
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێران، له‌سه‌ر پاشماوه وێرانه‌كانی داعش، كه‌وانه‌ی كاریگه‌ری "هیلالی شیعی" بونیات ده‌نێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، پاش ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا كۆنترۆڵی شارۆچكه‌ی سنووریی ئه‌لبوكه‌مالی له نێوان سووریا و عێراق كرد، ئێستا ئێران و هێزه‌كانی سه‌ر به تاران، خه‌ریكی بونیاتنانی "كه‌وانه‌ی كاریگه‌ریی" هیلالی شیعی"ـن له سنووره‌وه تا ده‌گاته ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
به‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوكه‌مال، عێراق و سووریا پێكه‌وه به‌سترانه‌وه، ئه‌و گرووپانه‌ش حوكمی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه سه‌ر به ئێرانن، هه‌ر بۆیه، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی، خۆی راسته‌وخۆ شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی به‌ڕێوه بردووه.
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی "قاسم سوله‌یمانی كه به پیاوی سێبه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌ڵام له‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌لبوكه‌مالدا به ئاشكرا ده‌ركه‌وت و خۆی نیشاندا. ئێران راسته‌وخۆ یارمه‌تی