پزیشکی یاسایی ئێران لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، ئاماری گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزکەی پارێزگای کرماشانی ڕاگەیاند.
پزیشکی یاسایی ئێران، لە نوێترین ئاماری خۆیدا سەبارەت بە گیان لە دەستداوەکانی بوومەلەرزەی حەتووی ڕابردووی پارێزگای کرماشانی بە ٤٣٧ کەس ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشانی بە ٤٣٧ ڕاگەیاند و هەروەها ئاماژەی بەو کردووە کە دوو کەس لە قوربانیان بێ شوناسن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاماری پزیشکی یاسای ئێران شارەکانی سەرپێل زەهاو ٣٨٤ کەس، داڵاهۆ ١٤ کەس، قەسری شیرین ١٦ کەس، ئەزگڵە ٦ کەس کرماشان و تازاواش ١ کەس گیانیان لە دەست داوە و هەروەها دوو کەسی دیکەی بێ شوناس ڕاگەیاندووە.
پێشتر لەو پەیوەندییەدا، ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئێران باسیان لە گیان لە