فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ماوەی ٩ رۆژە مانگرتنی گشتی شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهە‌ڵگرەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ماوەی ٩ رۆژە شوفێرانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان زیاتر لە ١٣٠ شاری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و تاوەکو ئێستا مانگرتنەکەیان بەردەوامە.

شوفێرانی مانگرتوو داوای چارەسەرکردنی کێشەی داهات و بژێوی شۆفێرانی بارهەڵگر دسەکەن.

هەروەها داواش دەکەن سووتەمەنییان بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت.

تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە.

هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هەواڵی دەستگیرکردنی چەند کەسێکی بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی ڕێگاوبانەکان" بڵاوکردووەتەوە.

٣١/٥/٢٠٢٥

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان