فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆماری ئیسلامیی ئێران سەدان چەکداری فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران بۆ ناوچەیەکی سنووری شارەدێی (زینانە)ی سەر بە شاری کفری لە گەرمیان دەگوازێتەوە.

هاووڵاتی کاروان مەحمود، دانیشتووی شارەدێی (زینانە)ی سەر بە شاری کفری، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ڕۆژی شەممە 11/11/2017، بینیم شەش هەلیکۆپتەری سەربازی لە نزیک زینانە بۆ ماوەیەک نیشتنەوە و دوو هەلیکۆپتەریش لە ئاسمان مانەوە و چاودێری دەکردن، پاشان هەڵسان و ڕۆشتن“. باسیشی لەوە کرد کە هەرچەندە بینینی هەلیکۆپتەرەکان دڵەڕاوکێی لای دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە، بەڵام نەیانزانیوە هۆکاری جموجۆڵەکە چی بووە.

ئاماژەشی بەوە کرد کە هەمان ڕۆژ، دوو هەلیکۆپتەریان بینیوە کە لە نزیک گوندی (پەلکانە)ی سەر بە شارەدێی زینانە نیشتوونەتەوە.

کاروان مەحمود ئاماژەشی بەوە کرد، ئێستا لە ناوچەکەیان دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە سەدان چەکدار لە لایەن کۆپتەرەکانەوە لە سنوورەکەیان دابەزێندراون، بەڵام نازانن چەکداری سەر بە کام هێزن.

لەلایەن خۆیەوە زەینەڵ عەزیز، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی کفریی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان، 300 چەکدار لە گوندی (پەلکانە)ی سنووری شارەدێی زینانە لەلایەن ژمارەیەک هەلیکۆپتەرەوە دابەزێندراون و بە بەردەوامیش هەلیکۆپتەر چاودێریی ئاسمانی ناوچەکە دەکات، بەڵام ”نازانین ئەو فڕۆکانە سەر بە کوێن؟“. ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”چەکدارەکان پێیان دەگوترێ (جەماعەتی ئازادی)“.

هەر لەبارەی ئەو فڕۆکانەوە، پێگەی (بەغداد پۆست) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئەوەی ئاشکرا کردووە کە زانیارییان هەیە، 6 هەلیکۆپتەر لەم هەفتەیەدا سەدان چەکداری فەیلەقی (قودس)ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان بۆ سنووری شارەدێی (زینانە) لە شاری کفری گواستووەتەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ڕۆژانە لانی کەم 2 هەلیکۆپتەری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە سنوورەدا دەنیشتنەوە.

بوونی ئەو هێزانە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.

ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.

19/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان