فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پزیشکانی مەحموود ساڵحی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی قەزایی، وێڕای هوشداری سەبارەت بە بارودۆخی جەستەیی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، داوای گواستنەوەی دەستبەجێی ناوبراویان بۆ نەخۆشخانە کرد.
بەپێی هەواڵەکان کۆمیتەی داکۆکی لە مەحموود ساڵحی، لە بەیاننامەیەکدا، نووسیوویانە: "پزیشکانی چارەسەری مەحموود ساڵحی لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی قەزایی و ئەمنیەتی و بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سەقز، وێڕای هوشداریدان سەبارەت بە بارودۆخی جەستەیی ئەو چالاکە سیاسییە کوردە، بە هۆی ئەویکە ناوبراو تووشی چەند جۆر نەخۆشینی هەناوی هاتووە، دەبێت دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەکانی تاران یان تەورێز بگوازرێتەوە".

لەو بەیاننامەیدا هاتووە: " بەداخەوە بەرپرسانی دەزگای قەزایی بە نیسبەت ئەو داواکارییە هیچ هەڵوێستێکی نەرێنیان لە خۆیان نیشان نەداوە و مەحموود ساڵحی سەرەڕای دۆخی نالەباری جەستەیی هەروەها لە زیندان ڕاگیراوە و هەوڵەکان بۆ بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ قەناعەت پێهێنانی ناوەندەکانی ئەمنیەتی و قەزایی بێ ئاکام ماوەتەوە".

ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە کە بۆ چارەسەری پزیشکی بە دەست و پێی بەستراوە بۆ نەخۆشخانە گوازرابوویەوە، سەرەڕای هۆشداری پزیشکەکان بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سەقز گەرێندرایەوە.

ئەو چالاکە کرێکارییه، سەرەڕای نەخۆشی دڵ بە هۆی کێشەی گورچیلە دەبێ حەفتەی دوو جار دیالیز بکرێت. ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ئەو چالاکە کرێکارییە بەپێی حوکمی دادگای سنە بە قووڵبەستی لە نەخۆشخانە دیالیز کراوە و بۆ تێپەڕاندنی ساڵێک حوکمی زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرایەوە.

ئەو چالاکە کرێکارییە بەپێی بڕیاری دادگای شاری سنە لە کاتی گۆڕینی خوێن لە نەخۆشخانە دەستبەسەر و بۆ ماوەی تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندان ناوەندیی شاری سەقز گوازرابوویەوە.

21/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان