وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند به هاوكاریی ئاڵمان پێش به په‌ره‌سنه‌ندنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گرین.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی ڕابردوو ژان ئایۆ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زیگمار گابرێلی ئاڵمان له پاریس ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له بیری فراوانخوازی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ناوچه دایه و ده‌بێ پێش به په‌لوپۆهاویشتنی ئه‌و وڵاته بهاوێن و له‌وه زیاتر ئیزن ناده‌ین په‌ره به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بدا.
دوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان و فه‌رانسه له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن