڕه‌ت كردووه، له به‌ڕامبه‌ردا هیچ ڕوون نیه كه ئامانجی ده‌سه‌ڵات له دیالۆگ چی‌یه و به چ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌ست به دیالۆگ ده‌كات. ڕه‌نگه هه‌ندێك دیدار و دیالۆگی نهینی له نێوان لاێه‌نه كوردیه‌كان و لاێه‌نی ده‌سه‌ڵات له ساڵانی ڕابردوو ڕووی‌دابێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌ر دوو لا چه‌نده قازاشتیان كردبێت دیار نیه. گرێنگ‌تر له‌مانه ئه‌وه‌یه كه لایه‌نی دانووستان‌كاری كوردی له به‌ر نایه‌ك‌رێزی و ناكووكی و یه‌ك‌نه‌گرتنه‌وه له ئاستێكدا نیه كه بتوانێت وه‌ك هێزێكی ئه‌وتۆ، كاریگه‌ری‌یی هه‌بێت له سه‌ر دیالۆگه‌كان، كه لانی كه‌م ده‌سكه‌وته‌كانی له دیالۆگ جی‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كان بێت. هەتا كاتێك مكانیزمیكی ڕوون بۆ دیالۆگ دانه‌ڕێژرێت و ڕێكارێكی ئاسائی‌ی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه و كاتێكی بۆ دیاری نه‌كرێت، ئه‌نجامه‌كانی له هه‌ر ئاستێكدا بۆ كورد ده‌ستكه‌وتێكی به دواوه نیه.
پرسیار: دیالۆگ لە چ هەل و مەرجێکداو لەهەمانکاتدا بەچ میکانیزمێک بۆ ئێمەی کورد وەکوو نەتەوەی بندەست لە چوارچێوەی ئێران‌دا دەتووانێت کاریگەری هەبێت ؟
وەلام: لازمه باش بیر بكه‌ینه‌وه كه له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران‌دا، هه‌ندێك ئه‌سڵ و ماده هه‌ن سه‌باره‌ت به مافی كه‌مینه‌كانی ئائینی و نه‌ته‌وه‌ئی كه هێشتا له دوای 35 ساڵ جێ‌به‌جێ نه‌كراون و ته‌نانه‌ت باسیشیان لێ‌وه ناكرێت. له‌و حاڵه‌دا چۆن ده‌بێ چاوه‌ڕوان بكرێت كه شتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاسادا له ئێران له‌م باری‌یه‌وه بقه‌ومێت. مادام كه یاساكان جێ‌به‌جێ ناكرن چاوه‌ڕوانكردنی دانانی میكانیزمێك بۆ پێدانی ماف به نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌كوو كورد شتێك ده‌بێت له ئاستی خه‌وندا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵات گه‌یشتبێ به‌و قه‌ناعه‌ته كه شێوازی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ كورد بگۆڕێ لازمه هه‌ندێك گۆڕانكاری له یاساكان بێته ئاراوه، چۆنكه هه‌ر میكانیزمێك بێ پشت به‌ستن به یاسا، ناچێته خانه‌ی كرداره‌وه و له یه‌كم هه‌نگاودا تووشی شكست ده‌بێت. بۆ یه، لازمه له بوواری یاسایی‌دا زه‌مینه‌كان خۆش بكرێن و هه‌ندێك ڕێ و شوینی یاسایی دیاری بكرێت و پێش هه‌موو شتێك، لایه‌نی ده‌سه‌ڵات به فه‌رمی دان به‌مافی كورد دا بنێت. گه‌لی كورد سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕه‌نج و ده‌رده‌كانی سه‌پاندوویه كه گه‌لێكی ئاشتیخوازه و هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه.
پرسیار: وەک لە باسەکاندا ئاماژەتان کرد دیالۆگ لە سەرەتاوە وەکوو هەڵبژاردەی سیاسی گەلی کورد لەو پارچەی کوردستان بوو‌و بۆ چارەسەری کێشەکەی.پرسیار ئەوەیە لە ئێستادا کە باس لە سەر چارەسەر کردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ لە گەڵ دەسەڵاتی ناوەند دێتە ئاراوە، چۆنە کە کاریگەریێکی ئەوتۆی دانەناوە ؟
وەلام: هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد چه‌ند هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن كه جێگای بڕوا و متمانه له‌و باسه چوڵ ده‌كه‌ن، وه‌ك: جێ‌به‌جێ نه‌كردنی یاساكان له‌سه‌ر مافی كه‌مینه‌كان و پابه‌ند نه‌بوونی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵات به یاساكانی ناوخویی و نێو نه‌ته‌وه‌یی له‌م بوواره، نه‌بوونی میكانیزمێكی یاسایی بۆ گفت‌وگۆ كردن له گه‌ڵ لایه‌نێكی دژبه‌ر كه ده‌سه‌ڵات به تیرۆریستی ده‌ناسێت، نه‌بوونی رێكارێكی یاسایی بۆ دامه‌زراندنی حیزبیكی كوردی به فه‌رمی له ناوخۆی ئێران‌دا(له ڕۆژهه‌ڵات) و
پرسیار: وەکوو دووایین پرسیار پێویستی کۆرد بۆ ئەمڕۆی خەبات لە چ بووارێکدایە بە ڕای ئێوە ؟
وەلام: بێ گومان له یه‌كه‌م هه‌نگاودا یه‌ك‌ڕێزی و یه‌ك‌ده‌نگی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به لاوه‌نانی ناكۆكیه‌كان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد، به ڕێزلێ‌نان بۆ هه‌ر بیر و بڕوایه‌كی جیاواز ، له دوواییشدا، پاراستنی وشیاری بۆ ئه‌وه‌ی كه جارێكی تر غه‌درمان لێ نه‌كرێت.
"وشیار كرماشانی" نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان
11/4/2014