فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێێ هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەجید حەسەنیانی" خەڵکی گوندی "میرئاوای" شاری بۆکان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و ناوبراویان بە تۆمەتی "ڕەخنە گرتن لە قەسیم عوسمانی" نوێنەری حکوومەت لە مەجلیسی ئێران دەستبەسەر کردووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە پیشەی مکانیکە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی بۆ ئاژانسی کوردپا خستەڕوو، ئەو هاووڵاتییە کوردە حەوتووی ڕابردوو لە کاتی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان ڕەخنەی لە قەسیم عوسمانی گرتبوو، بەڵام پاش حەوتوویەک هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا لە سەرەتای مانگی ژانوویە هەتا کۆتاییەکانی مانگی ئۆکتوبری زاییینی، ١٨٢٨ هاووڵاتیی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تۆمەتی جۆراجۆر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتییەوە دەستبەسەر کراون.

21/11/2107

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان