وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رايگه‌ياند، رێككه‌وتنێكيان له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كردووه بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك.
جه‌بار عه‌لى لعێبى، وه‌زيرى نه‌وتى عێراق له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران كرا.
گوتيشى: به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه رۆژانه 30 تا 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وت ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت.
روونيشيكرده‌وه، كاتێك پرۆژه‌ى هێڵى نه‌وتگوێزه‌ره‌وه‌ى نێوان عێراق و ئێران ته‌واو بوو، ئه‌و بڕه زياد ده‌كرێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، تا ته‌واوبوونى پرۆژه‌ى دانانى