بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: چالاکێکی کەلتووری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماریئیسلامی ئێرانەوە لەماڵەکەی خۆی لەشاری گێڵان غەرب دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆشاری کرماشان.
لەدرێژەی دەسبەسەرییەکانی ئەم دوایانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی، “ڕەسوڵ سەیادیان مەنش” خەڵکی گوندی سەیادیان سەربە شاری گێڵانغەرب ویەکێک لەچالاکانی کەلتووری بواری زمانی کوردی لەکاتێکدا لەماڵەکەی دەسبەسەرکرا کە هێزە ئەمنییەکان جگە لە پشکنینی ماڵەکەی ودەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی،ناوبراویان دەسبەسەر وگوازتۆتەوە بۆ یەکێک گرتوخانە ئەمنییەکانی شاری کرماشان.
جێگەی باسە کەلەچوارچێوەی ئەم دەسبەسەریان دواین لەپارێزگای کرماشان ،لەڕێکەوتی ۱۶ی خەرمانانی ۹۶یش ۵هاوڵاتی دیکەی کوردبەناوەکانی فەرزاد سفرە(شاعیر)، شەهریار تەهماسبی(چالاکی کەلتووری)،فوئاد موزەفەری(نووسەر)، شەهریار ڕۆستەمی(نووسەر و وەرگێڕ) وئەرسەلان عەباسی(موزیسیەن وژەنیار)کەدەیان ویست بەمەبەستی پشتیوانی لە کۆڵبەرانی کوژراو گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ڕێک بخەن،لەلایەن هێزە ئەمنی وئینتزامییەکانەوە لەپارکی منداڵانی شاری کرماشان دەسبەسەر کران وهەروەها ماڵەکەشیان پشکێنراو وکەلوپەلی تاکەکەسیشیان دەستی بەسەردا گیرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان