ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی رابردوو رووی دا، ناوەندەكەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووە و زۆربەی قوربانییەكانیش لە چەند شارێكی سەر بە پارێزگای كرماشانن. جار بە جار ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەكە زیاتر بەرز دەبێتەوە و هێشتا خەڵكێك لە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەكان ماون و تیمەكانی فریاكەوتنیش هەوڵ دەدەن رزگاریان بكەن. بەگوێرەی دوایین زانیارییەكان ٣٢٨كەس گیانیان لە دەست داوە و دوو هەزار و ٥٠٠ كەسیش بریندار بوون.
رادیۆ فەردا بڵاوی كردەوە كە بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای كرماشانی هەژاند و بەهۆیەوە دەیان كەس مردن و سەدان كەسیش بریندار بوون. بوومەلەرزەكە جگە لە هەرێمی كوردستان، لە عێراق و وڵاتانی دەوروبەر