فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ بنەماڵەو کەسوکاری ئەبووبەکر مەعرووفی هاوخەمی‌یەکی بەربەرین و بێ‌وێنەیان نواند.

دوای ئەوە کە ئەبووبەکری مەعرووفی شوفێری خەڵکی شاری بۆکان بە هۆی وەرگەڕانی ماشین لە کاتی گەیاندنی یارمەتی بۆ خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشان گیانی لەدەست‌دا ، خەڵکی شارەکانی کوردستان بە بەرفراوانییەوە پێشوازییان لە تەرمی ئەومرۆڤە خۆبەخشە کرد و، خەمی گیان لەدەستدانی بۆ بە خەمی سەرجەم خەڵکی کوردستان.

لە یەکەم ساتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەبووبەکر مەعرووفی هەر لە شوێنی رووداوەکەوە خەڵکی خەمبارو ئەمەگناسی ناوچەی کرماشان تەرمی ئەو ئازیزەیان لە ئامێزگرت و بە چاوی فرمیسکاوییەوە ڕەوانەیان کرد بەرەوە شاری بۆکان.

لە کرماشانەوە خەڵکی تازیەبار ماڵاواییان لە ئەبووبەکر مەعرووفی کرد و لە هەمووشارەکانی سەرڕێ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو ئازیزە بەرەو بۆکان خەڵک ڕژانە سەرشەقام و هاوخەمیی خۆیانیان لە گەڵ بنەماڵەی ناوبراو دەربڕی و تەنانەت بە “شەهیدی ڕێگای مرۆڤایەتی”یان ناوبردو، دروشمی “شەهید نامرێ”یان سەردا.

بە پێی هێندێک زانیاریی ناوەندە ئەمنیەتییەکان کە بڕوایان نەدەکرد ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی ئەبووبەکر مەعرووفی ببێتە حماسەیەکی بەربڵاو و نەتەوەیی هەوڵیان داوە تەرمی ناوبڕاو لە ئامێزی خەڵکی ئەمەگناس بفڕێنن کە دیسان خەڵکی بە هەست وهەڵوێستی رۆژهەڵاتی کوردستان رێگەیان نەداوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن بە هۆی ئاپۆڕای خەڵک و بەشداریی بەرفراوانی چین وتوێژەکانی کوردستان لە پێشوازیی کردن لە تەرمی ئەبووبەکر مەعرووفی تۆڕەیی ونیگەارنی ناوەندە ئەمنییەکانی لێکەتووتەوە.بەڵام ئەو خەڵکە لە شارەکانی سنە و دیواندەرەو سەقز و بۆکان تا درەنگانی شەو لە سەر شەقام مانەوە.

لە لایەک دیکەش تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە وردی هەواڵەکانی تایبەت بە هاتنە مەیدانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی “ئەبووبەکر مەعرووفی”یان بڵاو کردەوە.
شیاوی باسە شەوی ڕابردوو بە پێی گرتە ویدیویەک کە بڵاو کراوەتەوە خێزانی ئەبووبەکر مەعرووفی سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم خەڵکی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی ناوچەی کرماشان کرد.

19/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان