كۆمیته‌ی سێهه‌می ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوو خۆیدا له بڕیارنامه‌یه‌كدا پێشێلكردنی مافی مرۆڤی له ئێران مه‌حكوم كرد و به كۆی ده‌نگ ئه‌و بڕیارنامه‌یه په‌سند كرا.
ڕۆژی ڕابردوو بڕیارنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران به ٨٣ ده‌نگی ئه‌رێنی و ٣٠ ده‌نگی نه‌رێنی و ٦٨ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سند كرا و به‌و زووانه له كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌خرێته‌به‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان.
له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێران به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاماری به‌رزی ئێعدام، هه‌ڵاواردنی دژی ژنان، كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان مه‌حكوم ده‌كا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وڵاته جیاجیاكان وێڕای مه‌حكومكردنی پێشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ داوایان كرد زیاتر فشار