فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

پزیشکی یاسایی ئێران لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، ئاماری گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزکەی پارێزگای کرماشانی ڕاگەیاند.

پزیشکی یاسایی ئێران، لە نوێترین ئاماری خۆیدا سەبارەت بە گیان لە دەستداوەکانی بوومەلەرزەی حەتووی ڕابردووی پارێزگای کرماشانی بە ٤٣٧ کەس ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئێران ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشانی بە ٤٣٧ ڕاگەیاند و هەروەها ئاماژەی بەو کردووە کە دوو کەس لە قوربانیان بێ شوناسن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاماری پزیشکی یاسای ئێران شارەکانی سەرپێل زەهاو ٣٨٤ کەس، داڵاهۆ ١٤ کەس، قەسری شیرین ١٦ کەس، ئەزگڵە ٦ کەس کرماشان و تازاواش ١ کەس گیانیان لە دەست داوە و هەروەها دوو کەسی دیکەی بێ شوناس ڕاگەیاندووە.

پێشتر لەو پەیوەندییەدا، ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئێران باسیان لە گیان لە دەستدانی ٥٣٠ کەس بە هۆی بوومەلەرزەوە لە پارێزگای کرماشان کردبوو.

هەر لەو پەیوەندییەدا، مەلا قادر قادری پێشنوێژی شاری پاوە ئاماژەی بە گیان لە دەستداوانی بوومەلەڕزەکەی حەتووی ڕابردوو کردبوو، کە بەبێ گەواهی پزیشکی نێژرابوون و هەروەها بە وتەی ناوبراو لە ڕێگای ئەزگڵە هەتا شاری سەرپێل زەهاو ئەوان نوێژی مردووی ١٩ کەسیان خوێندووە.

هەروەها، ئەحمەد سەفەری نوێنەری حکوومەت لە مەجلیسی ئێران سەبارەت بە ئاماری گیان لە دەستداوانی بوومەلەرزەکەی حەتووی ڕابردوو ڕەخنەی لە حکوومەت گرت و ڕایگەیاند: زیاتر لە ١٠٠٠ کەس گیانیان لە دەست داوە، بەڵام دەنگ و ڕەنگی حکوومەتی ئێران خەرێکی چەواشەکارییە و ئاماری کوژراوەکانی ئەو ڕووداوە بە ناڕاست پێشانی خەڵکی دەدات.

20/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان