فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەعید شێرزاد زیندانی سیاسی کورد لە زیندانیی ڕەجایی شاری کەرەج بە تۆمەتی “تێکدانی کەرەستەی دەوڵەتی” لانیکەم دوو ساڵ زیندانی دیکەی بە سەردا دەسەپێ.

مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، سەعید شێرزاد لەگەڵ ئیبراهیم فیروزی، ئەمیر قازییانی و سەعید پوورحەیدەر بۆ جیاکردنەوەی تۆمەتەکانیان بۆ لقی ٣ی لێکۆڵینەوەی دادسەرای زیندانی ئیڤین بردرابوون.

سەعید شێرزاد، چالاکی مافی منداڵانی کار، زیندانی سیاسی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج کە ماوەی ٦ ساڵ زیندانی بوونەکەی لەو زیندانە تێدەپەڕێنێ، هەتا ئێستا چەند جارێک سەبارەت بە بارودۆخی نالەباری زیندان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراوتەوە.

پاش مانگرتنی ئەم دواییانەی کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی ڕەجایی شاری کەرەج بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە گواستنەوەی ئەم زیندانییانە لە ساڵونی ١٢ی زیندان بۆ ساڵونی ١٠ لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا، سەعید شێرزاد لەگەڵ ٧ زیندانی سیاسی دیکەی مانگرتوو بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و دانی دروشم دژی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی حکوومەتی” لە لایەن لێکۆڵەری لقی ٦ی دادسەرای گشتی٢٣ی موقەدەسی شاری تاران لە ڕێكەوتی ٣٠ مانگی گەلاوێژ بڕیاری دەسبەسەرکردنی لە زیندان هەتا کاتی دادگایی کردنەوە بۆ دەرچووە.

بەپێ سەرچاوە باوەڕ پێکراوەکان، ڕۆژی ١٤ خەرمانان حوکمی یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی ئەم زیندانییە لە کۆی ٥ساڵ زیندانییەوە مسۆگەر بووە و حوکمەکەش بە ٦ ساڵ زیندان پێی راگەیەندراوە و لە ئەگەری سەلماندنی ئەو تۆمەتە و بڕینەوەی حوکمەکەی، دوو ساڵ زیندانی زیادی بە سەردا دەسەپێ.

20/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان