سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارۆچکەی «زێوە»ی سەر بە ناوچەی «مەرگەوەر»ی ورمێ بە ناوەکانی جەلال فەڕوخی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٥) هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانی ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون.
جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم سێ هاووڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان، بەڵام دامودزگا ئەمنی و دادوەرییەکان تا ئێستا ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەکیان پێ بدەن.
٣١/٥/٢٠٢٥