دوو سەرۆککۆماری ئامریکا و فەڕانسە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و میلیشیای حیزبوڵڵای لوبنانی، رێک کەوتن.
بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا و ئیمانوێڵ مەکرۆنی سەرۆکی فەرانسە لە ڕێگەی تەلەفوونەوە تاوتوێی بارودۆخی سووریە و لوبنانیان کرد.
هەر لەو پێوەندییە تەلەفوونییەدا، دۆناڵد ترامپ و ئیمانوێڵ ماکرۆن لەسەر رووبەڕووبوونەوەی رێک کەوتوون کە چالاکییەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی و کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە لەسەر سەقامگیریی ناوچە و بەرژەوەندییەکانی ڕۆژاوا هەڕەشەن، ڕابگرن.
وڵاتانی رۆژئاوا و عەرەبی لەسەر ئەوە یەکدەنگ و یەک هەڵوێستن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێی میلیشیا شیعەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی، حەشدی شەعبی لە عێراق، حوسییەکان لە یەمەن، شیعەکان لە بەحرەین و سپای قودسی ئەو وڵاتە لە سووریە، دەست لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتانە وەردەدات و سەقامگیریی ناوچەکە تێک دەدا.
شایانی باسە قەرارە ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب کۆببنەوە و پەیامێکی توند ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن.
20/11/2017