فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به‌دوای‌ به‌رده‌وامیی ده‌سبه‌سه‌ركردنی‌ خه‌ڵكی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بارودۆخی‌ 4 چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی‌ له‌ شاره‌كانی‌ سنه‌، كرماشان، سه‌قز و نه‌غه‌ده‌ له‌ باشیدا نیه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، شارام فه‌رهادی‌، یه‌كێك له‌ چالاكانی‌ شاری‌ سنه‌ له‌ كاتی‌ باركردنی‌ یارمه‌تییه‌كانی‌ شاره‌كه‌ی‌ بۆ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی‌ كرماشان له‌لایه‌ن حیفازه‌تی‌ ئیتلاعاتی‌ سپای‌ پاسداران ده‌سبه‌سه‌ركرا.

شارام فه‌رهادی‌ ساڵی‌ ڕابردوو له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی‌ یارمه‌تی بۆ خه‌ڵك و ئاواره‌كانی‌ شه‌نگاڵ و كۆبانی له‌به‌ر ده‌م ده‌فته‌ری‌ “حیزبی وه‌حده‌تی‌ میللی” له‌ شاری‌ سنه‌ ده‌سبه‌سه‌ركرابوو.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا چالاكێكی‌ مه‌ده‌نی له‌ شاری‌ سه‌قز به‌ ناوی‌ ئه‌میر موساپوور كه‌ پێشتریش پێشینه‌ی‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ هه‌بووه‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعات له‌و شاره‌ بانگ كرا و سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌خنه‌گرتنی‌ ناوبراو له‌ یارمه‌تییه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوان و کەمتەرخەمیی لە ناوەندە دەوڵەتییەکان ، لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ لێكرا.

ناوبراو دوایین جار ڕێبه‌ندانی‌ ساڵی‌ ١٣٩٥ له‌ ماڵی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ سه‌قز به‌ تۆمه‌تی‌ سیاسی و هاوكاریكردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن ستادی‌ خه‌به‌ریی ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات له‌و شاره‌ ده‌سبه‌سه‌ركرا و پاش ٢ مانگ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئازاڕو ئه‌شكه‌نجه‌ ئازاد كرا.

له‌ درێژه‌ی‌ ده‌سبه‌سه‌ركردنی‌ سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ كاتی‌ خۆشی و شادی‌ ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌سێك به‌ ناوی‌ حه‌مزه‌ شێخی‌ به‌ تۆمه‌تی‌ پڕوپاگه‌نده‌ دژی‌ ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، سه‌ره‌ڕای‌ به‌دواداچوونی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ بۆ داموده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌و شاره‌ و ته‌نانه‌ت له‌ ورمێش، تا ئاماده‌كرانی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ شوێنی‌ ڕاگرتنی‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

له‌ هه‌واڵێكی‌ دیكه‌ و هه‌ر له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاپرسیی هه‌رێمی‌ كوردستان شارام بابایی، چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ پاش ماوه‌ی‌ ٤٠ ڕۆژ ڕاگرتنی‌ له‌ گرتنگه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌ به‌ دانانی‌ متمانه‌بڕی‌ ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.

ناوبراو ڕۆژی‌ 3ی‌ ڕه‌زبه‌ری‌ ئه‌مساڵ له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ گرتنگه‌كانی‌ ئیتلاعات له‌و شاره‌ گواسترابووه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا ته‌نیا بۆ یه‌ك جار له‌ پێوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فوونیدا شوێنی‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاندبوو. له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ بێ ملاقات و چاوپێكه‌وتن به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ له‌ گرتنگه‌ تاریكه‌كانی‌ ئیتلاعاتدا ڕاگیرابوو.

٢١/١١/٢١٠٧

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان