فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رێژیمی ئێران شەمە له‌یادی ساڵانه‌ی کۆنترۆڵکردنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ تاران ساڵی 1979 و که‌وتنه‌وه‌ی قه‌یرانی بارمته‌کان، له‌کاتێکدا دڵنیانیه‌ له‌ ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی جیهاندا، مووشه‌کی زه‌مین به‌زه‌مینی نمایشکرد.

هه‌زاران که‌س بەسیجی خوێندنگاکان و حیزبولایی و پاسدار له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی پێشووی ئه‌مریکا له‌ناوه‌ڕاستی تاران پێتەختی ئیران گردبوونه‌وه‌، مووشه‌کیک نمایشکرا باوه‌ڕ ده‌کرێت جۆری (سجیل) بێت که‌ده‌توانێت به‌ سووته‌مه‌نی ووشک 2 هه‌زار کیلۆمه‌تر بڕوات. ئه‌مه‌ یه‌که‌م که‌ڕه‌ته‌ ئێران له‌ ئەم بۆنه‌یه‌دا موشک نمایش ده‌کات.

له‌دوای شۆرشی ئیسلامی ساڵی 1979 که‌بوه‌ هۆی ڕووخانی ڕژیمی شا محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وی دوای ئه‌وه‌ی واشنگتن ڕه‌تیکرده‌وه‌ شا ڕاده‌ستی ئێرانێ بکات، سه‌دان ئێرانی چه‌کدار هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر باڵێۆزخانه‌ی

Read more...

 

وای ئاڵۆزبوونی ناوچەكە بە دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی لبنان و پەنابردنی بۆ سعوودیە، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت كە هەر جەنگێكی نوێ لە ناوچەكە بە لەناوچوونی ئیسرائێل بەكۆتا دێت و دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە دنیا قبووڵی توانای ئێران بكات بۆ بینینی رۆڵێكی گرنگ لە ناوچەكەدا، راشی گەیاند كە رۆڵی وڵاتەكەی لە سووریا و عێراق و لبنان روونە و نكووڵی لێ ناكرێت.

حوسێن سەلامی ئەمڕۆ شەموو لە تەحەدایەكی ئاشكرای واشنتن

Read more...

 

ئارش سادقی، زیندانیی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ نامەیەکی لە بارەی محەممەد نەزەری زیندانیی مانگرتوو نووسی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئارش سادقی لە نامەیەکدا بۆ محەممەد نەزەری نووسیوویەتی: "یارمەتی بدەن کۆتایی ئەم ڕێگایە ئازادی محەممەد ببێت".

لەو نامەیەدا هاتووە، تەنیا داواکاری ناوبراو جێبەجێ کردنی ماددەی ١٠ی یاسای سزای ئیسلامییە، یاسایەک کە یاسادانەرەکانی لە جێبەجێ کردنی خۆیان

Read more...

 

سەرۆک وەزیرانی لوبنان بەهۆی دەستوەردانەکانی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە
”لە کۆتاییدا ئێران تووشی شکست دەبێت“سەرۆک وەزیران لوبنان بەهۆی دەستوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاروباری وڵاتەکەیدا، دەستی لەکار کێشایەوە.

رۆژی شەممە 4/11/2017، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیران لوبنان رایگەیاند، رژێمی ئێران بە ئاشکرا رایگەیاندووە، کە وڵاتانی عێراق، سووریا و لوبنان

Read more...

 

سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له‌ ترسى دۆڕاندنى پارته‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌رۆك شاره‌وانييه‌كانى سه‌ر به‌ حزبه‌كه‌ى ناچار كرد، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه. هاوكات ئه‌ردۆغان ترسى له‌ تۆڵه‌ى كوردانيش هه‌يه‌، كه‌ ئه‌مجاره‌ ده‌نگى پێ نه‌ده‌ن، به‌ هۆى ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ دژى راپرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌يبوون.

چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، به‌ هۆى دابه‌زينى ئاستى لايه‌نگرى حزبه‌كه‌ى له‌ ناو خه‌ڵكدا، ئه‌ردۆغان ناچار بووه‌ ئه‌و بڕياره‌ بدات.

له‌ ماوه‌ى مانگێكدا سه‌رۆكى شاره‌وانييه‌كانى چوار گه‌وره‌ شارى

Read more...

 

هاووڵاتییەکی کورد، خەڵکی شاری سەقز داوی یەک مانگ دەستبەسەری به دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عەتا ڕەحمان زادە" (شەماڵ سەقزی) کوڕی حاجی "عەلی" دوای یەک مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی ٦٨ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە یەک مانگ پێش دوای بەشداری لە کۆبوونەوەکان

Read more...

 

به‌پێی نووسراوێكى فه‌رمى كه‌ له‌لایه‌ن شاره‌وانى تاران، پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامی ئێران، ئاراسته‌ى (عه‌قیل تڕێحی) پارێزگارى كه‌ربه‌لا كراوه‌، ئێران به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێكاره‌ دیپلۆماسی و یاساییه‌كانى نێوان دوو ده‌وڵه‌ت، ڕاسته‌وخۆ نووسراوه‌كه‌ى ناردووه‌ و پارێزگاریش كارى پێكردووه‌.


له‌نووسراوه‌كه‌دا، كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌چاوى زمانى فه‌رمى عێراق بكرێت (عه‌ره‌بى و كوردى) وه‌ك له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌، نووسراوه‌كه‌ به‌زمانى فارسى نووسراوه‌ و داوا له‌ پارێزگارى كه‌ربه‌لا كراوه‌، له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى زیاترى چله‌ى ئیمام حسێن (بۆنه‌یه‌كه‌ زیاتر شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كان ساڵانه‌ یادی ده‌كه‌نه‌وه‌)

Read more...

 

دوای رووداوەکانی کەرکووک و هاتنی چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ ئەو شارە و پێشهاتەکانی دوای 16 ی مانگ، ئێستاش ئەمریکا نایەوێت دان بە رۆڵ و کاریگەری ئێران لەو هیرشەدا بنێت و زۆربەی کات بەرپرسانی ئەو وڵاتە خۆیان لە وڵامدانەوەی ئەو پرسیارە دوور دەخەنەوە .

سەبارەت بەم هەڵویستەی ئەمریکا، راوێژكاری باڵا له‌ دامه‌زراوه‌ی به‌رگری دیموكراسی دەڵی وڵاتەکەی پێیوایه‌ لایه‌نێكی كوردی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ كه‌ركووك، به‌ رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا كاره‌كه‌ی

Read more...

 

دوای داگیركردنی شاری كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆری پێشێلكاری له‌لایه‌ن میلیشیا شیعییه‌كانه‌وه‌ له‌ دژی پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ كراوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ شه‌قامه‌كانی شاری كه‌ركووك به‌ ته‌واوی به‌ وێنه‌كانی عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران ته‌نراوه‌ و رفاندن و تاڵانكردنی ماڵی هاوولاتیانیش به‌رده‌وامه‌.

رۆژنامه‌ی "القدس العربی" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پۆلیسی شاری كه‌ركووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشێلكارییه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ دژی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ زیادیكردووه‌ و كه‌ به‌م دواییه‌ هێزه‌كانی

Read more...

 

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی دەڵێت لە هەر شوێنێک کێشە و فیتنە هەڵبگیرسێت و توندوتیژی ڕووبدات، ئەوا دەستێکی سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدایە.

هێربەرت ڕایمۆند مەکماستەر لە چاوپـێکەوتنێـکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئەلحوڕڕە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئێران ڕۆڵێکی زۆر خراپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگێڕێت و بە تایبەتی لە لوبنان و عێراق و سوریا و یەمەن.

بەپێی هەواڵی بەشی کوردیی دەنگی ئەمریکا، مەکماستەر، هەروەها گوتوویەتی: نابێت چاوپـۆشی

Read more...

 

ە پێی هەواڵەکان، وێنەگرێکی پیرانشاری بە ناوی "سەعید ئەحمەدی"، پاش هەشت مانگ بێ چارەنووسی، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێوە سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بە سەرداسەپا.

ئەم وێنەگرە کوردە خەڵکی شاری پیرانشارە و ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە شوێنی کارەکەی

Read more...

 

نهێنیی پەیوەندیی سەرۆکی کوژراوی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەبێت.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، مایک بۆمبیۆ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) رایگەیاندووە، لە رۆژی کوژرانی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی قاعیدە، هێزە ئەمریکییەکە 470 هەزار فایلی لە خانووەکەی بن لادن دەستکەوتووە.

مایک بۆمبیۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان و

Read more...

 

دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونی خۆی راگه‌یاندووه‌و ده‌ڵێن: "دادگای فیدراڵی ناتوانێت رای خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بدات كه‌ ده‌ستوورییه‌ یان ناده‌ستوورییه‌، ته‌نها له‌ رێگه‌ی ئه‌و سكاڵانه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ پێشكه‌ش كراون".

ئیاس ساموك، گوته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی رایگه‌یاند: "داواكاره‌ گشتییه‌كانی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و سكاڵانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خراونه‌ته‌ به‌رده‌ستی دادگای باڵای فیدراڵی و داواكراوه‌ بڕیار له‌باره‌ی ده‌ستووریی بوونییه‌وه‌ بدرێت، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ئه‌نجامداره‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دادگای باڵای فیدراڵی هه‌ست ده‌كات یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵانه‌

Read more...

 

جۆن بوڵتۆن، باڵوێزی‌ پێشووی‌ ئامریكا له‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، شه‌ڕی‌ دواترمان له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌بێ و ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر سه‌ره‌ڕۆه‌ بووه‌.

بوڵتۆن ده‌ڵێ، ئێستا له‌ به‌ره‌به‌ری‌ ته‌وابوونی‌ شه‌ڕی‌ داعش داین و شه‌ڕێكی‌ گه‌وره‌ی‌ دیكه‌مان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران و ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێ بكشێته‌وه‌ سنووره‌كانی‌ وڵاتی‌ خۆی‌ و چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی‌ نێوخۆیی وڵاته‌ بكا.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ دۆناڵد ترامپ گوتی‌، ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 8 مانگ شكستمان به‌ داعش هێنا و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆریزمی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵی‌ جیددیمان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه‌ و به‌و زووانه‌ش هه‌نگاوی‌ نوێتر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ڵدێنینه‌وه‌.

دۆناڵد ترامپ گوتی‌، ده‌بێ به‌خێرایی شه‌ڕی‌ داعش یه‌كلا بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌ڵه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ پێشوو قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه‌ و هه‌روه‌ها پێداگریی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ میلیشیا شێعه‌كانی‌ به‌غدا كه‌ له‌لایه‌ن كۆماری‌

Read more...

 

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی گوازرایەوە


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری کامیاران، هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و نابراویان دەسبەسەر کرد.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری کامیاران، شوناسی ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوەی بە ناوی "محەممەد قوبادی" کوڕی ئەحمەد ڕاگەیاندووە.
دەگوترێ، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران" دەسبەسەر کردووە.

پێشتریش، هێزە ئیتلاعاتییەکان برایەکی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە ناوی "ئیقباڵ قوبادی"

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان