فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بارزانی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، ڕیفراندۆم لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و گەلی کوردستانیش بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ بارزانی لە سەڵاحەدین لەگەڵ یان كۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق کۆبووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، بڕیاری گه‌لی كوردستانه‌ و مافێكی یاسایی و ئاسایی خه‌ڵكه‌ و له‌ كاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وتووشیەتی، گه‌لی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاراستنی سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كەدا‌.

هاوکات نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌ بۆچوون و تێبینیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووە له‌باره‌ی ڕیفراندۆم و گفتوگۆکردن لە نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا.

ڕۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لەگەڵ بارزانیدا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ئەمساڵ ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت.


11/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان