فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵۆزە و هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی ڕێککەوتن و پێشنیازەكان ئاڵوگۆڕ دەكەن بەڵام ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتوودا هەیە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاكانی ئێرانی ڕاگەیاند، سەبارەت خولی پێنجەمی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئەمریكا كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، “دانوستانەکان لەڕادەبەدەر ئاڵۆزن و بە دوو سێ کۆبوونەوە ناتوانرێت بە ئەنجامی کۆتایی بگات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا پێدەچێت تێگەیشتنێکی ڕونتر و وردتر لە لایەنی ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کرا کە هەردولا توێژینەوەی تایبەتمەندی زیاتر ئەنجام بدەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پێشنیازانە دەنێردرێت بۆ پایتەختەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر.

ئەوەشیخستەڕو، هەردوولا بۆچونەکانیان لەسەر پێشنیار و چارەسەرە پێشنیارکراوەکان دەخەنەڕوو، دوای ئەوە خولی داهاتووی دانوستانەکان پلانیان بۆ دادەنرێت و جێبەجێ دەکرێت.

عێراقچی، جەختی لەسەر ئاڵۆزی دانوستانەکان کردەوە و وتی، “دانوستانەکان لەڕادەبەدەر ئاڵۆزن و بە دوو سێ کۆبوونەوە ناتوانرێت بە ئەنجامی کۆتایی بگات”.

٢٤/٥/٢٠٢٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان