وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه، داوا له ئێران ده‌كات، گه‌ر ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعوودی، باش بكه‌ن، تیرۆر و ده‌ست تێوه‌ردان له وڵاتان ڕابگرێت. ئاشكراشی كرد، كه فه‌رمانده‌كانى ڕێكخراوى توندڕه‌وى قاعیده له ئێرانه‌وه فه‌رمانى هێرشكردنه سه‌ر سعوودیه‌یان داوه.
عادل چبیر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانی سعوودی، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: “هیچ هه‌نگاوێكى جدی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ گفتوگۆكردن و هاریكارى دیپلۆماتى، به‌دی ناكه‌ین”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ئێران له ڕێگه‌ى هێرشه تیرۆریستییه‌كان و حزبوڵاوه، سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌ى تێكداوه، گوتیشی: “فه‌رمانده‌كانى قاعیده له ئێرانه‌وه فه‌رمانى هێرشه تیرۆریستییه‌كانى سه‌ر سعوودییه‌یان ده‌ركردووه”.
له باره‌ى لێدوانه‌كانى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران كه ڕایگه‌یاندبوو، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕیاز باش بووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه به شیوه‌یه‌كی گاڵته ئاماێز، گوتى: “په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان له باره‌ى ڕێكخستنى گه‌شته‌كانى حه‌جه‌وه، ماناى باشبوونى په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان نیه”.
12/9/2017