فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

له ٣٦هه‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی شۆرای مافی مرۆڤ، له‌ سه‌ر پرسی كۆڵبه‌ران و سه‌ركوتی خۆپیشانده‌ران، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێڤ وتارێکی پێشکەش کرد.

 بە بەشداری نوێنەری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران_ ژنێڤ (تەیموور ئەلیاسی)، کۆبوونەوەیەک لە سەر پرسی کۆڵبەران و سەرکوت کردنی خۆپێشاندەران لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان_ژنێف بەڕێوە چوو و نوێنەری کۆمەڵەی مافی مڕۆڤ لەو کۆبوونەوەدا وتارێکی پێشکەش بە بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە کرد.

دەقی وتاری نوێنەری کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستانی ئێران_ ژنێڤ، لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بەم چەشنەیە:

به‌ڕێز سه‌رۆك:

له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی سپتامبری ٢٠١٧، دوو كۆڵبه‌ری كورد به‌ ناوه‌كانی حه‌یده‌ر فه‌ره‌جی (٢١ ساڵ) و قادر به‌هرامی (٤٥ ساڵ و باوكی ٤ مناڵ) به‌ گولـلە‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ نیزامییه‌كانی سنووری ئێران له‌ بانه‌ كوژران. كوشتنی ئه‌م ٢ هاووڵاتییه‌ كورده‌، كرده‌وه‌یه‌كی لاوه‌كی‌ نییه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٧ تاكوو ئه‌وڕۆ ١٤٩ هاووڵاتی دیكه‌ی كورد بوونه‌ته‌ قوربانی گولله‌ی هێزه‌ نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی. كوشتنی هاووڵاتیانی كورد به‌ هۆی كورد بوونیانه‌‌‌.

له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی سپتامبر، دانیشتووانی خه‌ڵكی بانه‌، بۆ پرۆتستۆ كردنی كوشتنی ناڕه‌وای دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی بانه‌، خۆپێشاندانێكی هێمنانه‌یان ڕێخست. به‌ڵام به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وڵامی داخوازییه‌ به‌هه‌قه‌كانی خه‌ڵكیان كه‌ بریتی بوو: له‌ دادگایی كردنی تاوانباران و ڕاگرتنی كوشتنی كۆڵبه‌ران، به‌ توندوتیژی دایه‌وه‌. خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه‌ میلیتاریزه‌ كراون په‌ره‌یان سەند. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ست كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ڕێژیم، بۆ سه‌ركوت كردنی خۆپیشانده‌ران، كه‌ڵكیان له‌ گولـله‌ی پلاستیكی و گازی فرمیسکڕێژ وەرگرتووە و له‌ ئاكامدا زیاتر له‌ ١٠ هاووڵاتی بریندار بوون و به‌ ده‌یان كه‌سیش گیراون.

له‌ كۆتاییدا، ئێمه‌ له‌ شۆرای مافی مرۆڤ و ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خوازیارین، بۆ عه‌داڵه‌ت و ڕاستی، كوشتنی ناڕه‌وا و كوێرانه‌ی هاووڵاتییانی كورد مه‌حكووم بكه‌ن و فشار‌ بخه‌نه‌ سه‌ر ئێران هەتا توندوتیژی و سیاسه‌تی جیاوازی و هه‌ڵاواردن دژی به‌لووچه‌كان، كوردەکانی یاره‌سان، عه‌ره‌بی ئه‌هوازی، مه‌سیحییه‌كان، یەهوودییەکان، توركمه‌ن و ئازه‌ربایجانی و گرووپه‌ هاوڕه‌گه‌زه‌كان ڕابگرن.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران_ ژنێڤ
ژنێڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ١١ سپتامبری ٢٠١٧


12/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان