فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

A11لە فارسیەوە: ئارام مەحمود ئەحمەد

 ڕێككەوتن لەسەر سیستمی نوێی ناوچەیی

پێدەچێت دەستپێكی قۆناغەكانی جێبەجێ‌ كردنی ڕێكەوتننامەی جنێف لە نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، بیانویەك بوبێت بۆ ئەوەی رۆژئاوا، ئێران بێنێتە ناو هاوكێشە گرنگەكانی ناوچەكەوە. ئەمریكا بەناسین و هەڵسەنگاندنی وردی ئەم راستیە دەتوانێت لەگەڵ ئێران وەك هێزێكی گەورەی ناوچەكە لەپێناو بەدەستهێنانی ڕێككەوتنی هەمەلایەنە لەبارەی سیستمی نوێی ناوچەكە بەتێگەیشتنێك بگات. بەمەرجێك گۆشەنیگای حكومەتی ئەمریكا سنوری بەرتەسكی ئاسایشی ئیسرائیل ببەزێنێت و دوبارە لەسەر بنەمای پانتاییەكی بەرفراوانتر لە ئیسرائیل لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوانێت.     لەگەڵ دەستپێكی قۆناغەكانی جێبەجێ‌ كردنی ڕێككەوتننامەی جنێف، گفتوگۆی وڵاتانی ئەمریكا و فەرەنسا و ئاڵمانیا و بەریتانیا لەگەڵ ئێران لەبارەی هاوكاری ناوچەیی پەرەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە و لە پێشبینیەكانی شیكەرەوە سیاسیەكان تێپەڕیوە. پێدەچێت چارەسەری فایلی ناوەكی ئێران ئەگەر كاتیش بێت، هۆكارێك بوبێت بۆ ئەوەی رۆژئاوا ئێران بێنێتە ناو هاوكێشە گرنگەكانی ناوچەكەوە. ئەمریكاش پێویستی بە رۆڵی ئێران لە بوارە جیاجیاكانی قەیرانی ناوچەكە هەیە. بڕیارە ئەمساڵ هێزەكانی ناتۆ لە ئەفغانستان بكشێنەوە و بەرپرسیارێتی ئاسایش بدەنەوە بە هێزەكانی ئەو وڵاتە، ئەمەش لە كاتێكدایە هێشتا حامد كارزای ڕێككەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریكا واژۆ نەكردوە و ترسی ئەوە هەیە دوای كشانەوەی هێزەكانی ناتۆ دوبارە تاڵیبان ئەزمونی رابوردو دوبارە بكاتەوە و كابول داگیر بكاتەوە. لەبەر ئەوە ئەمریكا دەتوانێت پشت بە رۆڵی ئێران ببەستێت، چونكە ئێرانیش دژی تاڵیبانە. ئەمریكا ئەم هاوكاریەی نێوان واشنتۆن و تاران لەچوارچێوەی بەرەنگاری تیرۆریزم لێكدەداتەوە.

 

لەلایەكیترەوە حكومەتەكەی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق روبەڕوی گرفتی ناوخۆیی زۆر بۆتەوە. لەلایەكەوە مالیكی هاوبەشی ستراتیژی ئەمریكایە و لەلایەكیترەوە بەرژەوەندی ستراتیژی لەگەڵ ئێران هەیە. لەبەرئەوە قەیرانی عێراقیش خاڵی بەیەك گەیشتنی ئەمریكا و ئێرانە.

ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا و ئێران بەرامبەر قەیرانی سوریا و چۆنێتی چارەسەر كردنی دیدی جیاوازیان هەیە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕینی 2 ساڵ بەسەر قەیرانی ناوخۆی سوریادا ئەم قەیرانە روخساری ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەخۆیەوە گرتوە. گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و ئێران لەسەر ئەوەی سوریا لە هێزە تیرۆریستیەكان پاك بكەنەوە بەقازانجی سەرجەم لایەنەكانە. لەلایەكیتریشەوە لەبارەی ڕێگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا، ئەمریكا لە دروشمی پێشوی واتە پێویستی رۆیشتنی بەشار ئەسەد سارد بۆتەوە و ئێرانیش لەبارەی چاكسازی لە پێكهاتەی دەسەڵاتی سوریا بە دەرەنجامی گونجاو گەیشتوە. لە ئەنجامدا ئەم دوولایەنە دەتوانن بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا بەڕێككەوتنێك بگەن.

لەبارەی بەحرەینەوە ئێران و ئەمریكا بۆچونی زۆرجیاوازیان هەیە. حكومەتی بەحرەین ئێران تۆمەتبار دەكات بەوەی دەستوەردەداتە قەیرانی وڵاتەكەیەوە. كەشتیگەلی پێنجی ئەمریكا لە بەحرەینە و بۆ واشنتۆن باشترە لەبارەی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەكی سیاسی بۆ قەیرانی بەحرەین لەگەڵ تاران ڕێكبكەوێت.

لەكۆی ئەم قەیرانانەوە دەتوانین بەو ئەنجامە بگەین كە ئێران و عەرەبستان ئەو قەیرانانەیان بەرفراوانتر كردون. لەبارەی قەیرانی سوریاوە هەریەكە لە ئێران و عەرەبستانی سعودیە بەرگری لە بەرژەوەندیەكانی خۆیان دەكەن. عەرەبستانی سعودی ڕێگەی بۆ توندڕەوەكان خۆشكردوە بچنە خاكی سوریاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ نەیارانی بەشار ئەسەد دژی حكومەتی سوریا شەڕ بكەن. لەلایەكیترەوە حزبوڵڵای لوبنان وەك هاوپەیمانی ستراتیژی ئێران و سوریا هێزەكانی خۆی ناردۆتە سوریا بۆ پشتیوانی لە رژێمی بەشار ئەسەد.

روسیا وەك زلهێزێكی جیهانی دژی ئەمریكا و عەرەبستان پشتیوانی لە بەشار ئەسەد دەكات، بەڵام تا ئێستاش ئەم لایەنگریانە نەیانتوانیوە قەیرانی سوریا چارەسەر بكەن. سەرجەم لایەنەكان بەو ئەنجامە گەیشتون كە ڕێگەچارەی قەیرانی سوریا پێویستە بەشێوەیەكی سیاسی بێت. كۆبونەوەكانی جنێف 2 یەكێك لە نیشانەكانی ئیرادەی لایەنەكانە بۆ چارەسەری سیاسیانەی قەیرانەكە. بەهۆی دژایەتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و ئەمریكا و عەرەبستانەوە ئێران بێبەش كرا لە بەشداری كردن، بەڵام ئەمریكا لەرۆڵی گرنگی ئێران بۆ چارەسەری سیاسیانەی قەیرانەكە ئاگادار بوو. لەوانەیە لەبەرئەوەش بوبێت كە نوێنەرانی ئێران و ئەمریكا لە دەرەوەی كۆبونەوەكانی جنێف كۆبونەوە و لەبارەی دۆزینەوەی ڕێگەچارەی سیاسی بۆ قەیرانەكە گفتوگۆیان كردبوو.

بەمشێوەیە لەسەرجەم ناوچە قەیراناویەكانی ناوچەكەدا ئەمریكا و سعودیە ناتوانن رۆڵی ئێران لەبەرچاو نەگرن و ئێرانیش بەهەمان شێوە. كەواتە ڕێگەچارە گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ئەمریكا و ئێرانە لەبارەی قەیرانەكانەوە.

 لەم دۆخەدا نابێت واشنتۆن سود لە سیاسەتی کات بەفیڕۆدان وەربگرێت. كات لە قازانجی هیچ یەكێك لە لایەنەكان نیە، بەڵام بەردەوامی شەڕ لە سوریا تەنها قوربانیەكی هەیە و ئەویش هاوڵاتیانی سوریان. لێرەشدا خاڵە هاوبەشەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە خاڵە جیاوازەكان زیاترن. دەتوانرێت لە گفتوگۆ راستەوخۆكاندا تیشك بخرێتە سەر خاڵە هاوبەشەكان و دواتر خاڵە جیاوازەكان. لە كۆتاییشدا ئێران و ئەمریكا لەبارەی چەسپاندنی سیستمی نوێ لە ناوچەكەدا ڕێكدەكەون.

14/04/2014

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان