فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 shemal bokani-250x160شەماڵ بۆکانی

بەلێکدانەوەو پێداچونەوەیەکی نەک زۆر ووردیش، بەمێژویی سیاسی‌و کۆمەڵایەتی‌و کەلتوری زۆربەیی وڵاتانی دەورو بەرداو تەنانەت وڵاتانی دوورە دەستیش بەدەرئەنجامێک دەگەیین، ئەم دەرئەنجامە ئاخۆ گەڵالەیی تایبەتی هەبووەو هەیە، یان خود نەریت‌و باوی رۆژ کردویەتە خاڵی سەرەکی سەرکەوتنی نەتەوەیەک‌.لە زۆرێک لەبۆنەکان بێ‌ئەوەی کاریگەری سیاسی بەسەرەوە بوبێ، بۆتە ئامرازێک بۆ بەرژەوەندی سیاسی‌و پێکانی خاڵی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی نەتەوەیەکی ژێر دەست، ئەمەلەحاڵێکدایە نەک تەنیا بۆ نەتەوەیەکی ژێر دەست بگرە بۆ ئەونەتەوانەش کە ئاڵاو وڵاتی سەربەخۆیان هەیەو،لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەکو تەکنەلۆژیای سەردەمی پزیشکی‌و ئابووری‌و تەسلیحاتی چەکە ئەتۆمیەکانیش‌و مانگی دەستکردیش سەربەخۆن‌و دڵەڕاوکێی ئەوەشیان نییە وڵاتێک یان وڵاتانێک هێرشیان بکەنە سەر‌و سەروەریان پێشێل بکەن. چونکە بە هاوپەیمانی ئەم بۆشاییشیان پرکردۆتەوە.

ئەی چۆنە زۆرێک لە بۆنەکان جێی  بایەخی سیاسەت وانان‌و ئابوریزانانی سەردەمن ؟

ئەم پرسیارە نەک زۆر ورد بگرە وردەکاریەکانی هێندە زۆرن شان لە شانی فەلسەیەکی قوڵی سەردەمیانەو ڕابردوش دەدەن، واتە ئامرازێک لەپێناو ئامانجێکدا کە بایەخەگشتییەکەی بێ ئاگا لێ‌بوونی تاکەکان ڕۆڵی کارای خۆی دەگێڕێ‌و هەرلە خزمەت تاکەکانیشدا ئامانجی کۆمەڵگا دەستەبەر دەکا‌. بەواتای سیاسیەکەی واتە شۆڕشێکی (پراگماتیسمی ) کە لە هەر چەشنە جووڵانەوەیەکدا‌، بەفەلسەفەیی ڕاستی ناسی‌و دوورەپەرێزی لە هەڵچونەکاتیەکاندا‌، خاڵە سەرەکیەکان دەپێکێ‌.

بەرێوەبەرانی ئەم جۆرە خەباتە بە شارەزا بوون لە زانستی کۆمەڵناسی‌و دەروونناسی کۆمەڵایەتی سیاسی‌و سەردەمیانەو، ڕۆچون بەناخی چۆنیەتی سەرهەڵدانی کەلتورە کۆمەڵایەتیەکان‌و،تەنانەت ئایینیەکانیشدا ، بەلەبەرچاوگرتنی جوگرافیای سیاسی پێکهاتەکانی، زانکۆی کۆمەڵناسی هەمان کۆمەڵگا دەبێ‌و مامۆستاش بەرێوەبەر، واتە پێچەوانەی خوێندکارو زانکۆ، ئەوەمامۆستایە لە جێی خوێندکار دادەنیشێ، واتە مامۆستا زۆر و خوێندکار بەتاک‌و تەریک.

قۆستنەوەی هەلی بابەتی پێشکێش کراو سەردێرەکەی هەمان‌و نەورۆزە‌، بەڵام بۆ هەر نەورۆز‌؟؟

لەسەرەوە ئاماژەم بە وڵاتانێک کرد کێشەیی سەربەخۆیی‌و بووارەکانی تریشتان نییە‌، بەڵام بە بایەخدانیان بە بۆنە جۆراوجۆرەکان بۆ یەکریز ڕاگرتنی کۆمەڵگاو نەمردنی هەستی خۆشەویستی‌و، وڵات‌و خاک‌، کەوانەی بۆدەکرێتەوەو، لەبوواری ئابووریشدا سووڕی پارە نوستووەکان بووژانەوەیی ئابووری هەر چەند کاتیش بەخۆوە دەبینێ دەبێتە هەوێنی شاد ژیانی کۆمەڵگاو ڕاستەوخۆش کار دەکاتەسەر نەخۆشیە دەروونییەکانیش‌و تاکی وڵاتیش کاتێ هەستی بەئارامی‌و سەقامگیری بواری دەروونی‌و ئابووری کرد، یەکریزی دەبێتە هەوێنی بیرۆکەیی ژیان.

بەڵام بۆ ئێمەیی کورد نەورۆزو بۆنەکانی تریش بەتایبەت نەورۆز جیا لەباری ئابووری کە هێشتا دەوڵەت نین، یەکریزی نەتەوەیی لێدەکەوێتەوەو دەبێتە خاڵی هەرە گرینگی‌و ێکخستنەوەیی ماڵی کورد، کە ئەمەش ڕویدا ئامانج ڕوونەو داهاتوو گەشەدار، هەروەک تائێستا لە باکووری کوردستان بۆچوونەکان خۆ دەنوێنێ‌و ئامرازەکە کاریگەرترە. ئەوەی دەبێتە پرسیار جیالە سیاسەتی حکوومەتە جیاوازەکان کە لە ناوخۆیاندا بۆ هەندێک لە هاووڵاتیانی پلە یەکی خۆیان هەر ئەم خاڵانەیان پێکاوە، ئێمەی کورد بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆچی ڕۆڵی کارامان نەگێڕاوە، ئەم پرسیارە باسەکە دەووروژێنێ‌و باس لە بۆشاییەکی سیاسی دێتە ئاراوە.

لەگەڵ رێزی تایبەتمدا بۆ هەموو خەباتکارانی ڕابردوو ئێستاش دەبێ بگوترێ قۆنا‌غی خەبات گۆڕاوەو، قۆناغی ڕابردوو هەڵگری سەردەمی خۆی بووەو پێویستی ئەوکات فەلسەفەیی سیاسی خۆی لە پشت بووەو ڕەد ناکرێتەوە، بەڵام بمانەوێ‌و نەمانەوێ دەبوو زۆر زووتر خەباتی خۆمان تێکەڵ بەخەباتی مەدەنی سەردمیانەیی ناوخۆ بکەین‌و دیالۆگ‌و ئاشتەوایی ببێتە هەوێنی خەبات کە بەخۆشحاڵییەوە دەبینین بزووتنەیەک بەناوی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان سەریهەڵداوەو دارێژەو پرۆگرامی ئەم بزووتنەوەیە، ئەوەندە سەردمیانەیە کە دەتوانێ هەموو رەشبینیەکانی حکوومەتی ناوەندی سەبارەت بەکێشەی کورد لەم پارچەیەدا بخاتە ژێر پرسیارەوەو پێیان بڵێ نەک باوەڕمان بەچەک نییە، بگرە توورەبوونیش بەلای ئێمەوە پەسەند نییە، هەر ئەمەش خۆی لە حاڵێکدایە ڕاستەو ڕاست ئامانجەکانی کۆماری جوانەمەرگی کوردستان دەپێکێ‌وئەم ڕیبازەی کردۆتە هەوێنی پێکەوەژیان، لە کۆتاییدا دەبێ بگوترێ بەچاوخشاندنێک بە دارێژەیی ئەم بزووتنەوەیەداو بەلەبەر چاوگرتنی خەباتی ئاشتەوایی با نەورۆزو هەموو بۆنەکانی تریش ببنە پردی پەڕینەوەی خەباتی بێ بواری تا ئەمڕۆی کورد.

٢٢/٣/٢٠١٤

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان