فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ئاماژە بەوە دەکات ئەو هاوکارییانەی کە چەند ڕابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە کۆیان کردوبووەوە ئەمڕۆ دەیانگەیەننە دەست زیان لێکەوتوانی زەوی لەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان".

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، لەمبارەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕۆژی (١٦/١١/٢٠١٧) وەک چین و توێژەکانی هەڵەبجە، لەسەر مەزاری شەهیدانی شارەکە، کەمپینێکمان ڕاگەیاند بۆ ئەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی زەوی لەرزەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆ بکەینەوە ".

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕوونیشی کردە و گوتی: "دوای چوار ڕۆژ کەمپینەکەمان کۆتایی پێهێنا و توانیمان لەو ماوەیەدا، بڕی (74) ملیۆن و 484 هەزار و 500 دینار ، (600) بەتانی، نزیکەی (40) تەن جلوبەرگ کۆ بکەینەوە".

بەگوتەی لوقمان عەبدولقادر، لەلایەن شاندێکی دوازە کەسی هەڵەبجەوە، ئە ئێوارەی مڕۆ سێشەممە، بڕی (64) ملیۆن دینار و پڕ ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر بەتانی، سۆپا و ئەو شتە سەرەتاییانەی کە پێویستیانە بۆ زیان لێکەوتوانی زەوی لەرزەکی کرماشان لە هەڵەبجەوە بەرەو ڕۆژهەڵات بەڕێ دەکرێت".

گوتیشی: "ئەو هاوکارییەکانی دیکە کە ماون لەلایەن شاندێکی دیکەی هەڵەبجەوە دەبرێن بۆ زیانلێکەوتوانی زەمین لەرزەکەی شارەدێی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لە باشووری کوردستان".

21/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان